سالمی سنە

(١٨٤٥ - ١٩٠٩)
از کتاب:
مێژووی ئەدەبی کوردی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 15 دقیقه  1089 مشاهده

هاوڕازی ئاواز سۆزی بەربەیان، بەیادی پیری دەستەی عەوداڵان، جارجار تریفەی مانگ و مانگەشەو، لە سای سەهەنا پیاو دەکاتە خەو، ئەویان بەڕایەڵ شێخانی دانا، ئەمیان لە بێنی کیژی سەربانا، لە باغچەسەرای شعردا نەمامی بنەماڵەی مەردۆخی، لە دەریای بێ بنی ئەدەبدا مەلەوانی سەر ڕۆخی، گاهێ مەفتوون بووە بە چاوی چاوکاڵان، پاشان گەڕاوەتەوە لای شێخان بەرماڵان.

خاوەنی ئەم شۆینە ناوی «سەلیمشخص» و کوڕی شێخ ئەحمەدی تەختەیییە و ئەچنەوە سەرشێخ مستەفای تەختە و لەبنەماڵەی «مەردۆخی» ن . مەردۆخییەکان بەتایبەتی لە شێخ مستەفا بە دواوە بێشکەی عیلم و خانەدانی پیاوی بوون. لە سنەدا پیاوی وەکوو «شێخ قەسیمشخص» ی مامۆستا «مەولانا خالیدشخص» و وەکوو «شێخ جەسیم، شێخ وەسیمشخص» و «شێخ قادری مهاجیرشخص» لەم بنە ماڵەیەدا بوون و ڕەوڕەوەی عیلیمیان بە دەستەوە بووە. هەروەها «شێخ ئەحمەد» ی کوڕی «شێخ قەسیم» لەمانە بووە کە لە «١٧٥٠» ی میلادیدا چووەتە بە غدا و خێزانی «سنەوی «یەکانی لەوێ دامەزراندووە. لە دوروبەری سەدەی یازدەهەمی هیجریدا هەندێکیشیان چوونەتە شاری «قەرەداغمکان»، لەوانیش بنەماڵەیەکی عیلمی لەوێ بنجی داکوتاوە. دیسان ئەمانە پەلیان هاویشتووە بۆ شام و لەوێش وەچەیان خستووەتەوە.

شێخ سەلیم لە ساڵی «١٨٤٥» لە گوندی «تەختەمکان» هاتووەتە دونیاوە. لەلای باوکی سەرەتای خۆیندنی دەست پێ کردووە. لە فارسی و عەرەبی ماوەیەکی باش ڕۆیشتووە. لە «١٨٥٩» دا بە سوختەیەتی چووەتە «سنە» لە مزگەوتەکانی ئەوێدا گەڕاوە. لە «١٨٦٤» دا کە «سیوطی» خۆیندووە - چووەتە مەدرەسەی «بیارە»مکان لەوێوە گەڕاوتەوە بۆ مەریوان و بۆ سنە. لە «١٨٦٦» دا لە سنە لە «مەدەرسەی حاجی ماموستای نۆدشی» سەرەتای «شرح عقائداعلام» دەست پئ ئەکا. تا «مختصراعلام» ی تەفتازایش ئەخۆینێ هەر لەوێ ئەبێ. لە ١٨٦٩بەناوبانگی مەلا عەبدوڵڵای پیرەبابەوە ئەچێ بۆ «سابڵاخمکان»، لەوێ سەرەتا لەلای مەلا ڕەسوولی خدرەجووڵ دائەمەزێ. ماوەیەک لای ئەمێنێتەوە و دەرزی مەلا عەبدوڵڵای دەست ناکەوێ. لە «١٨٧١» دا ئەگەڕێتەوە بۆ سنە، لەپاش ساڵێک سەرلەنوێ بەسەر سەقز و بانەدا ئەچێتەوە بۆ سابڵاخ.

