کەوتە زیندانی موحیبەت تازە دەرچوو بێتەوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  686 مشاهده
کەوتە زیندانی موحیبەت تازە دەرچوو بێتەوە
جا ئومێدی لێ قەتع کە جاری تر نایێتەوە
هەر ئەوا دێتن بە یەک غار زۆر بە توندی دڵ ببا
ڕای بکێشێتن بە زوڵفان حەبس و بیبەستێتەوە
چەندی جزیای خۆم بڵێم خۆ هەر کەمە ئەی شۆخەکەم
بەو زوبانەی چۆن دەوەستێ نابێ خۆ بیبڕێتەوە
زۆر بەبێ ڕەحمی ئەوەستێ یار لە تەختی خوێنڕژان
دێتە پێش موژگانی قاتل خوێنی لێ دەتکێتەوە
کێ دەتانێ دەردی عیشقی چارە کاتن یارەکان
وەختێ خورشید پەرچەمی تای پاکی هەڵبەستێتەوە
جا ئەبینی دەرد و میحنەت ون ئەبێ و کاری ڕەقیب
هەر بە قاقا و ڕووبەڕووی یار قوفڵی دڵ دەکرێتەوە
بمرە سامیتخلص هەر بە خەندە مردنیشت شادییە
بگری دوو ڕوو بۆ نەمیمت ماڵی با کۆر بێتەوە