مەولەوی

(١٨٠٦-١٨٨٢)
از کتاب:
مێژووی ئەدەبی کوردی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 44 دقیقه  3806 مشاهده
زڕەی زایەڵەی دووکانچەی دەماخ
نەیداتەوە دڵ ئەکا ئاخ و داخ
پێشەنگی کاروان قەتارەی شەونم
لەبەر بەیاندا ئەڕژێنێ نم نم!

«سەججادیشخص»

خامە شەق وەردەن، دەم مەکەردەوە
زار زار مەناڵۆ وە دەم دەردەوە
نۆ پا شکستەی بەرد هەردەی دەرد
چەم کۆر مەینەت، تەن لاغر، ڕەنگ زەرد!

«مەولەویشخص»

پیری بەڕاستی شاعران، سەردفتەری خۆش پەیکەری ئەدیبان، بادە نۆشی خانەدانی تاوەکۆزی، ئارایشدەری بەرەبابی شاهۆی، پێغەمبەری شعری سەهەی ڕابوردوو، شۆڕشگێڕی باوەڕی تازە و نۆ. شەیدا بە نووری پاکی یەزدان، مەفتوون بە سۆزی ناڵەی دەروێشان، پێشەنگی کاروانی دوڕناسان، خەرقە پۆشی ئاهەنگی مەینۆشان. مەلەوانی دەریای بیرتیژی، شۆڕەسواری سارای نوکتەبێژی. دڵی ڕووناک بووە بە ڕووناکی خاوەنی جیهان، زمانی گۆیا بووە بە دەنگی فریشتەی ئاسمان. شابازی خەیاڵی هەر دەمە لە مێرغوزارێکا بۆنی گوڵێکی کردووە، دەمێ بە سۆزی پیری پیران و ناڵە ناڵی جەرگی دەروێشان، دەمێ بە دەڕبڕینی گەوهەری نوکتە بە یادی نیازی ئازیزان، دەمێ بە باسی ڕشتنی ئاوی شەتاوان و هاژەهاژی تاڤگەکان. کە وا بوو مەولەوی هەم خۆشخوانی حەقپەرستی بووە، هەم نەواخوانی بەزمی سەرمەستی!.

شاعری بەرزی ئاسمانی کوردەواری «مەولەوی» ناوی «عبدالرحیمشخص» و کوڕی «مەلاسەعیدشخص» ە. بە شەش پشت ئەچێتەوە سەر «مەلائەبووبەکری موسەننیفشخص» خاوەنی کتێبی «الوضوحعربی» و لە بنەماڵەی «پیر خدری شاهۆ» یە. «مەلایۆسفجانشخص» - کە یەکێک بووە لە نەتەوەکانی مەلا ئەبووبەکر - لە «چۆڕ» ی مەریوانەوە چووەتە «تاوەگۆزمکان» ی جوانڕۆ و ئاوای کردووەتەوە و تیایا دانیشتووە. ئەو شوێنە کانی و سەراوێک بووە بێ ئاوەدانی، داری «تاوگاعلام» و «گوێز» ی لێ بووە. لەپاشا دێیەکە هەر بەو ناوەوە ناوبانگ ئەستێنێ و لە وتندا بۆ سووکی ئەبێ بە «تاوەگۆز».

لە ساڵی «١٨٠٦» ی میلادی لە «تاوەگۆز» هاتووەتە دونیاوە، سەرەتای خوێندنی لەلای باوکی دەست پێکردووە، کە چووەتە فەقیەتی بە سوختەیەتی لە مەدرسەی «نۆدشەمکان» دا بووە، لەوێوە چووە بۆ «مەریوانمکان»، ماوەیەکی باش لە «چۆرمکان» و لە «نەنەمکان» بووە، لەوێشەوە چووە بۆ سنە لە مزگەوتی «وەزیر» چەند مانگێک ماوەتەوە، لەوێوە چووە بۆ «بانە».

گەڕاوەتەوە بۆ «سولەیمانیمکان» لە مەدرەسەی «شێخ مارفی نۆدێییاعلام» لە مزگەوەتی گەورە. لەوێوە ئەچێ بۆ «هەڵەبجەمکان» لە «مەدرەسەی شێخ ئەوڵای خەرپانی» ماوەیەک ئەمێنێتەوە. لەم وەختەدا «مەلائەحمەدی نۆتشی» کوڕی «مەڵا ئەوڕەحمانی نۆتشی» یەکە موستەعیدی شێخ ئەوڵای خەرپانی ئەبێ و دەمە دەمی ئیجازە وەرگرتنی ئەبێ. هەندێک ئەڵێن لە جۆشی ئیجازەوەرگرتنی مەلا ئەحمەددا ئەم، چووەتە هەڵەبجە و لەو وەختەدا ئەم «کمال» ی خوێندووە بەلای «مەلاسادقشخص» تەوێڵەیییەوە - کە ئەویش هەر موستەعیدی شێخ ئەوڵا بووە و تەواوی کردووە و لەبەر بێ جێگەیی هێشتا ئیجازەی وەرنەگرتووە - لەپاش ماوەیەک لەبەر پێشهاتێکی خێزانی خوێندنەکەی پەکی ئەکەوێ و هەڵەبجە بەجێ دێڵێ.

