دە لایە لایە کۆرپەکەم لایە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  417 مشاهده
دە لایە لایە کۆرپەکەم لایە
کۆرپەی شیرینم بۆ خەوی نایە
وا بە لای لایەی کۆرپەم دەنوێنم
لە لانکی ئازاد کۆرپەم دەژێنم
کۆرپەم دەنوێنم هەر بە لای لایە
دەڵێم دە بنووە کۆرپەکەی دایە
دەیات بەڵام یات شەوی زۆرمایە
بەیانی کۆرپەم دەمی نەدایە
لە تاریکی شەو خەوی بێ هۆشی
نەک ترسنۆکی دڵی داپۆشی
دە ڕۆڵە بنووە خەو بتباتەوە
فریشتەی ئاسمان باگات کاتەوە
بەیان دەمی دا کۆرپەم دەردێنم
خەوی بێ هۆشی هەڵی دەستێنم
کۆرپەم لە دەستی جنۆکە و پەریان
خوا بتپارێزێ بۆ خۆی لە شەڕیان
خوایە لە دەستی و دەوی بێگانان
کۆرپەم پارێزی وەک وانەی زانان
لە ڕێی یەزدان و سامیتخلص گشتی وان
یەکی و تەبایی دەبتە پشتیوان