دەمدەمانێ
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
2 دقیقه
574 مشاهده
کارگەر:
کارگەر دەڵێ دەوڵەمەند منم دەست بە خەنجەرم
ڕۆژ و شەو لە چۆڵانم لە چوار فەسەلان ڕەنجبەرم
بۆچی ئەمن هەژارم تۆ خاوەنی قەڵاتی
کەچی تۆ ترسنۆکی و منیش خاوەن هوننەرم
ئەتۆ خۆ پێشاندەر و لاوی ناو کوچەکانی
هەر من پیادە کاریمە بۆم هێناوە و دەیبەرم
پێویستی ژینی مێژووی خوری و ئاوریشمی خاوی
هەرچەندە بێ کەڵاش و بێ ڕانکو بێ چۆغەرم
دەوڵەمەند:
ئەی هەژاری بێ عەقل من هەڵبژراوی خوامە
هەرچی من گوتم بڵێ بەسەرچاو و سەرسەرم
خودا بەشی کردووە بۆتۆ کەم و بۆمن زۆر
بەشی تۆ بەرهەتاوە من لە سایەی سێبەرم
دەبێ لەناو تەلار و لە باغ و گوڵ چنین بم
تۆ ئاویم لە دەستی کەی ببیە کویلە و نۆکەرم
خوا ئێمەی هەڵبژارد و وازیشمان لێ ناهێنێ
خۆشەویستی یەزدان و پێڕەوی پێغەمبەرم
دەمت ببستە بەسیە دینار پەرەستی درۆزن
منم لە ڕێی یەزدان و لە ڕێی ژین جەنگاوەرم
چاوی کۆرت بڵند کە لەناو خاکت دەنێژم
منم نیشانەی شەستیر سارد دەکەم گوللەی گەرم
لە ڕێی دینی یەزدانی بۆ ژینی لێقەوماوان
جەرگت لە لەش دەردێنم نەک سوجدەت لەبۆ بەرم
لەبۆ ژینی هاوبەش و نەمانی داگیرکەران
لە سامیتخلص ئەشعاری خۆم بوویتە تاج و مێزەرم