بەخوا باوکەکەم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  765 مشاهده
هەر گەلێک گەورەی دینار پەرست بێ
دەبێ وەک حەیوان هەر گوێ لە مست بێ
لە دەست بێگانان هەر بۆ سەربڕین
یا وەکوو مەیمون هەر بۆ هەڵپەڕین
هەموو کات شێت و هەر دڵ پڕ قینن
بەوان بێ کۆر بن یەکدی نەبینن
یا لە پەنایان وەکوو پیسپیسۆک
یا لە دەرکان بن هەر وەکوو کسۆک
دژونو گوڕی بە زۆری پیسک
ئاهی لێبدەن بۆ شیوێک نیسک
سوک و چروک و ناشیرین و بێ سام
لەلای بێگانان سارد و سوڕ بێ تام