داخەکەم پێنجوێن کە وا ئەمڕۆ لە تۆ دوور و جیاین
از کتاب:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
اثر:
مفتی پنجوینی (1881-1952)
2 دقیقه
1010 مشاهده
داخەکەم پێنجوێناعلام کە وا ئەمڕۆ لە تۆ دوور و جیاین
تۆ بەهەشت و ئێمە وەک ئادەم لەناوتا دەرکراین
گەر بەجارێ قەسری لوبناناعلام بێ بە جێمان دۆزەخە
چونکە فێری ئاوی ساردی تۆ و هەوا و شاخ و چیاین
باسی ڕێگەی خاکی چوارباخاعلامت هەموو میوەی جیهان
گەر ببێ لامان وەکوو حەیوانی سەر پووش و گیاین
هێندە لەرزیبووین لە ترسی بوومەلەرزە و زەلزەلە
بێ لەرز یەکسەر گرفتاری نەخۆشی لەرزوتاین
ناحەز و وەحشی ئەڵێن شوومی و بەدیی ئەم قەومەیە
کەی بەقەد خەڵکی خراب و بەدڕەوشت و ڕووسیاین
ئێمە نیوەی کاسبیمان سەرفی پیاوی خوا ئەکرد
ئێستە بۆ بەم جۆرە گیرۆدەی دۆعای شێخ و مەلاین
واعیزیش وەعزی ئەدا ئەیوت موسوڵمانین هەموو
بۆیە تێکەڵ زەلزەلە و ئاشووبە و دەرد و بەڵاین
شێخی ئیرشادیش ئەڵێ پێویستە تۆ بەو پرچ و دەف
وا ئەزانێ نا موسوڵمان و نەویستی لای خواین
تاکوو تۆ مابووی گەداکانت وەکوو شا بوون هەموو
ئێستە بێ تۆ پووش برنجین و بەبێ قەدر و بەهاین
ئاوی سارد و خاکی جوان و سەروەتی لێشاوی تۆ
هێندە خەڵکی ئاهی بۆ کێشا لە هەر سێ بەش بڕاین
چاوی بەد بوو هێزی گەردوون هێرشی هێنایتە سەر
تۆی کوتوپڕ تێک شکاند و ئێمە وەک لەشکەر شکاین
گەر فەلەک ڕەحمی ببێ بەم حاڵە بتهێڵێتەوە
چش کە وێرانی بە بەرد و خاک و خۆڵیشت ڕەزاین
جا لە بەینی واعیز و شێخا مونافاتێک هەیە
ئێمە ناچارین بە هەردوو لا بڵێین قوربان وەهاین
تێئەگا موفتیتخلص بە بێ تۆ قیمەت و قەدری نەما
نایەوێ جارێ بمانبینێ بە هەر کەس ئاشناین