ناری

(١٨٧٤-١٩٤٤)
از کتاب:
مێژووی ئەدەبی کوردی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 20 دقیقه  3465 مشاهده

لە سایەقەی ساماڵی ئاسمانی مەریواندا گڵۆپێکی کارەبا، لە لالەزاری پڕ نیگاری دەوری زرێیاردا بولبولێکی خۆش نەوا، بە سروەی نەسیمی بەیانیان باوەشێنی کڵپەی دڵی زاری کردووە، بە زەردەپەڕی خۆراوای ئێواران زڕکفتی پەردەی دڵی کردووە، ئنجا لەو دڵەو لەو لالەیە لەو سایەقەو لەو پەردەیە، دیمەنی نەیلووفەڕی شعری تەڕی سەردەفتەرە، زمانی گۆیایەکی بازاڕی شعر فرۆشان لە غەرامدا، قەڵەمی نەمامێکی گوڵزاری ستایش بێژان لە مەرامدا، زانا بووە بە باسی عیلم و ئەدەب لە هەموو دەوری خۆی، دانا بووە بە کار و ئیشی پەسەند بۆ هەموو دەوری خۆی، شعری تەڕ و ڕەوانە، جیناسیشە و خۆشخوانە. شاعری داستان گێڕی ئەم باسە ناوی «کاکە حەمە و کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا موحەممەدی کوڕی مەلا عەبدوڕڕەحمان» ە. باوکی هەرچەندە بنەماڵەی کۆنیان لە دەشتی «شلێر» بووە بەڵام خۆی لە دێی «ساوجێ کۆنمکان»، لە مەریوان دانیشتووە. کاکە «حەمە» لەبەر ئەوە دایکی لە بەگزادەکانی «کیکن» بووە، لە ساڵی «١٨٧٤» ی میلادی لەو گوندە هاتۆتە دونیاوە. «کیکنیشمکان» هەر گوندێکە لە مەریوان.

