نیشتمان
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
936 مشاهده
خاکی خۆشی پڕ لە میوەت بوویتە گەوخوێن و دەمار
گەوهەر و کبریت و نەوتی قسلوگێچی بێ ژمار
مەڕمەڕ و بەردی حەلانی وا لەبۆ بێگانەیە
سێوەرە و وێنجەی شلێر و بۆ ئەسپی ئاغای پێچەخوار
بێ لە ئاوی کێلەشین و کێوی هەڵگوشی بەهەشت
بەفری قەندیلی لەکانی و وا لە شاخان دێتە خوار
دیمەنی ڕووبار و کانی هاشەهاشی ڕۆژ و شەو
دەچنە چۆباران لە هەر لا ڕۆ لە کانی و مێرخوزار
هەر وەکوو ڕووباری باڵەک چۆمی کەلۆێی پڕ لە ژین
دەبتە کشمیش گوێز و باوی خۆخ و هەنجیر و هەنار
بێ لەمازی و دارەبەن بۆ داو دەرمان و بڕین
بۆ وەرەم گیاکانی خاوی بێتە بیر و دەست و کار
سەعلەب و سرێشوکەتیرە جاترە و ئەسپۆن لەبۆ
مردنی دووپشک و مار و دڵ گوشادی شێت و هار
لاوەکانی وەک نەمامی ئەرخەوان و شەنگەبین
کیژەکانی شۆخ و شەنگ و دڵڕفێنی چاو خومار
هەندە جوانێکی بەسامن ڕێک و پێک و هاوتەمەن
ڕۆژ بە ڕوویان عاشقێکە وا دەسوتێ بێ قەرار