مێژوو دەزانێ
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
795 مشاهده
میللەتی کوردی میللەتە هەر لە دەوری کۆنەوە
سەر بڵند خاوەن خەبات و عیلم و مێژووی ڕۆنەوە
وا درەختی شاخی کوردان گەردوونی شین کردووە
شەوقی شینی دایتە دەریای ئەتڵەس و ژاپۆنەوە
وێنەیی خونچەی لە شاخان کەوتە نەینۆکی زەمان
خوێنی پێشمەرگەی ڕژاوی هاتە چاوی جۆنەوە
وا لە زاری شەرق و غەربە کەوتە ناو بیری ئەمن
تا ئۆمەم ناوی بهێنێ باسی کا بەو بۆنەوە
ئاشودانی سەربەخۆیی ئاوی خوێنە هەر بە خوێن
چۆن دەبێ بەند بێ لە جێگا و فایلی نایلۆنەوە
سامیتخلص زۆرە هێزی گەلمان لەرزی گرتووە دوژمن
ئێمە پۆڵا ئەو بەخۆ بەو خەنجەری فافۆنەوە