دیسان

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  447 مشاهده
کچێکی تازەمە بیر و دڵپاکم
بۆ پارێزی گەل وڵات و خاکم
وا لە خەباتم هەر بەبێ وەستان
لە کوردی مەردی چوست و چاڵاکم
گڕی خەبات و سۆزی نیشتمان
بۆم هەڵگیرساوە و دەرون ڕۆناکم
کۆڕمە نیشتمان کچ و ئامۆزام
لاشەی مامەکان باوان و داکم
کیژی ئەو خاکەم بەچکەی شێرانم
پەروەردەی دەستی داکی زۆر چاکم
گیان و ژینمە گۆڕمە کە مردم
جل و بەرگمە خوان و خۆراکم
بڕوا بەهێزم نەبەز و ئازاد
لە کوشتن بێ «سامتخلص» بێ ترس و باکم