مەلای جەبباری
پیری مەیخانەی خەیاڵ شناسان، بادە ئەنۆشێ لە جەرگەی خاسان، ڕشتەی مرواری قسە و باسییە، نەوای قومرییان وێنەی ڕازییە، بێنی هەناسەی شنەی شەماڵە، تێکەڵ بە بیری بەرزی خەیاڵە، ئاسۆی جەباری لە نێوی شەودا، ئەنوێنێ وێنەی مەلا لە خەودا، بۆیە ناوبانگی جەباری هەیە، چونکە شاعری وەک مەلای هەیە، بیرە وردەکەی خۆراکی گیانە، قسەی ڕەوانی تەلی کەمانە!
هاوڕازی داستانی ئەو شوێنەی ناوی «فەتاح» و کوڕی «سەیید مستەفای سەیید ئیسماعیلی سەیید جانی» یە و لە نەتەوەی «سەیید جەببار» ی باپیرە گەورەی عەشرەتی «جەبباری» یە. لە ساڵی «١٨٠٦» ی میلادی لە ئاوایی «بانگۆلمکان» هاتۆتە دونیاوە. بانگۆل یەکێکە لە ٢٨ گوندەکەی عەشرەتی جەبباری. ئەم عەشرەتە هەندێکیان سەیید و هەندێکیان ئۆمین. ناوچەی جەبباری کەوتۆتە ڕۆژەڵاتی «کەرکووکمکان» بەلای قیبلەوە. لای ژوورووی «هەمەند» ولای خوارووی «شێخان»ە. لای خۆراوای «قەرەحەسەن» و لای خۆرنشینی ئاوی ڕووخانەیە کە سنووری بەینی ئەوان و عەشرەتی زەنگەنەیە - ئەم عەشرەتی جەبباریە ئیمڕۆژ ٦٠٠ ماڵێک ئەبن. شێوەی قسەکردنیان شێوەی موکریانە. فەتاح کە دێتەوە دونیاوە وەکوو مناڵێکی بنەماڵەی لادێیی لە کوردەواریدا ئەئاڵێ بە دەور بەرخ و کاردا و لە دەشتی بانگۆلدا بەرخەکان چاو ئەبڕنە گیاکان و ئەمیش چاو ئەبڕێتە هەوای ئاسمان... «مەلا ڕۆستەمشخص» ناوێک لە گوندەکەیان مەلا بووە بە منداڵان ئەخوێنێ، قوتابخانەکەی ڕێبازی بەیانی و ئێوارانی فەتاح بووە. دەنگی دەوری مناڵەکان، دەنگی باڕەی بەرخەکان لە گوێچکەی فەتاحدا دەرئەکا و مرخی ئەپەرێتە سەر خوێندن، باوکی فەتاح چاری نامێنێ و فەتاحی کوڕی لە ژتەمەنی دوانزە ساڵیدا لەلای مەلا ڕۆستەم ئەنێتە بەر خوێندن، قورئان و کتێبە وردەڵەکان لەوێ تەواو ئەکا، بە فەقیەتی ئەچێتە کەرکووک، سەرەتا بە سوختەیی لە مزگەوتی «نائب ئۆغڵیمکان» دائەمەزرێ، لە پاشا پەڕەوازە ئەبێ و ئەچێ بۆ سولەیمانی. ماوەیەک ئەمێنێتەوە و ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک. ئەمجا ئەچێ بۆ هەولێر، بۆ ڕەواندز، بۆ شنۆ، دیسان دێتەوە بۆ کەرکووک. لەم هاتوچوانەیدا تا [کتێبی] «عبداللە یزدیشخص» - لە «منطقعربی» دا - ئەخوێنێ. لە بەر ئەوە لە «١٨٣١» دا باوکی ئەمرێ، ئیتر پەکی لە خوێندن ئەکەوێ و بەهۆی ئەو خێزانەوە کە ئەکەوێ بە سەریا ئەبێ بە ژێر چەوسانەوەی ژیانەوە. شان بە شانی جەوری زەمان تەکان ئەدا و ژیانی بە کشتوکاڵ ڕائەبوێرێ. لە «١٨٤٢» دا بۆ سەندنەوەی ئەو مڵکانەی کە لە لایەن پادشای عوسمانییەوە کرابوو بە وەقف بۆ تەکیەی بنەماڵەی جەبباری، ئەچێ بۆ ئەستەموڵ. لە ١٨٤٢دا دیسان بۆ دوایی هاتنی ئەو دوژمنایەتییە کە لەبەین جەبباری و هەمەوەنددا هەبوو چووەتەوە بۆ ئەستەموڵ. کە گەڕاوەتەوە سەرلەنوێ ئەکەوێتەوە ناو ژیانی کشتوکاڵ و مەلایەتی. لەم ماوەیدا گەلێ دێی گۆڕیوە و لەگەڵ گەلێ پیاوماقووڵی عەشرەتی ئەو دەورە وەکوو «مەحموود پاشای جافشخص» و «شێخ عەبدوڕڕەحمانی تاڵەبانیشخص» دەماودەم و هەڵسوکەوتی کردووە. تا لە «١٨٧٦» لە تەمەنی ٧٠ساڵیدا لە ئاوایی «تاوێربەرزمکان» کۆچی دوایی ئەکا و تەرمەکەی ئەبرێتەوە بۆ بانگۆل و لەوێ ئەنێژرێ.
سەیید فەتاح پیاوێکی باڵا بەرزی باریکەلەی سەر زل بووە. دەموچاوی درێژکار و چاو و برۆی ڕەش بوو. برژانگ کورت و چاو زۆرگەورە نەبووە، گەنمڕەنگ و گۆناکانی قوپا بوون. ڕیشە تەنکە سپییەکەی قەڵەم ئەکرد. سمێڵ و چەناکەی درێژ بوون. کەوا و سەڵتە و لەبادەی لەبەر ئەکرد و جامەدانەی ئەبەست بە سەرەوە. عەباشی هەبوو. لە قسەکردندا خێرا بووە، تووڕە تەبیعەت و زوویش هێمن ئەبووەوە، بەپێی دەسەڵات زۆر بەرچاوتێر بووە، بەدەست چەوسانەوەی ژیانەوە زۆر دڵبریندار بوو. هەرچەند زۆری نەخوێندبوو، بەڵام زیرەک و موتاڵا دۆست بووە. لەناو عەشرەتی جەبباریدا مەزن بووە، هەر چەندە مەلای لادێش بووە، بەڵام پشتی بە ڕەنجی شانی خۆی ئەستوور بووە. نانی وشکی بێ منەتی بەرەجووتی خۆی نەگۆڕیوەتەوە بە ناز و نیعمەتی مەردم.
بەڵێ، سەیید فەتاح تا بوو بەو پیاوە کە لە کۆشی مەینەت و ئاوارەییدا تان و پۆی ژیانی ئەتەنێ بیری لە شعر نەکردەوە. بیری لەوە نەکردەوە کە لەپاشا دەنگی شعرەکانی ئەبێ بە دەنگی زەنگی پیرەی بۆڵلێدەر کە لە بیانییەکی تاریک و لێڵەی شەوێکی سافدا لە تۆی پەردەی نەسیم و شەونمدا بەڕیشە سپییەکەیەوە، بە دەنگی «يا اللةعربی» وە، بە دڵی ڕوو لە «اللةعربی» وە دەست ئەخاتە سەر پێی پلیکانی مەنارەکە و یەکە یەکە پیایانا سەر ئەکەوێ بۆ ئەوە بە دەنگی زەنگەکەی تەلی دڵی ئەم ناسووتییانە لەگەڵ پەردەی گوێچکەیانا - کە هەر دووکیان پەردەی کشوماتی نوستن دراوە بە سەریانا - ببزوێنێتەوە و سەر لەسەر سەرینی خەوەکە بەرز کەنەوە و ڕوو بکەنە ئەو عالەمە کە پێی ئەڵێن عالەمی تەفکیر و بەربەرەکانێی ژیان، یا ئەو عالەمە کە دۆستێک لەگەڵ دۆستەکەیا ئەچنە ژوان و تەنیا بیر لە بێنی هەناسەی خۆیان نەبێ لە شتی تر ناکەنەوە!.