ئەم جارە دەرزی مەلا عەبدوڵڵای بەرئەکەوێ. لە «١٨٧٤» دا ئیجازەی عیلمی لە کن ئەو وەرئەگرێت و ئەگەڕێتەوە بۆ سنە، لەو مزگەوتە - کە ئێستەش هەر پێی ئەڵێن مزگەوتی شێخ سەلیم و کەوتووەتە ڕوژاوی شارەکەوە - ئەبێ بە مودەڕڕیس و دەست ئەکا بە دەرز وتنەوە. لەپاش سێ ساڵ ئیجازەی تەریقەتیش لە شێخ عومەری بیارە وەرئەگرێت و ئەبێ بە خەلیفەشی.

بە دوو بارا دەست ئەکا بە بڵاوکردنەوە شەریعت و تەریقەت، بەو جۆرە ئەمێنێتەوە تا لە «١٩٠٩» دا لە تەمەنی ٦٤ساڵیدا هەر لە سنە کۆچی دوایی ئەکا و لە مزگەوتەکەی خۆی ئەنێژرێ و گومەزێکی بە سەروە ئەگرێ. شێخ سەلیم پیاوێکی میان باڵای گۆشتن بووە. ڕوومەتی پان و چاو کەژەڵ بووە، دەم و لووتی بچووک و باریک بووە، ڕیشی تۆپ و دانەدانەی ڕەشی تێدا مابوو، سمێڵەکانی سەر ڕیشی ئەگرتەوە. لە جلوبەرگدا دڵتەڕ بووە، مێزەری سپی کوردانەی لەسەر ناوە.

کەوا و سەڵتەی جوانی لەبەر ئەکرد لە گەڵ جوبەدا، بە زستانان عەبای لەسەرەوە لەبەر ئەکرد. پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆ بووە، دەم بە پێکەنین و نوکتەچی بووە. حەزی بە میوان زۆر کردووە، لە قسە کردندا دانە دانە قسەی ئەکرد. لە «صرفعربی» و «لغةعربی» و «عروضعربی» و «كلامعربی» و عەڕەبییەتدا دەستێکی باشی هەبووە.

شارەزای تەفسیر بووە، «منطقعربی» و «رياضياتعربی» ی زۆر خۆش لێ نەهاتووە. لەبەر ئەوە زۆر پابەندی تەریقەت بوو، لەم لایەنەوە لەگەڵ عالمەکانی سنەدا زۆر ڕێ نەئەکەوت؛ بەڵام لەبەر چاو هەندێکیان و ڕەمەکی مەردمەوە ئیجگار ڕێز لێ گیراو و بە گەوریان زانیوە. تەنانەت ئەم قسەیە لە بەگزادەکانی هەورامییەوە ئەگێڕنەوە. ئەڵێن: ئەیانوت: «شێخ عومەر پیاوی گەورەن، وەلی شێخ سەلیم چیوێ تەرەن» شێخ سەلیم کە ڕایەڵی مەعنەوییاتی شێخی تەوێڵە ئەیخانە گەمەندی عەشقی تەریقەتەوە ئاگرێک لە دڵیا کڵپە ئەستێنی، بڵێسەی بۆ دەرەوەی لەشی. بە چی؟ وە بۆچی بتەنێتەوە؟

دەستکرد نیشانەی بەرزی و نزلی دروستکەرەکەیە. پەرەسەندنی داهێنان و شتی تازە داهاتووی شوێنێک لە شوێنێکی تردا نیشانەی تێگەیشتوێتی، یا نازیرەکیە مەردمی ئەم شوێنەیە کە شتەکەی داهێناوە. هەروەها کەمی و زۆری خەرمان لە تۆوێکی کەم نیشانەی بڕشتی زەوییەکەیە!.

جا هەر یەک لەمانە پێویستە ئالەتێکی ببێ کە شتەکەی پێ بخاتە ڕوو. هەر باوەڕێکیش کە لە دڵا بوو ئالەتێ کە دەری بیڕێ و بە مەردمی نیشان بدا زمانە؛ لە زمانەوە بۆ قەڵەم بۆ ئەو مەردمی تر یا قەومی تر لێی تێبگەن و بزانن پایەی ئەدەبیاتی گەیشتووەتە کۆی وە فیکری بۆ کوێ چووە و ئاڵارە بە چە هەست و شعوورێکەوە کە باوە؟

ئەمانە کە زانرا بە بێ گرێ و قۆرت پایەی قەومەکە، عەقڵییەتی ناوچەکە و دەرامەتی شارۆی فیکریان دێتە دەست. هەر لەبەر ئەمەیە کە پەردەی ژیان و پەردەی بیری شاعر و ئەدیبێک ئەبێتە پەردەی سینەما، یا ڕۆمانێک هاڵوهەواڵی ئەو دەورەتە پیشان ئەدا وبۆت ئەگێڕێتەوە.

