چریکە و دەنگی دێ بولبول نەسیم بۆنی گوڵان دینێ
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
557 مشاهده
چریکە و دەنگی دێ بولبول نەسیم بۆنی گوڵان دینێ
لە باغان خونچە خەندانە کە خونچە خۆی دەخەملێنێ
دڵیش هەر هات و هاوارە بە مۆژگانی بڕیندارە
بە غەمزە و زوڵفی چین چینی کەوا عاشق دەسووتێنێ
بە لەنجە و زوڵفی داوداوی موژە و ئەبرۆ خەت و خاڵی
بڕینی کۆن و تازەی من بە جارێکی بەسوودێنێ
ڕەقیب ڕووی ڕەش بێ یاڕەبی، لە دوو ڕوویی منی لەیلا
وەکوو شەیتان دەم و لێو و زمانی خۆی دەجولێنی
بە شەیتانی ئەوا سامیتخلص لەگەڵ لەیلا تەوەللا کرد
دەڵێی دێوە بە سەححاری کە بارانی دەبارێنێ