مژدە لە کوردان

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  619 مشاهده
مژدە لە کوردان لە قەوم لە خوێش
تاڵی بچێژن شیرینی دێتە پێش
قەولی خودایە پێم باوەڕ بکە
بۆ باوەڕ ناکەی ئەی بابە دەروێش
***
وەک لەداری ڕەق خوێن پەیدا دەبێ
عاشق و مەعشوق پێکدی شاد دەبێ
کە تاڵ شیرین بێ و دار ببێ بە خوێن
شێتە ئەو کەسی لە بڕوا نەبێ
***
هەر کەسێکی هات لەبۆ سەر زەمین
با لەبۆ خۆشی بۆ زیللەت بچین
بۆ شەخسی باڵا دوو زیللەت هەیە
سامتخلصی سەری ساغ مەنێ سەر سەرین