گوێ لە مست

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  748 مشاهده
هەندێ کات دوژمن دەیکاتە باوەش
زۆڕنای بۆ لێدا هەر وەکوو چاوەش
یاخۆ هەر وەکوو کەری لاباران
هەر ڕۆژێ یەکێک بیبا بۆ داران
داری پێ بێنێ هەر بە نەقیزە
چونکی نامەرد و سەرشۆڕ و حیزە
سامیتخلص پێویستە بیری خاتەوە
لە خەو هەڵبستێ و چاوی کاتەوە