باڵا عەلەمی ڕۆمە لە ڕووی ئەرزی چەقاوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  520 مشاهده
باڵا عەلەمی ڕۆمە لە ڕووی ئەرزی چەقاوە
سالاری موژەی هات و لەبۆ لەشکری ماوە
ئەی زاڵمە خوێنڕێژی مەکە وا بە غرووری
چەند زاڵمی وەک تۆ لە ئەرزی هات و گەڕاوە
وا هاتن و بیستمان کە دەسووتان بە هەناسان
بۆ بسووتێی بە هەناسەم ئەو پەرچەمە خاوە
بیبینە گڕی ئاتەشی دڵ هەر وەکوو تەندوور
زائید سەبەبی گڕ لە دڵم زۆر کەمی ماوە
دەست و قوڵەنگ و سۆز هونەری شیرنە فەرهاد
وەک لالەیە نەوتی کە نەما شەوقی کوژاوە
پەروانە کە سامیتخلص هەبێ بوو بەو ڕوحی شیرن
دێتە گڕی ئاگری گەرم و شەوقی چراوە