دوو ساڵێک بەم بێ خوێندنیە ئەمێنێتەوە و لەپاشا تێ هەڵئەچێتەوە. بە مەدرەسکانی ئەو ناوەدا ئەسووڕێتەوە و لەپاش ئەمانە ئەچێ بۆ جوانڕۆ بۆلای «قاضی» جوانڕۆ و ماوەیەکی باش لەوێ ئەمێنێتەوە، سەرێکیشی لە «پاوە» داوە، بەڵام نازانرێ ئایا بۆ خوێندن چووە یا هەر بە کاروان ڕێی تێ کەوتووە؟. لە «١٨٣٩» دا لە دەوری «ڕەزا قولی خان» کوڕی خەسرەوخانی والیدا بۆ جاری دوویەم ئەچێتەوە بۆ «سنەمکان» و ئەم جارەی زۆر ئەمێنێتەوە، لە ئاخردا لە مزگەوتی «دارالاحسانمکان» دائەمەزرێ و لەکن «حاجی مەلا ئەحمەدی نۆتشی» - کە لەم دوایییەدا موفتی سنە ئەبێ دەرز ئەخوێنێ.

لەو سەردەمەدا کە لە سنە ئەبێ دەنگی ئاوازی ڕۆح ئەفزای شعری مەولەوی لە تاقچەی دیوەخانی خەوانین و پیاو ماقووڵانی سنەدا دەنگ ئەداتەوە، مەولەوی ئەبێ بە بولبولی هەموو دیوەخانێ، یا هەموو دیوەخانێ ئەبێ بە پەروانەی مەولەوی!. هەروەها لەو ماوەدا پیاوی وەک «مەلاعبدووڵڵای دشەیی» و «سەید عەبدولعەریزی کەلجی» یی پێ ئەگەیەنێ بۆ ئەوە لە پاشەڕۆژا یەکەمیان ببێ بە موفتی و دوویەمیان بە شێخولئیسلامی سنە.

مەولەوی بەم جۆرە لە سنەدا ڕایئەبوێرێ تا لە «١٨٤١» دا ئیجازەی تەدریس لە حاجی مەلا ئەحمەدی نۆتشی وەرئەگرێ. لەگەڵ ئەو هەموو ڕێزە کە لێیان گرتووە لەگەڵ ئەو هەموو تەقالایە کە لەگەڵیاندا وە بۆ ئەوە هەر لە سنە دانیشێ، گیر نەبووە و ڕاستەوڕاست گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتی خۆی و زۆر بە حورمەتەوە ڕەوانەیان کردووەتەوە. کە هاتووەتەوە ئەوەندە گیر نەبووە، سۆزی ڕایەڵی مەعنەوییاتی «شێخ وەسمانی تەوێڵە» ڕایئەکێشێنێ بۆلای خۆی، لەوێ ئەبێ بە داوی تەریقەتەوە، یاخود ئەبێ بە پەروانەی پەڕ و باڵ سووتاوی دەوری «سراج الدينعربی» یا بە بولبولی تینووو بە عەتری گوڵی «سراج الدينعربی» و ئەبێ بە خلیفەشی. ئینجا ئەچێتە دێی «چوڕستانە»، لەوێ دائەنیشێ و تەدریس ئەکا، بەڵام ئەم تدریسەی تا سەر نەبووە، چونکە سەودای تەریقەت لە کەڵکی ئەوەی خست کە بتوانێ پێبەندی تەدریس بێ. لەپاش چۆڕستانە ئەچێتە «بێژاوەمکان» و لەوێشەوە ئەچێتە «بیاوێڵەمکان». لەپاشا لەوێش ماڵی باری کردووە، چووەتە دێی «سەرشاتەمکان» لە پشت قەڵای شەمێرانەوە لەسەر سیروان ئەڵێن: بە کاروان جارێکی تر ڕێی کەوتووەتەوە سولەیمانی. لە هەرلایێ لەم شوێنانە بووبێت هەر پەپوولەی «سراج الدينعربی» بووە، تا لە «١٨٨٢» دا بە ١٥ ساڵ دوای سیراجەددین هەر لە سەرشاتە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لەوێش نێژراوە. گۆڕەکەی جێی ڕاز و نیازی خەمباران و دڵسووتاوانە.

