کاکە گیان گەر مێ نەبێ تۆ چوزانی کوڕ نێرە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  838 مشاهده
کاکە گیان گەر مێ نەبێ تۆ چوزانی کوڕ نێرە
کوڕ نێر و کیژ مێ نەبێ ئەرز بۆچی زەنوێرە
لەبەر خراپەی نەبێ کەس لە چاکەی نازانێ
بە برسی بوون نەبیتن نازانی حاجی تێرە
خوا لە هیچ کەس ناترسێ کە چاکترین حاکمە
ئەمری بە چاکەی کرد و خەلقی کرد شەڕ و خێرە
برام خواردن و خواردنەوە ئیمتیحانی ئینسانە
ئەوانی قوڕئان نەزان سەد برسی و یەکی تێرە
کۆرپەی ساوا پیر نەبێ کانی حورمەتی گەنجی
بەواسیتە خورشیدە شەوقی مانگ و ئەستێرە
فەقیر حەبیبی خوایە ئەما فیری ئازایە
سامیتخلص کەسادی و نەبوون دەبینن چەند بێ خێرە