جا لەبەر ئەمانە شێخ سەلیم هات ویستی کڵپە و بڵێسەی دڵی بخاتە قاڵبی شعرەوە و دەری بڕێ و بیری خۆی پیشانی غەیری خۆی بدا.

کە کەوتە سەر ئەم باوەڕهێنای لە پێشا «سالمتخلص» ی کرد بە ناوی شعری و دەستی کرد بە شعر وتن. سالم هەر چەندە شعریشی زۆر بووە، دیوانەکەی هەر کۆ نەکراوەتەوە. ئەوەندە هەیە بەشی زۆری لە شعرەکانی ڕێچکەی تەسووفیان گرتووە. بەڵام نەوەک تەسەووفی فەلسەفی، بە ڵکوو تەسەووفێ کە بیری لە شێخێکی تایبەتی کردبێتەوە؛ بیری لەوە کردبێتەوە لای وابێ شێخ تەنها ئەو شێخەیە و شعریش هەر بۆ ئەو دانرابێ، یا هەر بەوە بڵێن شعرکە بە باڵای ئەو شێخەدا بوترێ!. بەو بۆنەوە ئیمە بۆ نموونە دوو بڕە شعری «سالم» لەم شوێنەدا ئەخەینە پێش چاو، لە پاش دەربڕینی کرۆکی شعرەکان دێینە سەر نرخی ئەم شعرانە و باسی ئەو چادرە کە لەو دەورەدا بەسەر ئەو کۆمەڵەدا هەڵدراوە.

سالم لەباسی حیکمەتدا دێتە قسە و ئەڵێ:

زەهری مارە عەیشی دونیا لە ڕێدایە مەمات
ئەهلی دڵ بۆ خاتیمە هەیە مەبهووت ومات
تەن لە نوقسانی جیهانا وەقتی ئیمکان ومەکان
مەرکەزی دەردە لەبەینی شەشدەری هات ونە هات
ڕۆحی لاهووتی کەزیندانی تەنی ناسووتییە
لەم قەفەزخانەی هەیوولایە دەکا عەزمی نەجات
چون حەزیرەی قووس و تەجریدەی مەقام ومەنشە
ئارەزووی پەروازیە بۆ ئەوجی مافەوقی جیهات

ئەلێ: ژیانی دونیا چونکە مردنی لە دوایە زەهری مارە، بەڵام ئەوانەی کە چاکن و شوێن مەعنەوییات کەوتوون لەبەر ئەوە کە کاتی گیاندەرچوون وەختێکی گرانە- پیاو نازانێ بە ئیمانەوە ئەمرێ یا با بێ ئیمان؟ - هەر لە پەژارەدان. هەموو شتێک کەشتی پێ بڵێن وتارماییێکی ببێ شەش لای هەیە، پێش، پاش، لای ڕاست، لای چەپ، سەر و ژێر. لەشی ئادمیزادش دیارە شتە وشوێنێک لە هوادا داگیر ئەکا. جا ئەم لەشە لەبەر ناتەواوی دەوروبەرەکەی - چونکە دەوروبەرەکەشی وەکوو خۆی هەر ڕوو لە نەبوونی ئەکاتەوە - لەو کاتەدا کە دێتە دونیاو، وشوێنێک بۆ خۆی لە هەوادا تەرخان ئەکا هەر لەو وەختەوە ئەبێ بە مەرکەزی دەرد وبەڵا لەبەین ئەم شەش دەری ڕێی هاتونەهاتەدا، کە ئەم کاروانی هاتنە دونیا و چوونە دەرەوەیەتی.

