جەللادی بت و ئەسنام چەند سەفەر چوو لەبۆ شام
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
644 مشاهده
جەللادی بت و ئەسنام چەند سەفەر چوو لەبۆ شام
جاری ئاخیر گەڕاوە، کەوتە فیکر بۆ ئەنجام
حوببی خۆی دەگۆڕیەوە، لەگەڵ خەدیجەی تەمام
چوو بۆ ئەشکەوتی حیرا، تاریی پێشاندا عەللام
بۆ خەلاسی ڕێی کوفر، نەکرێ لە بەیت ولحەرام
جوبریل هاتە خزمەتی کە قاسید بوو بۆ کەلام
دەستی کرد بە تەبلیغات لەبۆ تەریقی ئیسلام
دەستی مەنعی درێژ کرد ناو عومەرشخص کوڕی هوشام
سەبری گرت لەژێر عەزاب لە مانی سوجدە و قیام
ئینتیزاری وەحی بوو یا وەرگرتن بە ئیلهام
خودا نەسرەتت ئەدا لەسەر کوففاری نەفام
ئەڵڵا فەرمووی وەسجدو سوجدەی ببەن بەبێ سام