تەخمیسی غەزەلی بێخود
از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
3 دقیقه
1075 مشاهده
بە ئینعامی تکا ئاواتە خوازم یا رسول اللهعربی
خەسارەت مەند و سەرتا پا نیازم یا رسول اللهعربی
غولامم گەر حەقیقەت گەر مەجازم یا رسول اللهعربی
ئەگەر شاهم ئەگەر شاهێن و بازم یا رسول اللهعربی
وەتەن ئاوارە و هێلانەوازم یا رسول اللهعربی
لە تەوسیفی گوڵی باغی کەماڵت بولبولی ڵاڵم
فیدای خاکی بەری پێی خادیمانت بێ سەر و ماڵم
لە ڕووی میسکیننەوازیی گەر بفەرمووی چۆنە ئەحواڵم
بە ڕۆژ پەروانەیێکی دڵ شکاو و بێ پەڕ و باڵم
بە شەو شەمعێکی پڕ سۆز و گودازم یا رسول اللهعربی
چرای دینی موبین ڕۆشن لە زاتی تۆوەیە قوربان
شەوی ئەسرا لە وێنەی موعجیزاتی تۆوەیە قوربان
سەفای جەننەت بە هۆی نووری سیفاتی تۆوەیە قوربان
لە تیغی قەهر و ڕوتبەی ئیلتیفاتی تۆوەیە قوربان
ئەگەر گەردن کەجم گەر سەرفەرازم یا رسول اللهعربی
پەناهم هێنا بە قاپی ڕەحمەتت ئەی خاوەنی ئیعجاز
کە تەنیا تۆی بە ڕوتبەی «رحمته للعالمينعربی» مومتاز
بە ئاوڕدانەوێکی مەیلی تۆ دێنم لە دنیا واز
بە ڕووچەرخاندنێکی ڕووت لە عالەم کەوتووم بێ ناز
بە لوتفێکت لە عالەم سەرفەرازم یا رسول اللهعربی
شنەی بای خاک و خۆڵی دەرک و بانت عەنبەری خاون
لە بۆ دینی حەقیقەت تۆزی سۆلی پێت کلی چاون
ئەگەر ڕوحمێ نەفەرمووی نەفس و شەیتان دانەو و داون
لە تێکۆشانی ڕزگاریی منی ئاوارەدا ماون
هەموو باپیرەکانی دڵنەوازم یا رسول اللهعربی
ڕەزام گەر تەخت و سێدارەم بفەرمووی چونکە هەر خۆتی
ئەگەر بەندیی گەر ئاوارەم بفەرمووی چونکە هەر خۆتی
بەڵام لوتفێکی جارجارەم بفەرمووی چونکە هەر خۆتی
ئیتر هەر خۆت دەبێ چارەم بفەرمووی چونکە هەر خۆتی
تکاکارم، موعینم، چارەسازم یا رسول اللهعربی
بسووتێ پەڕ و باڵم با نەڵێن پەروانە بێ شەم ما
غەریبی دووروڵاتی خێڵی تۆ بێ یار و هەمدەم ما
لە تیری دوژمنان باکم نیە تانەی ئەو و ئەم ما
دەزانم خۆ خیلافی ئەمری تۆم زۆر کردووە ئەمما
کوڕی خۆتم بە لوتفی تۆ دەزانم یا رسول اللهعربی
لە بەحری مەعسیەت کەوتوومە گێژی جەهل و نادانی
بە هاوارم بگەی تۆ بی و سیفاتی زاتی یەزدانی
خەلاسم کەی لە چنگی مەکر و حیلەی نەفسی شەیتانی
نەجاتم گەر بدەی ڕوو بۆ تەوافت حازرم یانی
بە کەعبەی ڕووت ڕووە خاکی حیجازم یا رسول اللهعربی
لە تەخمیسی موناجاتی «مەلیک» دا خۆم لەبیرچۆوە
بەیانی تیشکی نووری ڕۆژی ڕووتم دی لە ئاسۆوە
کەچی دیتم «حەقیقیتخلص» شەرمەسارم دەس بە ئەژنۆوە
غولامێکم ئەوا خۆم خستە قاپی غیرەتی تۆوە
بە ناو «مەحموودشخص»م ئەمما هەر «ئەیاز»م یا رسول اللهعربی