لە تەمەنی شەش ساڵیدا لای باوکی دەستی کردووە بە خویندنی قورئان و کتێبە وردەڵەکان، لە پاشا لەکن فەقێکانی باوکی دەست ئەکا بە «عوامل» و ئەبێ بە سوختە. ئینجا بە فەقیەتی بە مەریواندا گەڕاوە، لەوێوە چووەتە «سنەمکان» و گەڕاوەتەوە بۆ پێنجوێنمکان، «شرح شمساعلام»ی لە لای عالمی گەورە «مەلا عەبدوڕڕەحمانشخص» ی پێنجوێنی خوێندووە، لەوێوە ئەچێ بۆ سولەیمانی، ماوەیەک لەمزگەوتی «شێخ عەبدوڕڕەحمانی شێخ ئەبووبەکر» - کە ئێستە بە مزگەوتی بابە عەلی بە ناوبانگە- ماوەتەوە. ئینجا بۆ جاری دووهەم گەڕاوەتەوە بۆ «سنە» لە مزگەوتی «شەریعەتمەدار» و «دارولئیحسان» نزیکەی ساڵ و نیوێک ئەمێنێتەوە؛ لەوێوە چووە بۆ «بانە» بۆ لای «قازی عەبدوڕڕەحمانشخص» لەوێوە بۆ «سابڵاغمکان» بۆ مەدرەسەی تورجانی زادەکان، لەوێوە بۆ «وانمکان» و «باشقەڵامکان» وگەڕاوەتەوە بۆ «هەولێرمکان». لەوێوە چووە بۆ «ڕەواندزمکان» بۆ لای «ئەسعد ئەفەندی خەیلانیشخص». لە «١٨٩٧» دا ئیجازە تەدریس و عیلمی لە «ئەسعەد ئەفەندی» وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ مەریوان. لەم ماوەدا باوکی مردووە، کە گەڕاوەتەوە بۆ مەریوان لەدێی «کیکن» دائەنیشێ و لە پاش سێ ساڵ لە خزمەکانی دایکی ژن دێنێ، لە «١٩٠٤» دا لەسەر داواکردنی «حسەین بەگی بێلوو» بەناوی مودەڕڕیسەوە ئەچێتە گوندی «بێلوومکان». - بێلوو دێیێکە لە مەریوان بە ٩ میلێک کەوتۆتە ڕۆژەڵاتی پێنجوێنەوە_ ئیتر لەوێ وەختی بە دەرزوتنەوە ڕائەبوێرێ تا لە «١٩٤٤» لەتەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی ماڵاوایی ئەکا و لە دێی بێلوو ئەنێژرێ. خاوەنی تەرجەمە پیاوێکی باڵا پیاوانە بووە، چاوەکانی لەم ئاخرەدا لەبەر زۆر موتاڵاکردن تۆزی تێکچووبوون، لووتێکی زل و درێژکەلەی پێوە بووە. ناوچەوانی پان و سەرکوڵمەکانی نەختێ زیاد هاتبوونە دەرەوە. ڕیشێکی تۆپی سپی، جووتێ سمێڵی پاڵەوانانە، مێزەری سپی کوردانەی لەسەر ئەنا گوێچکەکانی دائەپۆشی. لە جلوبەرگدا دڵتەڕ بووە، کەوشی سووری لەپێ و کەوای شیرداخ و جوببەیەکی مەلایانەی لە بەر ئەکرد، زمان پاراو و قسە کردنیشی لەسەر خۆ بووە. مەلا کاکە حەمە مەلایەکی بەرز و باڵا بووە، بە تایبەتی لە عیلمی بەلاغەدا دەستێکی بەرزی هەبووە، بەرچاو تێر و ڕەند مەشرەب بووە، لە ناو مەردما زۆر بەڕێز بووە، نوکتەزان و قسە ڕەوا بووە، لە گەل پێشەوا «شێخ مەحموودی شێخ سەعیدشخص» دا گەلێ داستانی ئەدیبانەی هەبووە، هەر وەها لەگەڵ «تاهیر بەگ»شخص شاعری جافانیشدا ڕاز و نیازی شعرییان زۆر کردووە. کاکە حەمە بوو بە «مەلا کاکە حەمە»، وە هەرچەندە زایندەی «کیکنە» بەڵام بە «مەلا کاکە حەمەی بێلوو» بەناوبانگە. ئایا هیچ ئەچێتە دڵەوە بێجگە لەو شتانە کە تا ئەم دەورە ئیلهامی شعری شاعرەکان بووە، شتێکی تر باوەشی بە شعووری مەلا کاکە حەمەی بێلوودا کردبێ بۆ ئەوە ببێ بە شاعری مەریوان؟ وە بگرە ببێ بە شاعریێکی بەرزی کوردەکان؟ نەء، هیچی تر نەبووە، چونکە سایەقەی ساماڵی کوردستان، دیمەنی بەندەنی بەرزی کێوەکان، خوڕەی ئاوی سافی تاڤگە کان؛ ئەمانە کە کەوتنە چاوشارکێ لەگەڵ جریوەی ئەستێرەکانی ئاسماندا خەیاڵی دانیشتوانی ئەو شوێنە ئەکەن بە هەیکەلێکی فریشتەیی کە باوەشی بە ئاسۆی تەبیعەتا کردبێت!. یەکێ کە ئەمە مەڵبەندی بێ ئەبوایە دووربینی خەیاڵی بۆ گەلێ شتی دوور و قوڵ بڕۆیشتایە و لە ئاسمانێکی ترا پەروازی بکردایە، کە چی تەلی عاتیفەی یا بۆ چاوی خەواڵووی پەریزادێک، یا بۆ نیگاری باغچەسەرای نەوزادێک، یا بۆ دانەوەی وێنەی کانی و سەراوێک ئەبزوێتەوە!. بەڵێ، لەگەڵ ئەمانەشدا پەرچەمی بووکی خاکی کوردستان لەباتی تارای سووری بووکێنی خارایەکی ڕەشی ماتەمی بەسەرەوە بووە. ئەمەش زۆر بەکۆڵ ئەبێتە تیسکەی هاندانی ڕەوڕەوەی فیکری شاعر، بەڵام ئەو شاعرانە کە تا ئەم دەورە لە بادەی عەنعەناتی خەت و خاڵدا شەرابی ژیانی غەرامییان خواردۆتەوە!. ئەوەندە سەرخۆشی ئەو مەیدانە بوون لەگەڵ ئەو هەموو دیمەنە ڕەنگاوڕەنگانەشدا نەیانتوانیوە پەل ببزێون و بە لایەکی تردا لا بکەنەوە، یا بکەونە عالەمێکی ترەوە. دیارە شاعری ئێمەیش مەلا کاکە حەمە - یەکێک بووە لە کۆڕی ئەو مەینۆشانە، مەگەر جارجار نەبێ تۆزێ لەو سەرخۆشییەی کەم کردبێتەوەو بە لایەکی تردا ئاوڕێکی دابێتەوە. ئەمە پەردەی شاعرەکانمان، مایەوە سەر ئەوە کە مێژوویەکی شعری ئەم شاعرەی خۆمانمان دەست کەوێ. وەکوو وترا مەلا کاکە حەمە پابەندی عەنعەناتی غەرامی بووە لە سروشتدا، لەبەر ئەوە زۆری حەز بە ئەوڕەنگی خەیاڵاتی نازکی غەرامی کردووە. گۆڵدەستەی شعری «نالیشخص» ئەوەندەی تر دەماخی چاخ کردووە، فەلسەفەی تەسەووفی «مەحوی» کاری تێ کردووە. سەرەڕای ئەمانەش خەیاڵاتی غەرامی «مەولانا جامیشخص» و بیر نازکی مەولانای تاوەگۆزیش شۆڕشێکیان لە دڵیا کردۆتەوە. بە ناچاری لە دەوری فەقیەتیدا چاک ئەگرێتەوە و لەبەر خەرمانی هەزار خەروارەی شعردا ڕائەوەستێ تا دڵی بڵێسەیەکی لێوە دێت. کە بڵێسەی هات، چاکی پڕ ئەکاو بە دیاری ئەیباتەوەبۆ کۆڕی شاعران، دیارییان ئەداتێ و خۆیشی لە کۆڕەکەدا دائەنیشێ و «ناریتخلص» ئەکا بە ناوی شعری و ئیتر ئەکەوێتە مەیدانی قسە ڕەوانییەوە. شعری «ناری» لە دوو پەردەو نیودا دەرئەکەوێ؛ غەرامی؛ ستایشی ئایینی. نیو پەردەکەش: جارجار دەمی بردووە بۆ نیشتمانی. بەڵام هەر دەم بۆ بردن، نەوەک فەلسەفە دەرخستن، هەر دەم بۆ بردن نەوەک قسە لێوە کردن. ئەم غەرامییە کە «ناری» گرتوویەتی وەکوو گەلێکی تر لە شاعرەکان لە ڕواڵەتا غەرامییە، بەڵام کە لێیان بپرسن ئەمەچییە؟ ئەڵێن ستایشی دڵخوازی حەقیقی ئایینییە و عەشقێکی مەجازی لە پەردەی شعرێکی ڕواڵەتێدا دەری ئەبڕین؛ مەبەستمان عەشقێکی حەقیقی و ستایشی مینای باڵای ئەو کەسەیە کە نیشانی ڕەحمەتی خوایە. جا ئەگەر بەم جۆرە مەعنایە، واتە لە شعری ناری بدەینەوە، تەنها یەک پەردەیە، یا غەرامی ڕواڵەتی و ئایینی پەنامەکییە، یا خود ئایینی ڕواڵەتی و غەرامی پەنامەکی!. کەوابوو تۆ ئەتوانی بە هەر بارێکا ئەم شعرەی ناری مەعنا لێ بدەیتەوە، سەربەستی لە کاتێکا کە ئەڵێ:

خەتی دەرسی عەشقی «ناریتخلص» وەک ڕقوومی خاڵەکەت
وا بە لەوحەی گەردنی بێگەردی وەک میناتەوە

ئینجا بێینە سەر ئەوە کە لە بارێکی ڕاستیدا نەختێ لە چۆنیەتی شعری ناری بدوین بۆ ئەوە پایەی ناریمان لە ئەدەب و ئەدەبیاتی کوردیدا بۆ دەرکەوێ. ناری" قاپی دڵی خۆی ئەخاتە سەر گازی پشت، لە کوورەی دەروونێکی بەجۆشی عەشقەوە ئەم شعرە غەرامییە ئاگرینانە هەڵئەڕێژێ و ئەڵێ:

چاوەکەم بۆیە بەدایم کار و پیشەم زارییە
حاکمی چاوت لەگەڵ من مائیلی غەددارییە
شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وجە و بێ عیللەت نییە
ئاهی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەمخوارییە
من کە خوێنی خۆم حەڵاڵ زانیوە قوربانی دەبم
حەزرەتی خونکاری ئەبرۆت مەشرەبی خونخوارییە
گەر دەپرسی بۆچی بێ نەشئەو و مەلوول وعاجزی؟
ڕوومەتی زەردم عەزیزم شاهیدی بیمارییە
کەم بە خەندە بێ بەلامەو حەیفە تەعنەم لێ ئەدەی
لێم گەڕێ تۆبی خودا ئەم جارە دەردم کارییە
دڵ لە شامی پەرچەمی شەودا بە دایم بێ خەوە
چونکە ئێشکچی لە شەودا عادەتی بێدارییە
حیکمەتی پڕ مەسئەلەی حوسنت لە بۆ کێ حەل دەبێ؟
هەر سەحیفە سەد ئیشارە و ڕەمزی تێدا جارییە
خاڵی ڕوخسارت «هدایەت»، بەخشی شەرحی زوڵفەکەت
«قاضيعربی» ئاسا حاشییەی ئەگریجەکانت «لاری»یە
ڕووت وەکوو ئاگر، موژەت وەک شیشە، ئەبرۆت قیمەکێش
میروەحەت زوڵف و کەبابت جەرگی پارەی «ناری»تخلصیە

