هەر وەکوو ئەرزی خەڵق کرد، ئادەم و حەوا نەبوو

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  532 بینین
هەر وەکوو ئەرزی خەڵق کرد، ئادەم و حەوا نەبوو
ئایینی موسا و هاڕون و مریەم و عیسا نەبوو
بۆیێ وایکرد ئینتحانی خۆی و ئەولادی بکا
خۆی نەناسیبوو کە ئیبلیس عابیدی ڕیسوا نەبوو
جێی گوناهانیش لە ئەرزە نابێ جەنناتون نەعیم
ئەو دەمی جێگەی یەقینیان جەنەتولمەئوا نەبوو
واعیزی حەوت ئاسمان بۆ گشتی جبریل و مەلەک
حەتتا پێشانی نەدا خوا هیچ کەسێک زانا نەبوو
کێ گوناهکارە لە جنن و ڕۆڵەکانی ئادەمی
فەرقی عسیان و وەلی کا کەس لەوان ئاگا نەبوو
فەرقی ئیبلیس و سەحابی هاتە ناو چاوان عەلەن
زۆری ئینکارە لە ئەووەل هەنگی جێی بڕوا نەبوو
لەشکەری زوڵم و حەقیقەت دەنگ و ڕەنگێکی نەبوو
خۆ لە پێشی ئینتیحانا هیچی لێکدی جیا نەبوو
دەنگی خوار و ڕەنگی ڕاست وا ڕەنگی کرد ئەمری خودا
سامیناسناوی ئەدەبیش بە زیللەت هاتە ڕێی ڕاست خۆ لە پێشا چا نەبوو