کەمەر شل و چاو جوانە، ڕوو گوڵ و پەرچەم ڕەیحانە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  676 بینین
کەمەر شل و چاو جوانە، ڕوو گوڵ و پەرچەم ڕەیحانە
بۆ تۆ حاڵم پەرێشانە وەرە لام دەردەم گرانە
تۆ جارێ گەر بێی بە لامان نامینێ عاجز و ڕامان
زوو زانیم وەک پەلت بەستم دەمخنکێنی بەو زوڵفانە
زوڵفت تا تا چاو خوماری، دائم گوڵی ناو بەهاری
دڵی غەمگین لە تاوانت ڕۆژ و شەو هەر لە جەولانە
عاشق لەبۆ ئاگر دەگری مەگەر خودا بیدا سەبری
بۆیێ بێ چار دەناڵێنێ وەک بولبولان نەغمە خوانە
پەنجە بە خوێنی چاو کاڵە لە سوی تۆ حاڵم بێ حاڵە
کوشتن لە کام دین حەڵاڵە چ قانون و چ ئەدیانە
دە سامیناسناوی ئەدەبی یە مەناڵێنە بەیان هات چاوت هەڵێنە
وەرە ناو باغی خەمڵاوە بچنین گوڵ و گوڵ خونچانە