وا زوڵفی دەژێ لەو دەمی دێ بایی شەماڵا

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  612 بینین
وا زوڵفی دەژێ لەو دەمی دێ بایی شەماڵا
خورشیدی ڕوخی دێتە نەزەر ئەو خەت و خاڵا
پرچەمی داو داو سوحبەت و جەولانە بە ڕەنگی
بە موژەش عاشق دەکوژێ لای وایە حەڵاڵا
باڵایی بەرز چاوی لە خەوا کەمەری شل
کوشتومی بە خوێنی منە وا پەنجەیی ئاڵا
لە حەیاتا بە گرین و لە ئاهـ و هەناسەم
باشی بەشەری عاجزی کرد عالەمی باڵا
ئولفەتی عیشقی لە نەزەر من وەک چییە یاران
وەک بازە کە پەروازی دەکا و ڕاوی غەزاڵا
خاڵ و خەت و گەردەن زوڵف و برۆیی کەمانی
کەمەر و سینە و دوو خونچەیی دەم بە هەڵاڵا
نیسبەت بە حوسن دەوڵەتی شا خوسرەوی پەروێز
دەوڵەت گوڵی ژاڵە و کە حوسن لوئلوئی ڵاڵا
سامیناسناوی ئەدەبیش کە هەژارە بۆ دڵی ناخەیە ئارام
دەوڵەت کە حەرامە بە لا حوسنی کە حەڵاڵا