ئەمن

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  468 مشاهده
هەرچەند کچێکم وا دەڵێم بەدەو
لە مێژووی ژیندا خاوەنی پێڕەو
شەرمی ئینسانی و ڕێی عیلم و خەبات
هەتا میللەتم هەستێنم لە خەو
***
لەڕێی ئەو گەلەی پارەپارە بووی
حازری بکەم بە خەسیەت و خووی
وەک قەدەم خێر و فاتیمە و دەرسیم
مافی خۆم دەوێ و کەمتر نیم لەجوی
***
سەربەرز و دڵپاک هەر وەک خانزادی
باتاس و هەریر لەڕێی ئازادی
شاهی خاوەر و پاشای ڕوانتوس
دەرچوون لە دیلی بۆ ژینی شادی
***
کچێکی سەربەرز و پڕشەرت و پەیمان
عاشقی گەل و خاکی نیشتمان
وەک شێخ سەعیدی بێ سام لە مردن
سێدارەی فاشی و سووتان و خنکان