هۆی مردنەکەشی ئەوە بووە سوار ئەسپێک ئەبێ و ئەچێ بۆ «پریسمکان» پیاوێک جڵەوی ئەسپەکەی ڕائەکێشێ ئەویش چاوی کوێر بووە، کە ئەگەنە دەشتی بەردەمی «هانەسوورە» دارتوویەک لەوێدا بووە. مەولەوی لە زەمانی چاوساغیدا شارەزای بووە، بە پیاوەکەی وتووە کە گەیشتینە بن دارەکە پێم بڵێ با پشتم دانەوێنم چونکە خۆی نەیبینیوە - کە ئەگەنە ئەوێ پیاوە پێی ئەڵێ، ئەویش پشتی دائەنوێنێ و هێشتا لێی تێپەر نابن، لای وا ئەبێ لەژێری دەرچوون، پشت بەرز ئەکاتەوە و لقی دارتووەکە لەپشتی گیر ئەبێ و وەڵاخەکەش بە گوڕ ئەڕوا و پشتی ئەشکێ، ئیتر ئەم پشت شکانە ئەبێتە هۆی مردنی.

مەولەوی پیاوێکی میانە باڵا و زۆریش لاواز نەبووە، ڕیشێکی تەنکی هەبووە، دوو چاوی گەشی درێژ کاری پێوە بووە، هەندێ جار مێزەری سپی کوردانە و هەندێ جاریش جامەدانەی ئەبەستبە سەرەوە. هەموو دەمێ خەرقەیەکی بە ڕەنگی سەوز سەوز کراوی ئاوەڵدامەنی لەبەر کردووە. گاڵۆکێکیشی ئەگرت بە دەستەوە، قسەکانی لەسەر خۆ و پڕ مەعنا بووە، جار جار سۆزێکیشی بووە وەکوو تەعبیر لە نهێنی تەسەووف یا کەون بداتەوە. بە چەن ساڵێکی کەم لەپێش مردنیا ئەو چاوە جوانانەی کە دیمەنی تەبیعەت و «سراج الدينعربی» و «خاتووعەنبەر» ی پێ ئەبینی کوێربوون، ئەوەندەی تر سۆزی گەیشتە ئاسمان.

مەولەوی لە دەوری فەقیەتیدا - وەکوو لە ئاخردەوریا - زۆر پابەندی خانەقای «تەوێڵە» بووە، ئەو خانەقایە بە هاتوچووکردنی هەموو تیرەیەک وەکوو پوورەی هەنگ وا بووە، لە «هیندی» و «ئەوغانی» و لە کەسانی تریش. ئەو ئەوغانییانە کە لە چوڕستانە بوون و لەپاشا بوون بە خزمی مەولەوی ئەوانیش هاتوچووی شێخ وەسمانیان کردووە، سەرەتا کە ئاشنا ئەبن بە مەلا عەبدوڕڕەحیمشخص لە زەمانی فەقیەتیدا تەماشا ئەکەن ئەم پیاوە لە تەرزی ژیان و ڕابوواردنیا دەروێشی و خواناسی و عیلم ئەدرەوشێتەوە، ئەوغانییەکان لەسەر ڕەوشتی لای خۆیان کە بەم جۆرە کەسانیان وتووە «مەولەوی» - ناوی ئەبەن بە مەولەوی. وردە وردە ئەو ناوەی لە خانەقای شێخی سیراجەددین و وڵاتی موریدەکانیا بۆ بڵاو ئەبێتەوە. داکەوتنی ناوی مەولەوی بۆ «مەلاعەبدوڕڕەحیم» لەسەرتادا بەم جۆرە بووە.

کە لە «١٨٥٨» دیسان بە فەرمانی شێخ سیراجەددین لەلای «والی» ئەچێتەوە بۆ سنە. والی غوڵام شاخان تەماشا ئەکا دەنگی شعری مەولەوی زەنگێکە و دەنگ ئەداتەوە، بادەنۆشانی ناسووتی لە خەرقەپۆشانی لاهووتی هیچ جیا ناکاتەوە. بێجگە لەمەش پیاوێکی ڕێز لێ گیراو و سەر بە شێخ وەسمانی تەوێڵەیە، لە لایەکەوە قسەزانی و ئەدەبی مەولەوی خۆی، لە لایەکەوە شوێن ئاگردانی شێخ وەسمان، لەلایەکی ترەوە زەوقی ئەدەبی غوڵام شاخان، ئەمانە هەموو ئەکەنە کارێ کە والی ئەنجومەنێکی تایبەتی لە ئەدیب و عولەما و پیاوماقووڵ و میرزاکانی سنە پێکەوە ئەنێ، بە شەربەت خۆرییەکی شاهانە ناوی مەولەوی - کە تا ئەو وەختە غەیرە ڕەسمی بووە بۆی - ئەکا بە لەقەبێکی ڕەسمی بۆ «مەلا عەبدوڕڕەحیمی تاوەگۆزیشخص».

