بەس فیکری بێ جێ بکە بۆ وا خەیاڵت خاوە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
731 مشاهده
بەس فیکری بێ جێ بکە بۆ وا خەیاڵت خاوە
دنیای بێ شەرت و بەقا لەبۆ هیچ کەس نەماوە
چەند عالم و پیاو چاکان ئێستا سەرینی خۆڵە
ئەو ئەرزی وا دەیبینی ملیارەهای قوت داوە
هەزار ساحب تەخت و تاج سەری خۆیان بەرز کرد
کە ئێستا بووین بە خۆڵ هەر هێسکیشیان نەماوە
هەتاکەی واکەم عەقلی لێم بووی بە حاجی نێرگز
وەکوو دینار پەرستان ئاگات لە خوا بڕاوە
نەینۆک بینە پێش چاوت بەڵکوو خۆت، خۆت ئەبینی
وەکوو پیرە گورگی هار پشتت کوڕ و چەماوە
نەفسن قەناعەت ناکا بۆیێ ماڵت خەرا بوو
وەک پیرێژنە جولەکە شەرم و حەیات ڕژاوە
بڵێ دنیا دەبینم وەک پشتە ماڵی حەمام
وەختێک حەیات ئەپۆشی وەختێک پێوەی نەماوە
سامیتخلص فیکرت بێتە سەر قەبولی ئەوەڵ ڕۆژە
هەرکەس ئیختیار خۆیەتی ڕۆژی قالو بەلاوە