ناری لە پاش ئەوە کە ڕاز و گلەیی خۆی لەگەڵ دۆستیا ئەکا ئەڵێ: ئەم دڵە کەساسەم لە سایەی پەرچەمی شەوئامێزی تۆدا هیچ خەوی نییە، لۆمەش ناکرێ، چونکە کێشکچییە، پاسەوان و ئێشکچی نابێ بنوون!. لەپاشا ئەڵێ: من سەیرم هەیە هەروا قسەی لابەلا ئەکەم، ئایا باسی حیکمەتی کتێبی جوانی تۆ تا ئێستە بۆ کێ تەواو بووە، تاوەکوو من بێم باسی چاو و پەرچەمت بکەم، تەواو نابێ، چونکە هەر لاپەڕەیە لەو لاپەڕانە بە هەزاران ئیشارە و ڕەمزی وای تێدایە کە هەریەکە پێویستە چەند قەڵەم و زمان شەرحی لەسەر بنووسێ. ئینجا دێتە سەر ئەوە ئەڵێ: خاڵی سەر ڕوومەتت ڕێی سەرفرازی بە ئینسان نیشان ئەدا و بڵاوبوونەوەی زوڵفەکانیشت وەکوو «قازی» چۆن خۆی بڵاو ئەکاتەوە و کتێب و دەفتەر لەم لا و لەولای خۆیەوە دائەنێ، دەرزی مەسائیلی ورد ورد ئەڵێتەوە، ئەویش بەوجۆرە باسی نوکتەی ئەو خاڵەت ئەکا. پەراوێزی ئەگریجەکانیشت بەسەریا لار بوونەتەوە، گوێ لەم باسی حیکمەتە ئەگرن!. ناری لەم شعرەدا جیناس و تەلمیحێکی زۆر جوانی نواندووە لەگەڵ دەربڕینی مەعنا غەرامییەکەدا، ئەوەش بەم جۆرە: «قاضی» کتێبێکە لە حیکمەتدا هی حسین مەیبودی» یە. «هدایە مەتنی ئەو کتێبەیە هی ئەسیرەددینی ئەبهەری» یە. «لاری» یش حاشییەیەکە بەسەر کتێبەکەوەیە. «لار» لە لارستانی خوراسانە. جا ئەڵێ: خاڵی ڕوخساری تۆ حیکمەتێکە پێویستە شەرح بکرێ، ئەو خاڵە مەتنێکە کە «هدایە»یە بڵاوبوونەوەی زوڵفەکانت شەرحی ئەم مەتنە ئەکا کە کتێبی «قاضیاعلام» یە. ئەگریجەکانیشت وەکوو حاشییەی «لاری» بوون بە پەراوێزی ئەو خاڵی حیکمەتەت! وشەی «لاری» هەم ناوی خاوەن حاشییەکەیە، هەم ئیشارەیە بۆ چەوت بوونەوەی ئەگریجەکە، چونکە حاشییە بە چەوت نووسراوە. هەم قافیەی شعرەکەشی پێ ڕێک خستووە!.

