گەر زانای خۆ مەگۆڕە سنعەتی خوا بنۆڕە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  573 مشاهده
گەر زانای خۆ مەگۆڕە سنعەتی خوا بنۆڕە
دەسکاری خوا دیارە بەڕ و بەحر و جۆبارە
نەباتات و حەیوانە عیلم و فیکر و ئینسانە
تام و دین و بیستنە دان و ویستن و نەویستنە
مانگ و ڕۆژ و ئەستێرە بزانن چەند بەخێرە
عالمی سیڕ و عەلەنە ئاگاداری بەدەنە
بارانی دەبارێنێ گیا لە ئەرزی دەردێنێ
دەردێنێ دانەوێڵە پێی بژی قەوم و قیلە
. . . . . . . . . .متن نامشخص
ڕسق دەدا بێ حساب لێی بکەین سام و حیجاب