سروود
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
999 مشاهده
دوو گەل یەک بگرن پێکەوە خەبات
بۆ سەربەخۆیی و یەکیەتی وڵات
سەرکەوتن بێشک هاتە کایەوە
ڕۆژی ئازادی و دەسکەوتی وڵات
***
دەسکەوت و هەڵات ڕۆژی ئازادی
بۆ ژینی گەلان بۆ خۆشی و شادی
بۆ ژین تێکۆشین لەو نیشتمانە
وەکوو بەهەشتە دوور لە فەسادی
***
هەینێ دەبینن وەک باخی سەبا
گوڵی خوێناوی دەژێتن بە با
کەوا سوور بووە بە خوێنی لاوان
مێشک لەق دەکا دەژێنێ و دەبا
***
لە برووسکەی گەردوون سام دەچتە دڵان
با خۆشەن دەکا بە درەخت و گوڵان
پێشمەرگەی شەهید گیانی دێتەوە
بۆ جەژنی نەورۆز لەگەڵ بولبولان