بۆ تۆم هێناوە هاوار یا واحید و یا سەتتار

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  389 مشاهده
بۆ تۆم هێناوە هاوار یا واحید و یا سەتتار
چاوم لە ڕەحمەتی تۆیە منی فەقیر و هەژار
بمپارێزی لە شەیتان لە ئینسانی شێت و هار
لە بێ دین و ویجدانی نەماوە سەبر و قەرار
خواپەرەستی بزر بوو دینیش بووە بەدینار
عارەق نۆشین بوویتە باو پەیکارمان بوویتە قومار
پیاو چاکانی ئیمڕۆ کە زۆری بووینە ڕیاکار
پێویستە سامێ بکەین لە ڕۆژی جەزا و ئازار