لە مافەوقی تەبیعەتدا نەبێ یاری بەهۆش و گۆش

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  435 مشاهده
لە مافەوقی تەبیعەتدا نەبێ یاری بەهۆش و گۆش
لە بێ هۆشی تەبیعەت چۆن دەبێ هۆش و خرۆش و جۆش
بەر و بەحر و مەهـ و خورشید و کەوکەب وا بەبێ ئەژمار
جیهان سابیت ببیتو کێو بچەسپێنی وەکوو بزمار
لە بێ هۆشی سەرم سوڕما تەعەجوب چۆن دەبێ ئینسان
وەکوو سەی هار هجوم بێنێ لەبۆ ئەمر و نەهی قورئان
هجوم نابا وەکوو قورئان هجومی برد لەبۆ شەدداد
کەوا چی کرد بە نەمرود و بە فیرعەون و بە قەومی عاد
کەسێ دوشمن بێ بۆ قورئان کە دۆستێکە لەبۆ زاڵم
نە وەک ئیسلام بڵێ حەقە دەڵێن حەتتا قەشە و مالم
وەکوو خورشیدە قورئانیش دڵی موئمین دەکا ڕووناک
وەکوو بەرقە لەبۆ کافر خەڵاتیش بۆ نەبێ لەولاک
نەزانیش بێ دەزانیتن بەشەر هات و ببێ بالق
کەوا ئەرز و مەهـ و خورشید کە قەت نابێ بەبێ خالق
بکە ڕەحمی بە عەبدی خۆت کە داماوە بەسەرسامی
خەریک ماوە دەبێ قورئان خەلاسیکا بەنیزامی