سەیید فەتاح بیری لەمانەوە نەئەکردەوە تەنیا هەر ئەوە بوو لە جۆشی منداڵیدا دەنگی باڕەی بەرخەکان لە دەشتەکەدا ئەهاتە گوێی، چاویشی ئەبڕییە شاخ و داخەکان کە تنۆکی ئاوی بارانی ئاسمان کردبوونی بە بووکی ڕەنگاوڕەنگی مانگی نیسان. مێشکیشی لە هەوای سافی کۆساراندا بووبوو بە بێشکەی کۆرپە خەیاڵێکی نەژاکاو بۆ ئەو لەپاش ساڵ ئەو خەیاڵە کە ساوا و زادەی چارەکە سەدەیەک بوو بکەوێتە جۆشی گەنجییەوە و وێنەی ڕابردووی دەوری منداڵی بداتەوە دواوە. وێنەی ئەو دەورە بداتەوە دواوە کە خاوەن خەیاڵ لە کۆشی بە نازی باوکدا بە دەنگی لایەلایەی بەرخەکان ئەشنایەوە و ڕووبەڕووی ئەو ڕۆژە ئەبووەوە کە تەنیا تاپۆی کامەرانی نەبێ هیچی تری لێوە دیار نەبوو!.
بەڵێ، سەیید ڕووی کردە ئەو ڕۆژە ئەو ڕۆژەشی بەسەر چوو. کەوتە ڕۆژێکەوە کە نازی باوک و دەنگی باوک ئەسپەردەی خاک کرا، زەمانی سەربەستی و بێ پەروایی گۆڕییەوە بە زەنجیری چەوسانەوەی دونیا و پابندی بە هەڵگرتنی باری بە ئەرکی ئەو خێزانە کە باوکی بۆی بەجێ هێشتبوو!. دەوری فەقیەتی، کە دەوری هەنگی تازە باڵگ ڕتووە و هەر ساتە بە هێزی باڵە جوانەکەیەوە ئەنیشێتەوە بەسەر گوڵێکەوە، گۆڕییەوە بە دەوری بولبولێکی باڵ نەکراوەی لە قەفەز کراوەوە، هەڵئەفڕێ و تەلی قەفەزەکە باڵی ئەشکێنێ لە تاوانا بە یادی ڕۆژی سەر چڵانیەوە، بە دەنگی زەڵاڵی زەنگۆڵەیییەوە ئەچریکێنێ و ئەڵهای ئەو ڕۆژە ئەکاتەوە!.
سەیید ئەم کارەساتانە هەموو دەوری لێدا، تاپۆی منداڵی- کە لە مێشکیا مابوو - لەگەڵ ئازاری ئەو ڕۆژە کە تێی کەوتبوو و بارساییەکەی بە سەر شانیەوە بوو، کردیانە کارێ کە لە سۆزی دەروونێکی بە کوڵەوە ئاشنا بێ بە شعر و بە بیری وردی شعر، بەو بۆنەوە هات لەپێشەوە «مەلا» ی کرد بە ناوی شعری و ئینجا کەوتە دوای شعرەوە و وەکوو بولبولەکە یادی دەوری ڕابوردووی ئەکردەوە.