مەولەوی کە لە چوڕستانە بووە، لەو سەردەمەدا چەند ماڵێکی ئەوغانی لەوێ بوون «خاتووعەنبەرشخص» - کە بەشێکە لە هەڵقوڵینی سەرچاوەی شعری مەولەوی- لەو ئەوغانییانە بووە، کردوویە بە هاوسەری ژیانی خۆیی. لەم خاتووعەنبەرە چوار کوڕی بووە: «شێخ موحەممەد، شێخ ئەحمەد، شێ خمەحموود، سەیید عەبدوڵڵاشخص» لە ژنێکی تریشی سێ کوڕی تری بووە: «سەییدهادی، سەیید حەسەن، سەیید حوسەینشخص» بێجگە لە سەیید عەبدوڵڵا ئەوانی تر هەموو لە گەنجی و دەمەدەمی پیریدا مردوون. سەیید عەبدوڵڵا ئێستە نەتەوەی هەیە، نەخوێندەوار و نیمچە خوێندواران. هەروەها برایەکیشی بووە «مەلاسەعدوڵڵاشخص» ی ناو بووە.

مەولەوی لە قەڵای جوانڕۆ «مەڵکە»ی شاعری بەناوبانگی جوانڕۆی چاو پێکەوتووە. کاروانی بەغدایشی بوو، گەلێ جار لەگەڵ «موفتی زەهاویشخص»دا یەکیان گرتووە و قسەی خۆشیان کردووە.

بەبێ شک مەولەوی بەرزتر شاعری سەدەی نۆزدەیەمی کوردە تا ئەم تاریخە و بگرە هی پێشەوەش؛ نەوەک هەر ئەوەندە، بەڵکوو ئەگەر بەراوردی خەیاڵی شعری مەولەوی لەگەڵ شاعرەکانی سەدەی نۆزدەیەمی غەیری کورددا بکرێ هەموو زمان و قەڵەمێک دان بەوەدا ئەنێ کە فیکری بەرزی مەولەوی لەسەرهەموویانەوەیە. نازکی خەیاڵ، تیژی بیر، وردی مەعنا، جوانی وشە و ڕاکێشانی دڵ بەعیباراتی ڕەنگین و بزواندنەوەی تەلی عاتیفە مەگەر هەر لە دەست مەولەوی هاتبێ. یاخود مەگەر هەر خاتوو عەنبەر توانیبێتی لە پەردەیەکی نهێنییەوە خۆی بنوێنێ بۆ مەولەوی بۆ ئەوە قاپی شعری بۆ بکرێتەوە و ببێ بەو مەولەوییە کە قەڵەم لە باسی شعر و زەوقیدا کۆڵە!.

ئێمە ناتوانین بڵێین مەولەوی دیدەنی لە «مەڵکە جوانڕۆییشخص» و «ئەحمەد بەگی کۆماسیشخص» کردووە، یاخود گوێچکەی بە شعری «مەلا مستەفای بێسارانیشخص» ئاشنا بووە، ئیتر لەمەوە سەرەژوور بووەتەوە بۆ وردەکاری شعر و ئاوەدانکرنەوەی شعر گەلێ بەرزتر بووە لەوە کە ئەمانە پێشەنگی خەیاڵی شعری مەولەوی بووبێتن!.

مەولەوی کە بە قانوونێکی تەبیعی زایەڵەی خەیاڵی بە شنۆی شەو تاوان، تەلی عاتیفەی بە هاژەی تاڤگەی کۆساران، ڕشێنەی پەڕەی دڵی بە بۆنی چنووری سەر دیاران بووبێت، ئەبێ چۆن سەر سنووری ئاسۆی خەیاڵی تەنیا لووتکەی کڵاوەی جوانڕۆ و کۆماسی و بێساران بووبێت؟!. مەولەوییەک کە لە بەرەبەیانی جوانییەوە لەژێر پەردەی تاریکی شەوی گیاڕەشی بەهارا، لەو کاتەدا کە پەلەوەر و جانەوەر، ناسووتی و لاهووتی هەموو لە کولانە و هێلانەی خۆیانا سەرخۆشی پرخەی نوستن بن، دنیا کشومات بێ، پەردەی خامۆشی دادرابێتەوە، ئەم بەبێ چرپە هەستێت چاوی بگڵۆفێ و بچێتە سەر قولەی شاخێک تەماشا بکا وا هەوایەکی سافە، دنیا بێتە مە، ئاسمانێکی شینە، ئەستێرەکان لە سەمادان، لە خوارەوە خوڕەی کانیاوەکان لەگەڵ شنەی نەسیم و خشەی نەرمی گیاکانا پێشوازی دەنگی نهێنی قودسییەتی کردگار ئەکەن -کە تێکڵاوی هەموو مەوجووداتێکە و موژدەی عالەمێکی خۆشتر لەم عالەمە بڵاو ئەکەنەوە - کە بچێت و ئەم دیمەنە ببینێ، ئایا ئەبێ چۆن خەو بەری نەدا و نەکەوێتە عالەمێکی مەعنەوییاتی وەهاوە کە هەموو شعوورێکی پابەندی هەموو ئاشنایەکی ئەو نیگارستانە بێت؟! وە لە جۆشی کوورەی دەروونیەوە نەڵێ:

ئەمشەو دیارەن بانگم بێ شەرمەن
زایەڵەی سەمتوور کەللەکەم گرمەن

وەیاخود نەڵێ:

شەوەن خەڵوەتن ماڵ بێ ئەغیارەن
ئاڵەم گشت خەفتەن دۆس خەوەردارەن

مەولەوییەک کە لە دەمەدەمی زەردەپەڕی خۆراوادا لە ڕۆژێکی مانگی «ئوردیبەهەشت»دا سەر لە تاقچەی مەغارەی خەیاڵات دەربێنێ و ڕوو بکاتە پانایی دەشتی سارای بەر کۆساران [و] ببینێ وا: خوانی زومڕووتی لەو دەشتەدا ڕاخراوە، دووکانچەی گەوهەری پڕ جەوهەری گوڵاڵان خەرمانەیان داوە، هاژەی قەڵبەزەی شەتاوی بە فراوان لەگەڵ نەوای ڕۆح ئەفزای بولبولان تێکڵاوە، ڕەشماڵی پڕ لە ماڵی وەک ڕەش خاڵی گۆنای ئاڵی ناو دەسماڵی دڵخوازان هەڵدراوە، تیشکی ڕۆژ لەو دانگی ئێوارەدا لەسەر زەنگۆڵی بەفر لەو بنارەدا وەکوو ڕەنگی شاپەڕی پەری خەرمانەی داوە، گڵۆپ گڵۆپ لە دڵۆپ دڵۆپی ئەو بەفراوە بە ڕیزە وەستاوە، وێنەی بێ وێنەی ڕۆژیان پیا ئاڵاوە، ئەمانە هەر یەکە بە ڕەنگێ وێنەی دووبارەی ئەم زومڕووت و گوڵاڵە و ڕەشماڵانە ئەدەنە دواوە.! جا کە ئەمانە ببینێ و بە زمانێکی نهێنی پێی بڵێن کە وا هەموویان سەرچاوەی هەڵقوڵینی لافاوی ئەو تەبیعەتەن کە نامووسی تەبیعی تەعبیریانی لە پەردەی خەیاڵی ئادەمیزادا نەخشاندووە. ئایا ئەبێ چۆن دڵی نەکرێتەوە عالەمێکی خەیاڵبازی وەهاوە کە دڵ و دەروون و هەموو شعورێکی ئادەمیزادی تر گوڵاوپاشی نەکا و چۆن ئەبێ بانگی سەربەستی تەبیعەت بە دونیادا بڵاو نەکاتەوە و لە کانگای دڵێکی فراوانەوە نەڵێ:

گوڵ چون ڕووی ئازیز نەزاکەت پۆشان
وەفراوان چون سەیل دیدەی من جۆشان

یاخود نەڵێ:

های جە شنۆی وەش ڕۆح ئەفزای کاوان
ئای جە شاخەی تاف سافی سەراوان

کە وا بوو مەولەوییەک کە ئەمە کردەوەی بووبێت و بەم جۆرە ئاشنای بادەی مەینۆشان بووبێت چۆن ئەبێ لە باتی دیمەنی مەڵبەند و پەیکەری تەبیعەت و نازکیی سروشتی زەوقی خۆی شتێکی تر بووبێ بە هەیکەلی قیبلەنمای، بۆ ئەوە بە هۆی ئەوەوە بە تاسەوە باوەش بە ئاسۆی شعردا بکا؟ بەڵکوو مەولەوی خۆی پێغەمبەری شعر و زەڕنگەری خەیاڵی شعر و پەیکەرتاشی ئاسمانی بەرزی شعر بووە. مەولەوی خۆی سەرچاوەی ئاوی ڕوونی شعر بووە و تینووانی بازاڕی شعر تەنیا بە فێنکی ئاوەکە دڵیان گەشاوەتەوە، نەوەک هاتبێ جۆماڵی بۆ جۆگەلەی شعری غەیر کردبێ بۆ ئەوە لە بەراویانا باغچەی شعر بەخێو بکا!.

بەڵێ، مەولەوی لە عەنعەناتی خەیاڵی نازکی شعردا یادی بێسارانی و خاڵۆی کۆماسی کردووە و جار جار قسەکەیانی کردووە بە تانی ئاورێشمی تەونی زەڕ کفتی شعری خۆی، وەکوو خۆی ئەڵێ:

بێسارانییەن نە تۆی فەردی من
خەم چەنی خەمان زوو مەبۆ ساکن

وەیا ئەڵێ:

بوڵەند کەر مەقام دڵسۆزی ڕاسی
تەزیلەش بۆ فەرد، خاڵۆی کۆماسی

بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیێنێ کە سۆزی شعری بێسارانی یا تیشکی ڕووناکی شعری خاڵۆی کۆماسی، مەولەوی یا سووچێ لە دڵی مەولەوییان ڕاکێشابێتە مەیدانی شعرەوە. مەولەوییەک کە خۆی خاوەنی ئەو فیکرە نازکە وردە بێت بڵێت:

ڕوخسارش وەختێ مەسقەڵ مەدۆ لێش
وە شنۆی پارێز خەیاڵ مەبۆ ڕێش

یاخود بڵێت:

چین کەفتەن وە ڕووی پێشانی چون سیم
چون زەنجیرەی ئاو وە شنۆی نەسیم

پێویستی بەوە نییە کە دەماخی خۆی بە بۆنی باخچەی شعری مەلا مستەفایی بێسارانی و ئەحمەدبەگی کۆماسی چاخ بکا!. ئەوەندە هەیە ئایا ئەمانە ئەبێ چەندە گەورە بووبێتن کە مەولەوی بە هەموو خەیاڵ بەرزییەوە شعریانی هێنابێ و کردبێتی بە پارسەنگی شعری خۆی و لە کانگای دڵیشیەوە ئیمانی بە شعرەکانیان هێنابێ؟!..

ئەوا عەبدوڕڕەحیم بەم جۆرە کەوتە کۆشی تەبیعەتی شعرەوە، چاری نەمابوو لەبەر ئەوە سەرخۆشی هەموو مەیدانێک بوو تا ما هەر ناوی شعریی «مەعدووم» بوو.

ئینجا ئێستە سەرەی ئەوە هاتووە کە باسی هەندێ لە شعرەکانی مەولەوی بکەین بۆ ئەوە مەولەویمان لە بازاڕی ئەدەبیاتی کوردی و ئەدەبیاتی کوردیمان لە دڵی مەولەویدا بۆ دەرکەوێ.

جارێ لەپێش باسەکەدا، مەولەوی زۆرتر لە شعرەکانیا ناوی «ئازیز»ی هێناوە، مەبەستی «شێخ عەزیزی جانەوەرەیی مەریوانیشخص» بووە، کە دۆستێکی گیانی بە گیانی بووە، وە «خاڵۆی کۆماسی» ش مەبەستی «ئەحمەد بەگی کۆماسیشخص»یە کە هاوچەرخی خۆی بووە.

مەولەوی بەبێ پەروا ئەکەوێتە کۆڕی فەلسەفەچییانەوە و بیرێکی ورد و فیکرێکی تیژ لەم کەونە ورد ئەبێتەوە و لاپەڕەی مێژووی دەوران دێنێتە بەرچاو، لەپاشا خەرمانی کشتوکاڵی کردەوەی ژیانی خۆی لە گەرووی ئاشی نامورادی دائەهاڕێ، کتوپڕ ئەڵێ:

چەرخ هەر ئەو چەرخەن تا ئاوەرد و بەرد
دەس ئەو دەست نگین تا خاتەم ئاوەرد
دا بەزم شیرین خوسرەو وە هەمدا
جام دا وە سەر جەم، جەم وە سەر جەمدا
شۆرەتنامەی نام حاتەمەش کەرد تەی
کەرد وە کاسە کەل، کاسەی کەلەی کەی
ساقی، گەردی ئارد یارانی هامفەرد
مدۆ نە دەماخ ئاسیای چەپ گەرد
سەدای ئاسیاوچی مەیۆ پەیاپەی
ئاسیاو خاڵییەن، نەبەتەن سا دەی!
هەرکاتێ زانای چەرخێ وەردەوە
چون یاران دانەی منیچ هەڕدەوە
بە هەر سەردەشتێ کشتێ کریابۆ
وە جۆی چەمەی خەم ئاو نەدریابۆ
نەیاوابۆ خاس دانەش بەو ئاوە
لایق نین بەرۆش بەو ئاسیاوە
فیدات بوون ئامان سا هورکەر با بێ
وە سەر کشتدا پەی پەی جۆ جۆی مەی
ئەر سەد کشتەکەم ئاخر کارشەن
هەفتەی ئاخری نەو بەهارشەن
بەڵام بەڵ تڵ تڵ کێشوێ کەرۆ
جەی ئاخرەدا دانەی وەرۆ
حەیفەن تۆ میراو سەر جۆی بادە بی
وە هەر کەس وە قەد کەفاف دادە بی
من کشتم ڕووزەرد هام فەردانش بۆ
دانەم ڕووسیای هام دەردانش بۆ

ئێمە بۆ ئەوە تەواوی جەوهەری ئەم فەلسەفەی مەولەوییە دەرکەوێ، ناچار ئەبین کە بە جۆرێکی ورد و درێژ بچینە جەرگی شعرەکانیەوە. کە وا بوو ئەڵێ:

ئەم دونیایە تۆ ئەیبینی و ئەم چەرخە کە بەرچاوت ئەکەوێ زۆر کۆنە، هەر ئەو چەرخ و دونیاکەیە، ئەوەتەی بووە و هێناویە و بردوویە، دەست هەر ئەو دەست نگینەیە، ئەوەتێ ئەنگوسیلەی هێناوە. لێرەدا مەولەوی شتێک دێنێتەوە بیر، گۆیا ئەنگوسیلەی «سولەیمانشخص» پێغەمبەر ئەنگوسیلەی نگینە، لە دەست هەر کەسێکا بێت ئامەییەتی و هات ڕووی تێئەکا. جا ئەڵێ: دەست هەر ئەو دەستەیە مادام ئەنگوسیلەکە هەر چەند ڕۆژ لە دەست یەکێکایە و وەفای بۆ هیچیان نییە، دەستەکان هەر یەکن با جیاش بن! یاخود ئەڵێ: ئەو نگینی شەرەفی پێغەمبەریەتییە دەساودەست هات تا گەیشتە «خاتم الأنبياعربی» کە «موحەممەد»ە [صعربی] و لەوێدا بڕایەوە. ئینجا دێت بە تانوپۆیا و ئەڵێ:

ئەم چەرخ و نگینە ئەزانی چۆنە؟ ئەوەیە کە بەزمی شیرین و خوسرەوی تێک دا، ئەوەیە کە جامی جیهان نمای کوتا بەسەر جەمشیدا و جەمشیدیشی کوتا بەسەر عالەمدا و وای تێکڵاو کردن کە هیچی بەسەر هیچەوە نەهێشتن. جەمشید پادشایەکی زۆر کۆنی عەجەم بووە، گۆیا لە حیکمەت ئاوێنەیەکی دروست کردووە و ناوی «جامی جیهان نما» بووە، هەموو قەڵەمڕەوی خۆی لەو ئاوێنەدا بینیوە!. دیسان ئەم چەرخە ئەو چەرخە یەکە «حاتەمشخص»ی کوڕی «عبداللە»ی تایی- کە پیاوێکی عەرەب بووە و لە نان بدەییدا ناوبانگی دەر کردووە - لە ناوی برد و مەگەر ناوونیشانی دەماودەم بگێڕرێتەوە. هەروەها کاسەسەری «کەیکاوسشخص»ی کوڕی «کەیقوبادشخص»ی کەیانی کرد بە سواڵەت و لەژێر خاکا ڕزاندی. ئەو کەللەیە کە خاوەنی ئەو تاجە بووە وا ئێستەش هەر بە شانازییەوە ئەڵێن: «تاجی کەیانی».

جا ئەم فەلکی ناهەموارە بە هەزاران هەزار و بە ملیۆن ملیۆن هاوسەران و نەونەمامانی کرد بە گەرد و تۆز و دای بە لووتی ئاشی چەپگەردی زەمانەدا و هاڕینی. کە چی هەر تێری نەخواردووە و وەکوو ئاشەوان ئەکاتە سەر بانانا و لەسەر یەک ئاش بەتاڵ ئەکا و ئەڵێ: وەرە پێشەوە سەرەت هاتووە بۆ هاڕین!. ها، هەرئەوەندەت زانی ئەم ئاشە سووڕێکی خواردەوە و دانەی لەشی منیشی ماشییەوە و هاڕی!.

ئەبێ ئەوە بزانیت کە لە هەر دەشت و دەرێکا هەر کشتوکاڵێک کرابوو، ئەگەر بە جۆگەلەی سەرچاوەی مەی ئاو نەدرابوو و جوان جوان دانەکانی بەو ئاوە تێراو نەبووبوە، ئەوە هێشتا بەکەڵکی ئەوە نایە کە بکرێت بە ەرووی ئەو ئاشەدا!. هەر ئادەمیزادێک کە لەم بەراوی گیتیەدا دێتە بەرهەم تا بەئاوی مەعریفەتی حەقیقی و خواناسی و داوێن پاکی ئاو نەدرێ وتێراو ئەبێ نابێ ڕوو بکاتەوە بارەگای یەزدان و ڕووبەڕووی موحاسەبەی ئەو ببێتەوە. کەوابوو لە دەوڕت گەڕێم، بانگ کە، با جۆگەی مەی لەسەریەک لەسەریەک بێت بۆ ئەوە لە ئاوی مەعریفەت تێراو ببم و بتوانم بچمە ڕوو. بانگ کە با ئەم ئاوی مەیە بێت هەرچەندە کشتوکاڵی عومریشم گەیشتۆتە ئاخر و ڕابوردووم بە وشکی ڕابواردووە و ئاخر حەفتەی بەهاری ژیانمە!. هەر بانگ کە بەڵکوو تەڵە تەڵەیەکی ئاهێکی تێدا مابێ و ئاو بکێشێ و لەم ئاخرەدا شیلەی تێکەوێ و دان بگرێ!. بەخوا حەیفە تۆ میراوی سەر جۆگەلەی بادەی حەقپەرستی و خواناسی بی و بەشی هەموو کەس بە ئەندازەی خۆی بدەیت، کە چی کشتوکاڵی من ەبەر بێ ناوی ڕوو زەردی ناو مەردم و هاوسەران بێ و دانەکەی ڕووڕەشی هاودەردانی بێ، ڕوو ڕەش بێ لەلای ئەو کەسانە کە وەکوو من چاوەڕوانی دەستی تۆن و بەشی ئەوانت دابێت و منت ناهومێد کردبێ. لێرەدا مەولەوی بەهەمە جۆر ڕووی دڵی کردە پێغەمبەرە خۆشەویستەکەی و ئەم پاڕانەوە لەو بووە.