ڕۆحی لاهووتی - کە گیانە - لاهوتییە، چونکە پڕیشکێکە لە نووری ڕووناکی پاکی خوا، وەکوو چۆن نووری پاکی خوا ئاگادارە بەسەر هەموو مەوجووداتێکا، ئەم پڕیشکەش ئەگەر هەر بەو پاکییە بهێڵریتەوە و ناشیرین نەکرێ بە تێکڵاوکردنی بە کردەوەی خراپە ئاگادار ئەبێ بەسەر هەموو شتێکدا _وەکوو ڕۆحی هەندێ پیاوچاکان کە ئەم کردەوەیە هەیە-جائەڵی: ئەو ڕۆحە کە ئەکەوێتە ئەم زیندانی لەشەوە لەبەر ئەوە کە لە جەوهەردا پێچە وانەی یەکن، وەکوو مەلێک کە لە قەفەزدا بێ، ئەمیش پەلە پەلی ئەوەیەتی لەم قەفەزی لەشەدا - کە ماددەی یەکەمینە - بفڕیت و ڕزگاری ببێ و لە کۆڵ هەموو شتێک ببێتەوە. ئەم ڕۆحە لەبەر ئەوە «قەدەغە» ی بارەگای قودسییەت - ئەو قەدەغە و بارەگایە کە ڕووتە لە هەموو ئیمکانییاتێک - شوێن و جێگەیەتی. هەموو دەمێ ئارزووی ئەوە ئەکا کە بفڕێتەوە بۆ ئەوێ و بکەوێتە ژوور ئەو عالەمەوە کە ئەویش دیسان بە ئیمکانییات شەشدەری گیراوە و هەر قابیلی تیاچوونە، بۆ ئەوە بکەوێتە عالەمێکەوە کە تیاچوون وفەوتان لەوێدا نییە........

شێخ «عمر ضیاالدینشخص»ی تەوێڵە پەردەیەکی مەعنەوی ئەکێشێ بەسەر سالمدا، سالم بەرانبەر بەم شێخەی خۆی بیروباوەڕی لەم بڕە شعرەی خوارەوەدا دەرئەبڕێ و ئەڵێ:

پیری سددیقی تەریقی و تاجی فارۆقی لەسەر
واریسی عوسمان «ذوالنورينعربی» و کەڕڕاڕی سەبات
ڕۆحی شیرینم لە دەوری قەدی شمشادت گەڕێ
تا تەسەدووق بێ لە بۆ ڕەددی هەموو دەرد و بەڵات
خاڵی هیند و زوڵفی چین و ڕۆمیی ڕووی ڕوومەت
وان لە قەبزەی قەهری شمشێری برۆی جەنگ ئازمات
چاوی مەستت چون لە هەرلا مەردمی دڵ بردووە
بێ دڵان بۆ دڵ، لە هەرلا بێ تەحاشا دێنەلات
هەرنێگاهێ سەیقەلێکە بۆ مسی پڕژەنگی دڵ
بەڵ تەڵای خالیس دەبێتن، مس بە ئەکسیری نیگات
گیان فیدای گوفتاری شیرینت کە عەینی حیکمەتە
کەشفی ئەسراری تەریقەت حە للی کونهی موشکیلات
دڵ بە قوربانی نیگای «قلب العيانعربی» ی کاری تۆ
وادەکاتن قاعیدەی حیکمەت بەتاڵی وا سەبات
قامەتی زیبای قیامەت خێزی تۆ بێ ببڕێ ڕێ
مەحەشرێ بەرپا دەکا، بۆ سەرخوشی جەور و جەفات
کارنامەی خاس ئادابی تەریقی بەندەگیت
مونتیجی «حق اليقينعربی» قەتعی عەلاقەی مومکینات
فەیسەلی «حق اليقينعربی»، «فضل الخطابعربی» عارفان
تەرجومانی سیرڕی ئایاتی دەلالەت موعجیزات
بێنە مەیدانی سەداقەت «سالماتخلص»، قەلبی «سەلیم»
تاموشەڕڕەف بێ بەیومنی دەوڵەتی بیری خودات

