فەرموو بۆ خزمەت ئیلاهت ئەنبییائی نامدار

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  523 مشاهده
فەرموو بۆ خزمەت ئیلاهت ئەنبییائی نامدار
دەعوەتی بوو لای تەعالا وا ئەخی تۆ هاتە خوار
بۆ ڕەفیقت تاکوو قودس و ئاسمان و سیڕڕەتی
وا لەوێ وەستا بە یەک دەم تاقەتی نابی چ جار
هەر لەبۆ تۆیە کە میعراج وەسفی بۆ یار و سەحاب
دەخۆت بفەرموو یا موحەممەد بۆ سەحاب و چوار یار
شاهیدی تۆیە کە سدیق ساحیبی نەسری عەزیم
خودا مەعین و شاهیدیشت ئەو ڕەفیقی یار غار
یاری ئاخر توندوتیژ و دوشمنی شرک و زوڵم
ناو عومەرشخص جەللادی زاڵم عادیل و هەم عەدلی کار
یاری سێیەم بەحری عیسمەت ساحیبی فەیز و کەرەم
جەمعی قورئان و شەهیدی بەهرەیە ئەو بەهرەدار
چوارەمینی شێری ئەڵڵا خوێن ڕژێنی قەومی زاڵ
دەرگەیی عیلم و کەرامەت غالب و دولدر سوار
سام و ناوی تۆ تەمامی ئەرز و ئاسمان پڕ دەکا
دوشمنی خۆت و سەحابت پاک لە ئەرزی دەچنە خوار