ئینجا لە ئاخر شعرا ڕوو ئەکاتە دۆستی و بە تەشبیهێکی تر پێی ئەڵێ: ڕوومەتت لەوەدا کە پڕتەوی گەرماییەکەی عاشق ئەسووتێنێ، وەکوو مەقەڵییەکی ئاگر وایە، برژانگەکانت شیشی کەبابە و برۆکانیشت قیمەکێش، زوڵفەکەشت باوەشێنی ئەو ئاگرەیە. ئەمە دووکانێکی کەبابچێتی لەم لاوە بۆ دانا، جا ئەڵێ: گۆشتی کەبابی ئەم کەبابخانەیە جەرگی پارە پارە کراوی نارییە" بە دەست دووریتەوە!. ئەم دوو شعرەی نارییە یەکێکن لەو شعرە زۆر بەرزانە کە لە بابەت تەشبیە و بەلاغەوە لە باسی عەشقدا لە زمانی کوردیدا وترابێتن!. لێرەدا پێویستە قسە لە شتێکی وردەوە بکەین: شاعرەکانی دەوری ئەووەڵ و ناوڕاستی کورد لە هەموو شت زیاتر بەوە فێر بوون کە تەشبیهی زۆڵفی یار بە «کەمان» و برژانگی بە «تیر» و «دەرزی» و برۆی بە «شیر» و «قیمەکێش» بکەن، کە ئەمانە گۆیا لەسەر زەوقی ئەدەبی ڕێ ناکەون و مەعشووقێک بەو نازک و نازدارییە ئەبێ زوڵفی لەباتی «کەمان»، بە پەردەی نازکی ئاوریشمی بەسەر کۆگای گەوهەردا هەڵدا و برژانگی لەباتی «تیر» بەتێشکی باریکی بریسکەی ئاڵتوونی بەر هەتاو و بڕۆی لەباتی «شیر» بە پەڕی لە میسک هەڵکێشراوی بە جووقەی پادشاهانەوە ئاوێزان کراو؛ چونکە ئەمانە لەگەڵ نازکی و شۆخی ستایشی بەرزی مەعشووقدا ڕێ ئەکەون، نەوەک ئەو شتە ترسێنەرە پێشووانە کە پیاو زاڵەترەک ئەکەن!. ئەمە ئەوترێ، لە بن دەست ئەمەشەوە ئەمە شتێکی ئاشکرایە کە پەردەی عەقڵییەتی هەر دەورەیەک شان بەشانی عەنعەنات و یاسای ئەو دەورەیە ئەچێ بەڕێوە. دیارە ئەم عەقڵییەتەش زۆرتر لە ئاوێنەی مێشکی ئەدیب و شاعرەکانا جێگیرتر ئەبێ، چونکە تەنها ئەوانن کە تەعبیر لە کارەسات بدەنەوە و بیکەن بە ئازووخەی پاشەڕۆژ. جا من لەسەر ئەو باوەڕەم کە فێربوونی شاعرەکان بۆ تەعبیردانەوەیان لە ستایشی دۆستی هاوڕازیان بەم جۆرە شتە ترسێنەرانە ئەوە پیشان ئەدا کە قەومی کورد قەومێکی جەنگاوەر و شەڕانی بوون، ژیانیان ژیانێکی شەڕ و شۆڕ و هەردەگەڕی بووە، هامڕازی شەو و ڕۆژیان شیر و تیر و کەمان بووە. بەحوکمی تەبیعەت ناو و تاپۆی ئەم جۆرە شتانە لە هەموو شت زیاتر بەسەر زمان و لەبەر چاوی گەورە و بچوکیانەوە بووە!. ئینجا شاعرێک کە ویستبێتی ڕاز لەگەڵ دۆستێکیا بکا، ناچار بووە بەشتێک قاپی ئەم ڕاز و نیازەی لەگەڵ بکاتەوە کە باو بێ و دیار بووبێ. ئەو شتەیش کە ئاشکرا بووبێت و لەگەڵ عەقڵییەتی دۆستەکەیا لەوانەبێ موتوربە بکرێ تەنها باسی شەڕ و شۆڕ بووە بەتیر و گورز و کەمان. چونکە ئەم دۆستەش وەکوو ئەم، لە ماڵێکا گۆش کراوە کە چاوی بە شیر و تیر و کەمەندی باوک و براکانی پشکووتۆتەوە - کە کراون بە دارا بۆ مەیدانگێڕی بەیانی و ئێواران ئەمیش هاتووە بەو شتانە باسی ئەوی کردووە... کەوابوو لەمەوە ئەوە بۆ ئێمە دەرئەکەوێ کە کورد لە لاپەڕەی پێش تاریخەوە تا ئێستە گوردی مەیدانی جەنگ و نەبەرد بوون، قەومێکی جەنگی و دوور لە شارستانی چییان داوە بەسەر پەردەی نازکی ئاورێشم و بریسکەی ئاڵتوونی قاڵ کراوەوە و پەڕی لە میسک هەڵکێشراوەوە!. دیسان ناری بەم شعرانەی دوایی جۆرە دڵخوازییەکی تر دێنێتەوە یاد و دەوری ڕابواردنی ڕابوردووی دۆستێکی ئەکەوێتەوە فیکر و پێی ئەڵێ: هەموو شعورێکم ئێستە حیکایەتخوانی دووری تۆیە، چەند خۆش بوو ئەگەر یەکمان بگرتایەتەوە بۆ ئەوە کە لە پەنای سێبەری تۆدا بمێنمەوە و نەیگۆڕمەوە بەوە کە بچمە سێبەری تاج و تەختی کەیکاوس شاوە. ئەڵێن: دەردی دووری بە سەبر دەرمان ئەکرێ!، ئەمە وانییە بە فڕۆکەی سەبر چۆن ئەو ڕێگە دوورەی دوورییەت ئەبڕرێت؟ داخی گرانم بەبێ تۆ لە دووری تۆ باغچەی خەیاڵاتیشم هەر دوایی دێت، نە خۆی ما نە خۆنچەی ما، نە بۆنی ما!. جا دەم بەم ڕاز و گلەیییە ئەکاتەوەو ئەڵێ:

نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی
حیکایەتخوانی دووری تۆن پەیا پەی
بە زیکری تۆ وەکوو سۆفی هەمییشە
مەقاماتی «فنا في اللةعربی» ئەکەم تەی
چ شیرینە لەگەڵ شەهدی حوزوورا
لەمن خەندەو لە تۆ ئاوازی ئۆخەی
ئەگەر سایەی سەری تۆ بێ بەتاجم
چ موحتاجم بە تاج و ئەفسەری کەی
غەزەڵ قەت نابڕێ هەرگیز بەباڵات
ئەزانم بۆ کەوا مایل بە تاقەی
هەواپەیماییی ئەوجی فیڕاقت
بە تەییارەی سەبووری دەبێ تەی؟
لە مەیخانەی خەیاڵی شەوقی تۆدا
بە نەشئەی یادی تۆ دڵ مەستە بێ مەی
لە عەکسی بادە ساقی وا لە مەی دا
قەدەح فنجانە ئازا تێکە سا دەی
لە وشکی وا نەمامی باغی نەزمم
بە پووشی ڕیشی سۆفی بوو شکۆفەی
بەسەر چوو دوور لە تۆ باخی خەیاڵات
نەبوونی ما، نەبۆنی ما، نە غونچەی

ناری بە جیناسەوە وتوویەتی: قەسیدە بە باڵای تۆدا ناوترێ، یا پارچەی غەزەڵ بۆ تۆ ناکرێ، چونکە ئەزانم لەبەرچی هەوەست لە تاقەیە. یا بۆیە غەزەڵ بۆ تۆ نابێ چونکە ئەزانم تۆ بۆ «کەوا» هەوەست لە تاقەیە. ناری پەردەی غەرامییات دائەداتەوە و لە جۆشی کوورەی دەروونێکی بەسۆزەوە ستایشێکی زۆر بەرزوو و باڵا، لە باری ئایینیدا بە باڵای دڵڕوبای بێ سێبەری نوختەی جەوهەری ئەم کەونەدا دەرئەبڕێ و ئەڵێ:

سوورەتی «ياسينعربی» کە وەسفی حەزرەتی لەولا ئەکا
ئەهلی دڵ عاشق بە جیلوەی سوورەتی «طاهاعربی» ئەکا
خاکی بەردەرگاهی قەسری گەر بەسەردا کا گەدا
هەر نەفەس نەفرەت لە تاجی «قەیسەر» و «دارا» ئەکا
ئاسمان وەک موشتەری هەردەم بە میزانی وەفا
کەسبی هەر شامێ بە یادی دەوڵەتی ئەسرائەکا
گەر تەسەوور کا مەسیحی تەختی عەرشی ئەعزەمی
تا ئەبەد تەرکی بەیانی ڕەفعەتی عیسی» ئەکا
نووری عەشقی کەوتە سەر تووری دڵی «موسی» مەگەر
وا لەسەر سینەی بە شەوقی دڵ یەدی «بیضا» ئەکا
بۆ خەلیلانی نەسیمی گۆڵشەنی لوتفت کە بێ
ناری «نەمروود» ی لە سەحنی «جنت الماويعربی» ئەکا
تاقی کیسڕا بۆ بە بەرقی نووری حوسنی شەق نەبێ؟
سەیلی حوکمی ناری فارس زائیل و ڕیسوا ئەکا
ئەی حەبیبی خالیقی عالەم، لە ئادەم تا بە تۆ
ئەنبیا یەک یەک بەیانی حەزرەتی والا ئەکا
نەرگسی مەستی سیاهت عەین ما زاغ البصرعربی»
شەمعی بێ سایەی وجوودت -شەرحی «كرمناعربی» ئەکا
ئادەمی، خاکی بەسەر زومڕەی مەلەکدا بێ گومان
تۆی سەبەب نازش بە ڕوتبەی «علم الاسماعربی» ئەکا
کاشیفی «والليلعربی» و توڕڕەی پەرچەمی شەبڕەنگی تۆ
ئافتابی تەلعەتت تەفسیری «والضحيعربی» ئەکا
ئایەتی میعراجی پایەی «قاب قوسينعربی» ت عەجەب
وەسفی ئیعزازت لە تەختی نازی «او ادنيعربی» ئەکا
عەکسی ئەلفی قامەت و ئەبرۆتە گەر نوون و قەلەم
سیدقی مەزموونی کەلامت کەشفی «ما اوحيعربی» ئەکا
با وجوودی پڕتەوی ماهی جەماڵی ئەنوەرت
کێ خەیاڵی زیبی قەسر و سایەیی تووبا ئەکا
«سلسبيلعربی» ی لوتفی تۆ بێ شک لە عەرسەی مەحشەرا
تەشنەلەب فاریغ لە بادەی جامی «اعطيناعربی» ئەکا
چی لەدەوڵەت کا ئەسیری بەندی عەشقی ئەحمەدی
عەشقی مەحموودی بە عاقش کەسبی ئیستیغنا ئەکا
***
ناریا وەسفی جەلالی حەزرەتی «خيرالبشرعربی»
کەی هەتا مەحشەر بە سەد دەفتەر بەشەر ئینشا ئەکا