سالم ویستوویەتی ڕەوشتی لەقەبی هەر چوار خەلیفە بە تەلمیح لە شێخەکەی خۆیدا کۆ بکاتەوە، شێخەکەی «عومەر» ی ناو بووە ئەڵێ:

لە ڕاستگۆییدا وەکوو «ئەبووبەکری سددیقشخص»، ناوی عومەر و لەقەبی «فاروق» کردووە بەتاجی سەری، بووە بە میرات گری شێخ وەسمانی باوکی-کە ئیشارەی بە «عثمان ذی النورینشخص» پێ کردووە - لە خۆراگرتنیشا لە بەرانبەر نەفسەوە وەکوو حەیدەری کەڕڕاڕە -کە «عەلی» یە - هەروەها شێخ عەلی تەوێڵەشی مەبەستە. لە هەر یەک لەمانە تۆزە ڕەوشتێکی وەرگرتووە!. ستایشی دەموچاوی ئەکا دەڵێ:

خاڵەکانت لە ڕەشیدا وەکوو هیندی وانە، زوڵفیشت چین چینە، ڕوومەتی سپیت وەکوو ڕۆمی. ئەمانە هەموو کەوتوونەتە بەرپەلی ئەو برۆیانەت کە وەکوو شمشێر وانە وئامادەی جەنگن!. چاوی خومارت لە بەر ئەوە کە لە هەر لایەکەوە دڵی مەردمی بردووە، بێ دڵان چاریان نییە لە هەموو شوێنێکەوە دێن بۆلات، هەر تەماشایەک کە ئەیکەیت مشت و ماڵێکە بۆ ئەو دڵە کە وەکوو مسی ژەنگ هەڵێناو وایە، نەوەک هەر ئەوندە، بەڵکوو ئەو تەماشاکردنەت کە ئەکسیرە، ئەگەر بکەوێتە سەر مس ئەبێ بە ئاڵتوونێکی خاوێن....... «فیصل» لەقەبی عومەری کوڕی خەتتاب بووە، یەعنی چاک و خراپ جیا ئەکاتەوە. جا ئەو کەسە جیاکەرەوەیەکی ڕاستەقینەیە و قسەی زانایان جیا ئەکاتەوە. هەروەها تەرجومانە بۆ نهێنی ئەو ئایەتانە کە هەریەکە بۆ خۆیان موعجیزەیەکن. عومەری فاڕوق ئەمانەی هەموو لە باردا بووە، بە «فيصل عمرعربی» و بە «فصل الخطابعربی» ئیشارەی بە خەتتابی باوکی عومەر کردووە. سالم ویستوویەتی بەم ستایشی عومەری فارۆق ئیشارەیەکیش بکا بە عومەری شێخی خۆی وبەم جۆرە وردەکارییانە گۆ، مەبەستەکەی خۆی پێک هێناوە. لێرەدا ئەمەی کردووە کە چی خاڵی هیند و زوڵفی چین چینە و ڕۆمی ڕوومە تیشیە هەر بۆ وتووە!

سالم بە پارچە شعری یەکەمینی، قاپییکەی وردەکاری حیکمەتی خستۆتە سەرگازی پشت؛ ئەو حیکمەتە کە پێ ئەڵێن «الهياتعربی» بەڕاستی لە ئیلاهییاتدا ڕۆچووە. بە کورتی

لە وردەکاری عیلمی کە لەم دواوە؛ لەو عیلمی دواوە کە بە هەزاران فەیلەسووفی عالەمی ئیسلامی لە گۆشەی ئەشکەوتانا لێی دواون و نەگەیشتوونەتە ئەنجام!.....

بەڵێ، نەگەیشتوونەتە ئەنجام، بەڵام عالمە وردەکارەکان، ئەو عالمانە کە خزمەتی ئادەمیزادیان خستە سەرشانی خۆیان لە «هیولا» و لە «جز لايتجزيعربی» و لە «نقصان جهات» - کە نەبوونی بۆ شایییە لەم کەونەدا - گەیشتنە شوێنێک کە لە زانینی کەمێک لە حەقایقی ئەمانە پەی بە «هیدرۆژن و نهێنییەکانی کەون، تەلەفزێون وهێزی ئەلکتریک» بەرن و پێیێکیش باوێژنە ئەو دیوی هەور و پشت پردەی خەیاڵاتەوە.

