موناجات
از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
6 دقیقه
2197 مشاهده
بە ناوی خوای مەزن ئەو پادشایە
کە تەنیایە و شیای حەمد و سەنایە
سپاسی ئەو پەڕی شایانی بەرزیی
پەڕی مێشوولەیە بۆ شانی بەرزی
ئەوە پەروەردگاری عالەمینێ
هەیە و هەبووە و دەبێ و دەبیە و دەبینێ
بە ڕوحم و میهرەبان و موستەعانە
تەجەللای نووری عەرز و عاسمانە
خەدیو و خاوەنی ڕۆژی جەزایە
نەزاو خێوی بەزەی ئەهلی نەزایە
ئیلاهی چاک و پاک و چەوت و بێخود
هەموو هەر عەبدی تۆین «اياك نعبدعربی»
بە یاری و ڕێنوێنی تۆ نیازین
بە ڕەحمان و ڕەحیمیی تۆ دەنازین
کەرەم کەی شارەزاییمان لە ڕێی ڕاست
بە ڕێی «انعمتعربی» ەدا بۆ چوونی جێی ڕاست
ببووری وانەکەی مەغزووبی تۆ بین
لە ڕێ لامان نەدەی یا ڕەبی ئامین
خودایا هەر لە تۆ جوانە خودایی
لە سەر تەختی جەلال و کیبریایی
ئەزەل هەر بووی خودایی شانی تۆیە
ئەبەد هەر هەی سەنا شایانی تۆیە
خودایی هەر بەشی تۆیە و ئیتر بەس
هەموو کەس تۆی کەسە ئەما ئەتۆ کەس
خودای ئاو و زەوی و حەوت ئاسمانی
خودای بەرز و نەوی و چی خۆت دەزانی
وەدیهێنی هەموو بوون و نەبوونی
بەری زاتت لە ماندوویی و زەبوونی
هەموو مەوجودی عالەم تۆ دەناسێ
لە ئاساری عەجیبت سەر دەماسێ
نیە وێنە و نموونەت نیتە هەمدەم
نیە لای تۆ خەو و خواردن ژەم و دەم
نەدیو و دیمەنی نێو بەحر و نێو بەڕ
لە خەلق و ئەمری تۆن «الله اكبرعربی»
بە تۆیە عیززەت و زیللەت بەم و بەو
بە تۆیە نووری ڕۆژ و زوڵمەتی شەو
لە سەر کوللی دەرووژووری هەناسە
وجوودت واجبی شوکر و سپاسە
خەجاڵەت بار و شەرمەندەم لە بۆ چی
ئەمن چی و وەسفی تۆ؟ من چی و ئەتۆ چی!
لە نەختێ ئێسک و پێست و چۆڕە خوێنێ
منی عەبدی نەزان چۆنت وەخوێنێ
بەشەر چۆنت بکا وەسفی کەماڵی
بە فیکری کاڵ و ئەندێشەی بەتاڵی
سەنا بۆ تۆ نە وێنەی قەترەیە و یەم
لە زەڕەش کەمترە خۆرشیدی عالەم
خودایا من بە تۆ ئوممێدەوارم
بە ڕەحمان و ڕەحیمیی تۆیە کارم
ئەتۆ زانای هەموو ڕازی نیهانی
گوناهی من لە من چاتر دەزانی
گوناهم زۆرە هاتووم سەر بە شۆڕی
لە ڕێگا ڕاستەکەت ڕێم لێ نەگۆڕی
خەتا بارم خودایا لێم ببورە
لە دیوانی خودایی کینە دوورە
ئەمن عاسی و نەزانم تۆ غەفووری
گەلێ دوورە لە عیسیانم نەبووری
بە قەولی داوتە پێم دڵ خۆشە «باللهعربی»
وتت «لا تقنطوا من رحمت اللهعربی»
بە هیوام ئەو دەمەی گیانم دەسێنی
نەجاتم دەی بە ئەلتافی نەهێنی
خوداوەندا بە حەققی بێ نەزیریت
بە حەقی پادشایی و بێ وەزیریت
بە زاتی پاکی بێ وێنە و میسالت
بە عیلم و قودرەت و جاە و جەلالت
ئەتۆ کردت بە گوڵزار ئاوری کڵ
لە بۆ ئاور بە نێو ئاوا دەبەی گڵ
لە ئیبراهیمی تۆ ئاور بووە عەون
بە عەونی تۆ لەلەی مووسایە فیرعەون
بە هۆی «اقرأعربی» دەزانێنی بە موخبیر