ناری ئەم پەردەیەش دائەداتەوە، دێنێ بە تەرجیع بەندێکی ٣٠ شعری - کە هەر تیسکێکی پێنج شعرە - بە ناوی سۆزی ئایینەوە باسی نیشتمان ئەکا و سەرەتای یەکەم تیسکی ئەکاتەوە و ئەڵێ:

ئە خاکی وەتەن بۆچی نەما حاڵەتی جاران؟
بۆ قەحتییە ڕەسم و ڕەوشی سوحبەتی جاران؟
بۆ بێ ئەسەرە ڕەونەقی بازاڕی دیانەت؟
بۆ حوسنی عەمەل، بۆچی نەما یەک لە هەزاران؟
بۆ دەنگی نییە جەزبەیی سۆفی لە سەحەردا؟
یا شوکری غەنی، سەبری فەقیران وهەژاران
کوا سۆزشی دەروێشی و تەهلیلی شەو و ڕۆژ؟
کوا نەعرەیی دێوانە وەکوو ڕەعدی بەهاران؟
عاجز مەبە لەم تەبعی کەچ و حاڵەتی بەدخووت
بێ پەردە - نەبێ بێ ئەدەبی - تف لە سەرو و ڕووت!

بەم شعرانەی خوارەوەی دەردەدڵێکی دڵسوووتاوانە ئەکا لە دەست ڕەوشتی کورد، لە کاتێکا کە ئەڵێ:

من ئەدیبی کوردم و ناوم نییە
کوردم و غافڵ لە ناوی بێ خەبەر
کوردە، خۆ مەحکوومە بۆ تورکو عەجەم
کوردە بێ فکر و خەیاڵ و بێ ئەسەر
کوردە هەروەک بیدی مەجنوون ماوەتەو
بێ سەر و بێ سێبەر و خاڵی لە بەر
کوردە وەک وەحشی لەبۆ چەشتەی تەماع
خۆی ئەخاتە مەهلەکە و داوی خەتەر
کوردە، فیکری عاقیبەت بینی نییە
غافڵ و بێ دەرک و بێ سەمع و بەسەر
کوردە، بێ شان و شەرەف ماوە، نەما
قیمەتی حەتتاکە وەک توور و گێزەر
کوردە، بێکەس، هەر کەسە دێت و بەزۆر
دەیگرێ و دەیکا بە گا بێ یا بەکەر
بێ وجوودی موستەمیع لەم عەسرەدا
«ناریاتخلص» تاکەی چەناکەی بێ ئەسەر!

