گرژ و بێ خولق و گەر عەسەبی بی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  397 مشاهده
گرژ و بێ خولق و گەر عەسەبی بی
پێی مەڵێن ئینسان بۆ ئادەمی بی
کاری شەیتانە تووڕە و تەنگاوی
با نەسووتێنێ موستەحەقی بی
ئەو عەسەبیانە لە ڕێی شەیتانت
بەوانە دەڵێن کەر ئەدیانی بی
بنۆڕنە قورئان عەکسی قورئانت
هەبوونی وانە و خێری وان چی بی
ئەمن چی بڵێم ناوی چیان لێ نێم
کەسی نەترسێ جارێک سامیتخلص بی