یەک نوقتە هەیە کە ئەڵێم بە نەسیحەت

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  720 مشاهده
یەک نوقتە هەیە کە ئەڵێم بە نەسیحەت
بنواڕە بە مێشک زۆر چاک و بە دیقەت
دیقەت کە بە وردی زۆر وردە لەلای من
خۆش و شیرین و جوان و زۆر بە تەبیعەت
یەک بڵێ کافری سەرشۆڕ مەکە بێ دەنگ
پرسێکە بە عیلم و چاوێکی شەریعەت
ئاخۆ چ دەڵێی چۆن ڕێی داوە کە جاهیل
ببتە قوتب و بەوەلی و پیری تەریقەت
عادلە سامیتخلص خوداوەندی تەعالا
جنسێتی نادا نە بەفیل و نە بەقیمەت