ئەمن
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
771 مشاهده
بەچکە کوردێکم لە کوردی عێراق
وەک مار پێچ دەخۆم کوشتومی مەراق
لەتاوی وەتەن قەومییەتی خۆم
حیلفی پۆتسدام بە خوێنی دەشۆم
باخچە و بەراوی وەک گوڵزارەکەی
جوتیار و ڕەنجبەر زەوی و زارەکەی
کە ڕۆژ لێی دەدا لەو ئەرزی ڕەنگین
لە میوەی تەڕی و گوڵی یاسەمین
مەدحی پێ ناوێ خولاسەی کەلام
بڵێن جەنەتە وەک دارولسەلام
کە هاتیتە بەر بەڕەنجی هەژار
زەوتیان کرد بە خوێن خوێنمژ و زۆردار
ئەو خائینانەی دڵپیس و غەددار
دەیکەن بەپار و لوقمەی ئیستعمار
ئازادی دەکەین هەر بە خوێنی گەش
سەری خائینان دەنێینە ناو هەش
ئەوا ئازاد خوا غەمی دەنۆشن
بۆ تۆ ئەی وەتەن گەلێ بە جۆشن
ترسییان نییە لە گوللە باران
لەسەر ئەساسە ڕێگای هەژاران
ئێمە کە کوردین لەگەڵ براکان
هەژاری هیندی و ئەنگلۆ ئەمریکان
غایەمان یەکە و خەباتیش بەپێ
بەیەک عائیلە ئەدیترێن بەبێ
شک و گومانتان وەها بێ وەهان
ڕەوڕەوەی مێژوو دەڕوا بێ وچان
هەتا قۆناغی بێ تەبەقاتە
لەوێ حەل دەبێ جێگای وەفاتە
قۆناغی پێنجە غایەی سامیتخلصیە
لە گشتی ئەزرا پڕ ئارامییە