بێ مسل و مەکان ڕازیق و هەم تاک

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  477 بینین
بێ مسل و مەکان ڕازیق و هەم تاک
چی کەیفی لێ بوو کردی بەبێ باک
عەرشی عەزیم و ڕۆژی بەقوەت
بۆ مایە و ژینی عالەمی سەرخاک
***
ڕازیق و سەخی هەردەم بە بەخشین
یا زوو یا کەم گشتی ئەنۆشین
هەر یەک بە نەوعێ هەر یەک بە ڕەنگێ
لە حەول و کاری مەشخولێتی ژین
***
هەر یەکە شکلی نەقشی کێشاوە
جوان و ناشیرین هەر لە خوداوە
لە ڕۆژی ئەزەل جوانی تەقسیمە
بۆیێ بە زۆری بۆ هەژار ماوە
***
خودا بەخشیتی بە خەڵقی تەمام
قورئانە نیزام ناردی لەبۆ عام
مەرگیش بەخشینە بۆ شاهـ و گەدا
شاش دەخاتە گۆڕ دەبینن بێ سام