بە «مدثرعربی» دەفەرمووی «قم فانذرعربی»
لە خەو هەستە بڵێ هەرچی مەبەستە
بناسێنە، بترسێنە، مەوەستە
بە حەققی سووڕەیی «الحمدعربی» و «اخلاصعربی»
بە سووڕەی «فاتحةعربی» تا سووڕەیی «ناسعربی»
بە حا میمی لەقەب تاها و یاسین
کە خەلقی کوللی مەخلووقات لەبەر وین
بە حەققی سووڕەیی «انا فتحناعربی»
بەوانەی تۆ دەیان زانی ئەمن نا
بە ماڵی کەعبە و «بيت المقدسعربی»
بە ڕووحی ئەنبیا هەرچی تیا هەس
بە حەققی گوڵبژێری ڕەهبەرانت
محەممەد خاتەمی پێغەمبەرانت
بە حەققی مەهبەتی «روح الامينعربی»ت
بە حەققی «رحمة للعالمينعربی» ت
بە حەقق چوار یاری یار و یاوەر
ئەبوبەکر و عومەر، عوسمان و حەیدەر
شەشی دیکەش لە یارانی وەفادار
بەشارەت پێ دراوانی شەش و چوار
بە حەققی ئال و ئەسحابی کیڕامی
خسوسەن هەمزە و عەبباسی مامی
بە دوو خونچەی گوڵی ڕەوزەی جینانت
نەوەی پێغەمبەری ئاخر زەمانت
بە ئیمانی ئەوانەی خاسی ناسن
بە چاکانێ بە چاکی تۆ دەناسن
بە ئوممێدی دڵانی پڕ لە ئیمان
بە شەرمی شەرمەسارانی پەشیمان
بەوانەی دێنە دەربارت بەڕووی سوور
بەوانەی ڕادەوەستن ملکەچ و دوور
بەوانەی «قائم اليلعربی»ن بە بێ خەو
بەوانەی «صائم الدهرعربی»ن هەتا شەو
بە چاوی پڕ لە فرمێسکی سەغیران
بە ڕووی زەرد و هەناسەی ساردی پیران
بە نامۆیی ئەسیر و خۆف و ترسی
بە کەمڕوویی غەریبی ڕووت و برسی
بە وانەی پیرە دڵیان و مناڵن
بەوانەی زۆر مناڵ و ئەهلی حاڵن
بە وانەی خۆت دەیان ناسی و دەزانی
لەگەڵیانا هەتە لوتفی نیهانی
لە چاکەی چەک کراوم ڕێ بە ترسە
لە تاوانم ببورە و لێم مەپرسە
دڵۆپێکە و هەزاران بەحری بێ بن
لەدەریای ڕەحمەتت چوون و چرا چن؟
پەڵەی هەوری کەرەم چی لێ دەبێ کەم
پەڵەی ڕەحمت بدا سەرجەم لە عالەم
لە کن تیشک و ترووسکەی خۆر و نووری
چ فەرقێکی هەیە نیزیک و دووری
عیبادی تۆ ئەوەی بوون و هەن و دێن
بە مەیلی خۆ نەبوون و نین و ناهێن
لە خانی بێ درێغت جیرە خۆرن
لە بۆ عەفوت کەمن هەرچەندی زۆرن
بەشی چاوڕێخشانی نۆبەیێکە
بە کوردی سەد گوناهـ و تۆبەیێکە
لە قاپی ڕەحمەتی تۆ شا، گەدایە
گەدای «الفقرفخريعربی» پادشایە
کەرامەت بۆ کەریمان شوێن و ڕەسمە
«فلا تنهرعربی»، کەلامی تۆیە بەسمە
زەوی و زاری عیبادەت ویشکە دێرە
پەڵێکی هەوری ڕەحمەت بۆ بنێرە
بە خوڕڕەم ڕێژنەیەکی لێ ببارێ
تەم و ژەنگی گوناهی لێ بتارێ
سەراسەر کردەوەی ژینم پەرۆشە
چ خۆشە عەفوی تۆ بۆم بێ بە تۆشە
لە هەر کەس تۆ بپرسی کاری نەخشین
چییە فەوری دەڵێ جێی تۆڵە بەخشین
درووستی دەستی تۆم و تۆ دەناسم
بە دەس تۆیە سبەینێ باس و خواسم
بە «اناعربی» و بە «للهعربی» مانە ئیمان
«الية راجعونعربی» ە ئاخریمان
«حقیقیتخلص» ئەو سەری عیسیانە باری
وەلێکن بێ سەرە ئیحسانی باری