بێ حەسیر و بێ بالین لەبۆ لەیلا بناڵین

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  453 مشاهده
بێ حەسیر و بێ بالین لەبۆ لەیلا بناڵین
چ عەقلێکە ماڵ وێران برسی جەمێ ساوارین
بەسیە جەهل هەتاکەی یادی مردن بۆ ناکەی
یا بەحەق بڕوا ناکەی خۆت ئیسلاحی دونیا کەی
بۆ خۆت فیکری خودا کەی مەیلی داری بەقا کەی
ڕوو وەرگێرە بۆ چاکەی
دونیا هەر بۆ تۆ نابێ هەتاکەی وا ڕیسوا بی
دەرد بێ دەرمان چا نابێ بۆچی ئیشت ساوا بی
موستەحەقی عەزابی وەختە خورشید ئاوا بی
ناکەی چارەی چرا کەی
جا ڕوو بکە پەشیمانی لەناو بەرگی ئینسانی
بە کردەوەی جوانی لەسەر ئەمری قورئانی
سامیتخلص ئەگەر نازانی بۆخۆت وەرە مەیدانی
عیلم لە دەست و پا کەی