مەلام، بەم جۆرە ئەکەوێتە بەهارستانی شعرەوە، کە ئەشکەوێ ئەوەی زۆرتر شیفتەی بووبێ، یا ئەوی زۆرتر لە دەوری خەیاڵی مەلادا گەڕابێ، دیمەنی تەبیعەت و ئەو ڕەنگی غەرام بووە. بەڕاستی ئەگەر ویستبێتی ستایشی پەردەیەکی تەبیعەتت بۆ بکا، چە بە هۆنینەوەی عیبارەت، چە بە بەرزی باسەکەی ژیانێکی سەرەونوێی داوەتەوە بەو شعوورە کە ئارەزووی لە مژینی بێنی ئەم جۆرە گوڵانە هەیە، وەکوو لەم بڕە شعرە بەهارییەدا ئەم موعجیزەیە دەرئەبڕێ کە بە سۆزێکەوە ئەڵی:
لێرەدا نازکی تەبیعەتی مەلا دەرئەکەوێ و پەردەی ئاوریشمی خەیاڵی پیشانمان ئەدا کە چەند بە جوانی و ڕێکوپێکی باسی بەهاری کردووە و چۆن کۆچ و باری خێڵانی تێدا ڕازاندووەتەوە و کردوویە بە وادەی سەیرانی دۆستان و لەرەی لەرزانەی چاوکاڵان و چۆن دەنگی چریکەی بوڵبوڵان لە پۆپەی چڵان و گۆشەی ڕەشماڵان دەنگ ئەداتەوە؟.
بەرەبەیانی ڕۆژانی ئەو بەهارە دەنگی مەل و خشەی لنجەی چرۆی دارەکان و سووسەی نەرمی شنەبا، دەنگی نەکیسا و بەزمی پەروێزی ئەباتە دواوە!. خۆ قەتارەی قازانی حەوایی بە دەنگی مۆزیقای مەشقەوە - کە ڕووبابەکەی دەنگی هووهووی بایەقوشە - مەگەر هەر ئەو بتوانێ تیپی قوڵەنگان لە گەرمیانەوە ڕیز بکا و بیاننێرێ بۆ هەوای کوێستانان!. ئایا دەنگی سەڵای حاجییانی «سەفا» و «مەروە» ئەگاتە دەنگی قووقووی ئەو قومری و کۆترەباریکانە کە کەمەندی زێڕینیان کردووەتە گەردن و نەواخوانی ئەکەن؟.
قریوەی قوڵەنگانی بەرزەدیاران گوێی فریشتە پایەبەرزەکانی ئاسمانیان کەڕ کردووە!. ڕایەخی سەوزی بەزمئاوەری دەشت و دەر فەڕ و جوانییەکی تری داوە بە سارای دڵگوشای گەرمەسێر... سا، لەم وەختەدا هەر کەسە کە خاون دڵەودڵتەڕە، ئەبێ وەکوو بولبول شەیدای گوڵێک بێ، یاخود وەکوو «فەرهادشخص» دڵی بە ئاگری عەشق سووتابێ و ئاویئە و ئاگرە و مەزەی سەرخۆشی عەشقی ناوی شیرینی «شیرینشخص» بێت. جا ئەو کەسە ئەبێ یادی سەیری سەوزی دەشت و کێو بکا و داوێنی لەبەر خوێنی جەرگی داران- کە لەبەر هاتنی بەهاران دەری ئەدا - کۆی بکاتەوە.
واتە: کە بەهار هات دەر و دەشت ئەبێ بە گوڵاڵەی ئاڵ و واڵا، دار و دەوەن لە ئاوخۆرکەکەیانەوە ئاو دەرئەدەن کە ئەمانە هەموو لەبەر بەهارە. پێویستە پیاو بچێ و سەیریان بکا و خۆی بۆ بینینی ئەو دیمەنە ئامادە بکا.
لە فەیزی هاتنی ئەو بەهارەوە، لەو دەشتی پیرۆزی نوورانی لای یارەوە وەختی سەیری دەشت و دەر و سەردیاران دێ. ناڵەی مەلی مێرغوزاران دەنگی دێ، دەشت و دەری بەهار کە بە فەرشی ڕەنگاوڕەنگ وێنەی بەهەشت ئەداتەوە دیمەنپەرستەکان وا لێ ئەکا کە گۆیا نووری بارەگای ئیزەد تەنیا لەوێدا کەوتووەتەوە، وە بە سەرمەستی ئەو نوورە وە ڕووی دڵ یان ئەکەنە خاوەن نوور کە خۆیان پیشان بدا!. ئەویش ئەڵێ: نامبینن، بەڵام سەیری ئەو دەشتە کەن، ئەو دەشتە کە مایەی ژینی بەهارە.
