عیلم و زانین
از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
1 دقیقه
1260 مشاهده
بەری باغی ژیان شیرینە گەر زانینە ئەو ژینە
نەزان وەک هەژگەڵی بێ کەڵکە بۆ سووتان و پەرژینە
هونەر دارێکی بەرزە دوڕڕ و مەرجانە لق و پۆپی
هونەروەر نامرێ چون باغەوانی عیلم و زانینە
لە خوێندن چاو مەچووقێنە مەبە مایەی پەشیمانی
نەسیبی دوژمنت بێ جاهیلی بارێکی سەنگینە
نەزانین عەیبە، نازان سووکە، ژینی نەنگە، بڕوانە
وتەی زانا چ شیرینە، وشەی نازان چ نەنگینە
لە بابەت خوێندنێ پێغەمبەری موختار فەرموویە
وە دووی خوێندن کەون بچنێ ئەگەر چوونو لە بۆ چینە
خەیاڵێکی نەکەن وەخت و زەمانێکی هەیە خوێندن
لە بێشکەیڕا زەمانی خوێندنێ تا کاتی تەڵقینە
مەڵێن بۆ نێر و مێ فەڕقی هەیە فەرموویەتی فەڕزە
لەسەر کوللی موسوڵمانێ چ مێ بێت و چ نێرینە
«حەقیقیتخلص» وەک نەزانین ئافەتە بۆ دین و دنیایە
حەقیقەت عیلم و زانین زیبی دنیا و زیوەری دینە