ناری لە دەورووبەری پیریدا و دەمەدەمی کۆچی دواییدا بە دڵێکی بریندار و چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە ئامۆژگارییەکی ئەدیبانەی کوڕەکەی ئەکا و پێی ئەڵێ:

تالیب کە هەموو لەحزە خریداری غەزەڵ بێ
زەحمەت بە خودا مەیلی لەسەر عیلم و عەمەل بێ
تالیب ئەوەیە تالیبی دیوانی خودابێ
عالم ئەوەیە غەرقی خەیاڵاتی ئەزەل بێ
فەرزەندی مەلا، ڕۆڵە ئەبێ سەرفی حەیاتی
بۆ دیققەتی «بيضاويعربی» و تەفسیری «جملعربی» بێ
بێ جیلوەیە تەزبێحی کەف و جیلوەیی سۆفی
تا فیکری مەی و دەنگی نەی و سازی ئەمەل بێ
گەر شوربی دوعا عاقیبەتی نەفعی نەبێ هیچ
لا خەستە وەکوو زەهرە ئەگەر عەینی عەسەل بێ
ئەفسووسە ببێ مورغی هوما فەرعی بە قاڵاو
زۆر موشکیلە گەر بازی سپی فەرعی بەقەل بێ
با دووربێ، ئەبێ واریسی ئادابی پدر بێ
نەزدیکە پدەر یار و هەماغوشی ئەجەل بێ!

لە باسی فەلسەفەی نامورادی دونیادا چەند جوان دەری بڕیوە کە ئەڵێ:

ئەی فەلەک سەرگەشتەبی بۆ گەردشێ هێناتەوە
ئەهلی عیززەت پاکی سەرگەشتە بەدەس سەوداتەوە
گەردشت ساقی، قەدەح مینا، موسیبەت بوو بە چاپ
خۆ لە دنیادا نەبوو لەم چاتە کەس نەیخواتەوە
وەزعی تۆ تەرکی سەفایە و قەلبی تۆ جەلبی جەفا
کەی دەکەی مەیلی وەفا؟ تۆ بەم دڵ و حاڵاتەوە

بەڕاستی زۆر جوانی وتووە کە ئەڵێ:

بەختە ئەسبابی شکوهـ و سەڵتەنەت
کەی بە تەختەی؟ تەختی دارینە و بە تاج.

ناری لەباری وردەکاری و جیناس پەروەریشدا خۆی ئەنوێنێ لە کاتێکا کە ئەڵێ:

بۆ ئەکەن مەنعی بەنی ئادەم لە باسی زیو و زەڕ؟
نەفسی کەر حەتتا بە دەنگی زەڕ بەجارێ دێتە زەڕ!

دیسان ئەڵێ، بەڵام چەند جوان ئەڵێ و «هەڵمات» کەرت ئەکا:

بە شمشێری مەلالەت بوو کەوا جەرگی مەلا، لەت بوو
بەڵێ مەعلوومی ئافاقە کەوا نیوەی مەلا، لەت بوو
بە پەیکی غەم لەسەر سنگی کەلالەت گەوهەری قەلبی
وەها لێی دا زەمانە، دەستی بشکێ وەک کەلا، لەت بوو!

«وسۆئاغا» کە پیاوی شێخ مەحموودی شێخ سەعید بووە، ددانی دێتەژان، لە لەدەورووبەری شاری سولەیمانی ئەبن، ئەیەوێ بچێتە شار لە کن شێخ لەتیفی دانساز بیکێشێ، بە شێخ مەحموود ئەڵێ: شتێکی بۆ شێخ لەتیف بۆ بنووسێ، لەو وەختەشا ناری لای شێخ مەحموود ئەبێ، شێخ بە ناری ئەڵێ کە بۆی بنووسێ، ناریش بە نوکتە ئەم شعرەی بۆ ئەنووسێ ئەیداتە دەست وسۆ ئاغا کە بۆ شێخ لەتیفی بەرێ: «وسۆ» موحتاجی دانە هاتە لاتان کە دەستێکتان هەیە ئێوەش لە دانا! ئەم شعرەی ناری ئەوەندە جوانە حەو مەعنا بە شیرینی هەڵئەگرێ! ناری وەکوو لە کوردیدا شاعرێکی کوردی بووە، لە فارسی و عەرەبیشدا هەروەها شاعرێکی کوردی بەرزی ئەو دوو زمانەیش بووە، دیسان وەکوو چۆن ئەم شاعرە بووە، ئەدیبێکی باڵا و عیبارەت ئارایەکی بێ وێنەش بووە. نووسینەکانی ئەستێرە زێڕینەیەکن لە ئاسمانی ئەدەبیاتی کوردیدا. دیوانێکی شعری بەرز و باڵای هەیە هێشتا لەچاپ نەدراوە. هەندێ لە شعرەکانی ناری بە ناوی دیوانەوە لە لایەن کتێب فرۆشی سەیدیان لە مەهاباد چاپ کراوە بە بێ تاریخ.