لە شەوانی ئەم بەهارەدا بە هۆی بۆن و شەوقی گوڵی شەوبۆ و شەوچرای ئەم دەشتانەوە سەرگردانانی چۆڵگەرد ڕێ ئەبیننەوە و شوانان بە دەشتی ئاسایش و بێ ترس شاد ئەبن. کە وا بوو مەلاش بۆ ئەوە ڕزگاری بێ لە گێژاوی دەریای سەر لێ تێکچوون، ئەبێ دانیشێ لەو تاریکایی شەوەدا بۆ ئەوە بە هۆی ئەو گوڵانەوە ڕێ ببینێتەوە. لێرەدا مەلا سەرگوزەشتی مووسا و دەشتی تووریشمان دێنێتەوە بیر!.
مەلا لە بازاڕی غەرامییاتدا دەستێکی بۆ گۆشەی تەبیعەت درێژ ئەکا و بە جۆرە غەرامێکی تازەوە دێتەوە و ستایشی دۆستی شیرینی ئەکا و ئەڵێ:
مەلا ستایشی یاری شیرینی ئەکا و ئەڵێ:
زوڵفی توغرایی وەکوو تۆمار لوولی خواردبوو بە پەنجەی شمشاڵی دانە دانەی کردەوە، کۆگا کۆگا بە بارسایی کەلان عەنبەری زوڵفی پەخش کردەوە. خەرمان خەرمان میسکی خوتەن - کە زوڵفیە - دیسان کردی بە بادا. پەرچەمی خاوی لێک کردوە. ناوچەوانی وکوو مانگی چواردە بەدەرخست. برۆکانی کرد بە وەکوو دوو کەوانی پایەی ئاسمانی ڕوومەتی. برژانگی کرد بە تیری بە غەزا تینوو، زوڵفی وەکوو بەڕەزا ئاوێزان کرد، ئاوێزانی کرد تا سەری لە بەینی جل و دوگمە و کەواوە دەرکرد و ڕژا بە سەریانا. باسکی وەکوو ئەستوونێکی زیوین نواند و خڕە و زرنگەی خڕخاڵەکانی کرد بە خەڵاتی. دەمی کرد بە نوکتەیەکی بێ هۆش وەها بچووک کە لەوە بچووکتر نەبێتەوە. لە لوولەی گەوهەری گەرووی لوئلوئی ددانی ڕازاندەوە بە لەعلی لێویەوە. بە هۆی ئەو سەر و باڵایەوە خەمی کرد بە کانی ئاوی ژیان، وەکوو چۆن ئەو کەس نەیخواردووەتەوە، ئەمیش بە هۆی جوانی سەر و باڵاکەیەوە کەس تووشی نەبووە. چۆن یۆسف خەریکی ئەو چاڵە بوو کە تێی کەوت، گەلێ کەسیش بەو جۆرە سەراسیمەی چاڵی ژێر لێوی ئەم بوون. چەناگەی وەکوو کەباتی، کەس ماچی نەکردووە. گەردن سەرای سافی کرد بە سوراحی بێگەردی بەر بای سەبا. بە شنۆی شەوبۆی زوڵفی بای شەماڵ- کە لە هاتوچووی زوڵفەکەیەوە شنەی ئەهات- لە سێبەری بەری لەشیا لیمۆی مەمکی جیا کردەوە. ناوکی بینی ناوکی ئاهووی بە عالەم دا. هەر بایەک ئەهات بۆنی ئەو ناوکە کردبووی بە میسکی خەتا و خوتەن!. باڵای خۆی وەکوو سەوڵی شەیدا لێ کرد. کە وای کرد شوێنی خۆی کرد بە شوێنی بەهەشت. سوورێن وەکوو شیرین بانووی خوسرە و پەروێز خۆی نەواند. بۆ دیقە دیقەی مامز لای کردەوە دەنگی بەرز کردەوە. ئاخۆ پەنجەکانی پێی- کە سووری کردبوون - ئەوە خەنە بوون تێی گرتبوون؟ یا خوێنی سووری جەرگی مەلا بوو تێی خستبوو!.
