پەرێشانم بە زوڵفی تۆ بە باڵای نەونەمامی تۆ
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
614 بینین
پەرێشانم بە زوڵفی تۆ بە باڵای نەونەمامی تۆ
بڕیندارم بە ئەگریجە و دوو چەشم و هیلالی تۆ
کە کوژراوم پەریزادە لەسەر ڕووی خۆت عەبا لادە
بە ئەبرۆ و غەمزەکەی چاوت کە کوژراوم نەزانی تۆ
بە سینە و تەختی شاهانت دەناڵێنم لە داخانت
کەمەر شل ئاهـ و ناڵەم دێ لەبۆ خونچەی لە باغی تۆ
پەرێشان و بڕیندارم لە ناڵین و لە هاوارم
لە سەحرادا وەکوو مەجنوون لە هیجرانی جەمالی تۆ
مەکەن مەنعم بە ڕیسوایی لەبۆ لەیلەی مەسیحایی
ئەوا ئیسپاتە خوێنی من لە پەنجانی خوێناوی تۆ
ئەتۆ سامیناسناوی ئەدەبی لەبۆ لەیلت بە پاکی دا دڵ و مەیلت
کە تۆ لەیلی منیش بەندم لە زیندان و کەمەندی تۆ