سروود
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
923 مشاهده
کورد مافی وەرگرت لە یازدەی ئازار
شایی و سەیرانە لە باخ و گوڵزار
درەخت و کانی گشتی ژیاوە
گوڵوکی شاخان دەژی بە باوە
ئەو باخ و شاخ و ئەو دۆڵ و دەشتە
وەک باخی یەزدان دەڵێی بەهەشتە
ئاوی هەڵدەکوڵێ لە شاخان دەڕژێ
بەسەر گولوکان دەڕوا و دەپڕژێ
دەپڕژێتە سەر خونچەی گوڵانە
بولبول دەخوێنێ لەو کوردوستانە
دەڵێ جەژنە هات لە مانگی ئازار
ئاوی جۆبار و کانیلە و ڕووبار
دەڕژێ دێتە خوار دەڵێی کەوسەرە
بەسەرخاکی وەک دۆڕ و گەوهەرە
وا ڕازایتەوە هەروەکو سەبای
درەختی دەژێ دەپشکوێ بە بای
خۆشی و شادی بەخشی موژدەی ئازار
ئاوی ئازادی لقی دێتە خوار
بۆ سەر پێشمەرگە و بۆ سەر ئەو لانە
سەر لاشەی پاکی خوێنڕژاوانە
پشکوت دەمی دا گوڵی خوێناوی
دەڵێ هەرماوە پێشمەرگە و ناوی
کچی وەک حۆری لاوانی غیلمان
کوردستان بوویتە بەهەشتی یەزدان
سامیتخلص برووسکە و تریشقەی بەهار
دەبتە چراخان لەناو بەرد و دار