چریکە و دەنگی دێ بولبول نەسیم بۆنی گوڵان دینێ

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  555 بینین
چریکە و دەنگی دێ بولبول نەسیم بۆنی گوڵان دینێ
لە باغان خونچە خەندانە کە خونچە خۆی دەخەملێنێ
دڵیش هەر هات و هاوارە بە مۆژگانی بڕیندارە
بە غەمزە و زوڵفی چین چینی کەوا عاشق دەسووتێنێ
بە لەنجە و زوڵفی داوداوی موژە و ئەبرۆ خەت و خاڵی
بڕینی کۆن و تازەی من بە جارێکی بەسوودێنێ
ڕەقیب ڕووی ڕەش بێ یاڕەبی، لە دوو ڕوویی منی لەیلا
وەکوو شەیتان دەم و لێو و زمانی خۆی دەجولێنی
بە شەیتانی ئەوا سامیناسناوی ئەدەبی لەگەڵ لەیلا تەوەللا کرد
دەڵێی دێوە بە سەححاری کە بارانی دەبارێنێ