هەر ئەوەندەی لێ تێگەیشتن. ئەوان لەئەوەندە تێگەیشتن، بەڵام هینەکانی ئیمە - ئەوانەی ئەم ئاخرەمان لە پاش ئەوە کە عیلمەکان کەوتە دەست ئاورووپاییەکان، تەنیا ڕیزکردنی وشەکان بۆ ئەوان و بۆ ئیمە مایەوە. ئیتر بەبێ ئەوە بە تەفکیرێکی وردەوە سەیری ئەوە بکەین کە بڵێین «ربنا ما خلقت هذا باطلاعربی» ئەوەندە هەیە ئۆ باڵەکە ناچێتە ئەستۆی ئەوان، بەڵکوو ئەچێتە ئەستۆی یاسا و زنجیرەی فرمانی حکوومەتەکان. ئەوانە فەرد-تاکێک -بوون لەو کۆمەڵە کە حکوومەتەکەی لێ دروست کراوە، تاکێکی هەژاری بێ مالێش کە حکوومەت نەیەت خزمەتی فیکرەکەی نەکا و هانەهانای نەدا بۆ ئەوە کە بە کردەوە بێتە بەرهەم. بەردێک لەکانی ئاڵتوونی لێ دێت کە بکەوێتە دەست منداڵان و وەکوو بەردی ڕۆخی چەم گەمەی پێ بکەن، نرخەکەی تەنها نرخی بەردێکی ناو کۆڵانی لێ دێت!.... بۆ پارچەی دووهەمیش شاعر وئەدیب لە بەر ئەوە ئاوێنەی کۆمەڵن، ئەگەر تەعبیر لەهەموو شعووری ئەو کۆمەڵە نەدەنەوە -کەتیایا ئەژین -تەعبیر لە بەشێکی زۆریان ئەوەندە؛ چونکە دڵی ئەوان تەماشای ڕەوشتی کۆمەڵەکە ئەکا و چاویان لەو پەردەیەیە کە بەسەر ئەوانا کێشراوە. ئەوەندە هەیە ئەوان ناتوانن بیخەنە شریتی قسەوە، ئەمان ئەتوانن. جا ئەگەر بەم مەعنایە مەعنا لە ئەدیب و شاعر بدەینەوە، ئەو ڕەوشتە و ئەو عەنعەناتە کە لە دەوری سالمدا بووە، هەموویمان وەکوو شریتەکانی سینەما دێتەوە بەرچاو؛ ئەوەمان دێتەوە بەرچاو کە یەکە ئامانجی بەرزی ئەو قەومە ئەوە بووە کە شێخ بە خاڵی هێند و زوڵفی چین چین و ڕوومەتی ڕۆمییەوە لایەک لەو قەومە بکاتەوە بۆ ئەوە بە شمشێری برۆی شەیتانی نەفس بکوژێ و مەردمەکە بخاتە عالەمێکی ڕۆحانی وەهاوە کە کەس لە سەیری تێرنابێ!...

خۆ خەریک کردن بەم قسانەوە - کە ئیش بە قسە پێک نایێ - ئەوپەڕی کامەرانی بووە. ئەمانە لەباری ڕەوشتی کۆمەڵەکەدا، لە بابەت شاعر خۆیشیەوە دیارە بەلاغەت لەو سەردەمەدا ئەوە بووە کە وشەی زل زلی عەرەبی تێکڵاو بە زمانێکی وەکوو زمانی کوردی بکرێت بۆ ئەوە ئەگەر کوردێکی نیمچە خوێندەوار، یا نەخوێندەوارێک گوێی لە شعرەکان بوو، تەقەی سەری بێت وهیچی لێ تێ نەگا!... ئەمەشیان دیسان هەر بۆ ڕەوشتی کۆمەڵە ئەگەڕیتەوە. ئەوی تەنها پەردەی شاعر خۆیمان پیشان بدا ئەوەیە کە ئەدەیبێکی باش بووە لە عەرەبیدا توانیویەتی بەو هۆیەوە شعرەکانی خۆی سوار بکا!