ئێمە کە بە چاوێکی وردبینەوە تەماشای ئەم شعرانە بکەین، ئەبینین لە ڕەوشتی هۆنینەوە و فیکرکردنەوە لە هەندێ تەعبیر بۆ نەوازشی دڵخواز، یا بۆ ستایشی دیمەنی تەبیعی، مەلا بە جۆری چووتەوە پارێزەوە پیاو ئەکەوێتە سەر ئەو باوەڕە کە لەم جۆرە کردەوانەدا لەو پیاوە هەرەگەورانەیە کە پێیان هاویشتووەتە ئەم قاپییەوە. ڕاستە ئەبێ وا بێ چونکە:
تۆ گەلێ شعری ترت لەم دوو بابەتە بەرچاو ئەکەوێ و پێی ئاشنا ئەبیت، بەڵام ئەوکارەساتە کە ئەم شعرانەی مەلا ئەیگێڕن، وە ئەو تەئسیرانە کە ئەمانە ئەیکەنە سەر دەماخ، لام وایە کە مشاعرانی تر توانیویانە بەم جۆرە ئەم پەیمانە بدەن. کەم شاعرانی تر توانیویانە ئاوا عاتیفە بخەنە گەوهەری ئەو وشانەوە کە ئەو هێناونیەوە و وایان لێ ئەکا کە جارێ ئەبن بە شنەی بای شەماڵ، دڵئەگەشێنتەوە، جارێ ئەبن بە تەلی ڕووباب، پەردەی گوێ ئەزرنگێننەوە، جارێکیش ئەبن بە هێزێکی مەعنەوی، پیاو ئەبوورێننەوە.
ئینجا ئەگەر بێتوو بمانەوێ مەلا و شعری مەلا بناسین ئەڵێین: مەلا خۆی ئینسانێکی عاتیفی بووە، یەعنی شعری لە عاتیفەیەکی نازکەوە وتووە: شعرەکانیشی لە هەموو دەورێکیانا ڕێچکەی تەبیعەت و غەرامیان گرتووە. مەلا وەکوو شاعرێکی بەرز بووە، نوکتەزان و قسە خۆشیش بووە، لەگەڵ پیاوی گەورە ئەربابی نوکتەدا ئاشنا بووە. جارێک «مەحموودپاشای جافشخص» بە پەنجا، شەست سوارەوە لە کوێستان ئەگەڕێتەوە بۆ گەرمیان. نزیک دێکەی مەلا ئەبێتەوە، پیاوێک لەپێشەوە ئەنێرێتە لای مەلا، ئەڵێ: پێی بڵێین: «بەنان و گانەوە میوانین!» پیاوەش دێت کە چاوی بە ڕیشی سپی مەلا ئەکەوێ زۆر شەرم ئەکا ڕاسپێرییەکەی پێ بڵێت، مەلا بە هەر جۆرێ بێت قسەکەی پێ دەرئەخا. ئینجا ئەمیش بەم شعرە وەڵامەکە ئەنێرێتەوە بۆ مەحموودپاشا:
مەحموودپاشا کە ئەیخوێنێتەوە زۆری پێ خۆش ئەبێ و نەوازشێکی زۆری لەگەڵا ئەکا.
ئەم شاعرە دیوانێکی بەرزی بە زمانی کوردی، تورکی، فارسی و عەرەبی هەیە لە لایەن عەبدولجەبار موحەممەد جەبارییەوە بە گەلێ تەعلیقاتی خۆیشیەوە لە ساڵی ١٩٦٨ لە چاپخانەی «الشمالعربی» لە کەرکووک لەچاپ دراوە.