نیشتمان گیانەکەم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  481 مشاهده
هەرچەند ڕەنگین و پڕ لە سامانی
بە نان و دان و میوە و حەیوانی
بەڵام چی لێ کەم کەرەت بۆ ئاغا
هەر شاخەوانی دۆ بۆ شوانی
شوان و گاوانی هەر لە شەوێنان
هێوێنی کابان ڕۆژ و شەوانی
گوڵ و گوڵ خونچە و گەنەمە و وێنجە
بەرهەمی زۆری نەوبەهارانی
هەژاران بێ بەش بۆ زۆردارانە
دڵ ئارامی ناو مێر خوزارانی
بە بادەنۆشین لەگەڵ چاوبازان
خونچە چنینی دەم ڕوبارانی
ئەی شوانی بە «سامتخلص» ڕۆڵەی شەوشاخان
گورگی کۆزی خۆت بۆ پێ نازانی