مەولەوی لەژێر پەردەی فەلسەفە و وردەکاریدا دەستێک بۆ ئەودیوی پەردەی تەبیعەت دڕێژ ئەکا و ئەڵێ:

زۆسانەن وەی ڕەنگ وە گەردوون یاوان
گنجیان لوول گنیج کڵێڵەی کاوان
بەنا باشی بورج بەرزە دیاران
سفیدکاری کەرد تاقچەی موغاران
چە شیرین زەڕگەر هەوای تۆفی سەرد
گۆشوارە نەگۆش نەونەمامان کەرد
پەی نیگای باڵای نەمامی بێگەرد
یەخ ئایێنە گرت، تەم چارشێو ئاوەرد
ئەی مەحبووبی خاس، وەی بەنای تەمام
مەناڵوو پەی بەزم ساقی و شیشە و جام
ساقی باک نییەن جە سەردی «دەی» دەی
هەوا وەش کەرۆ تەشنەی نۆشای مەی
ئاخر سەرمەشقەن پەرێ پەیخواران
واردەی ویەردەی ویاردەی یاران
زوانەکەی سۆز و، دەسکەی پیاڵە
بکیانۆ، ڕێز و ڕەحمەت پیاڵە
ڕەحمەت وە ڕووی خاک ڕستگاراندا
پیاڵە دا وە دەم ئینتیزاراندا
دێرەن با ئێمەیچ نەی گوزەرەوە
جامێ وە دەس نین، دەس وەسەرەوە

ئێمە ئەبێ لەو باوەڕەدا بین کە تەنیا فیکری مەولەوی نەبێ ئەم تاقچە مەغازە و تەلار و شانشینە دروست کا و مەینۆشی تێدا دابنێ و بەزمی شاهانە لە وەختی زستانا بەم فیکرە وردانە بگێڕێ لە دەست کەسی تر نایە ئەو فیکرە بۆ کەسی تر دەست نادا؟ چونکە بێجگە لە مەولەوی کەسی تر ناتوانێ بڵێت:

ئەوا زستان بەم تۆف و سەرمایە کەوتە گەردوونەوە و جیهانی بەجۆرێ پڕ کرد کە کڵێڵەی بەفری کێوەکان گێژ و لوولیانە. لە پاشا بڵێ: ئەو بەنا کە بورج و بارووی شوێنان بەندەنەکانی درووست کردووە لەپاش ئەوە کە ڕەنگی هەمووی ڕشت و ژوور و ئەشکەوتی لێ درووست کرد، هێنای تاقچەی مەغازەکانیشی بە بەفر گەچکاری کرد. یاخود ئەو بەنایە کە «بورج»ە و لەو شوێنە بەرزەکانایە، هێنای تاقچەی ئەشکەوتکانی بە بەفر گەچکاری کرد. ئەوا لێرە بارەگایەکی بۆ بووکێکی تازە وەوی دڕووست کرد و سوارەی سەرمای نارد بۆ گواستنەوەی. دیارە ئەم بووکەش نەمامی کۆسارانە!. بەڵێ، وا بووک خرایە ڕێ و ئەگوێزرێتەوە. ئینجا باسی چۆنیەتی گواستنەوە و ئارایشی ئەم بووکە ئەکا و ئەڵێ:

وەستای زەڕنگەری تۆف چەند بە وەستایەتی گوارەی زەنگۆڵی بەفر و سەهۆڵی کردبوو بە گوێجکەی نەمامی بووکدا و وەکوو گۆشوارە شۆڕی کردبووە، بووک سوار کرا، لەنا کورددا ئەو ڕەوشتە هەیە کە بووک گوێزرایەوە تارایەکی بەسرا ئەدرێ و ئاوێنەیەکیشی ئەخرێتە بەردەم. جا ئەڵێ:

ئەم بووکی نەمامی ئێمەیە بۆ ئەوە باڵای نەونەهاڵی خۆی ببینێ «سەهۆڵ»ی بۆ کرا بە ئاوێنە و «ئەم»یش بە چارشێو و درا بەسریا. بووک گوێزرایەوە و شایی و ئاهەنگە، بەڵام ئەم مەحبووبە جوانەی نەمامە و ئەم گەردوونیوەستای بەنایە بۆ بەزمی، ساقی وش شووشە و جام ناڵە ناڵیانە و ئەیانەوێ یەکێک ئەم بەزمە بگێڕێ، بۆیەش ناڵە ناڵیانە چۆنکە ئەمانە هەمووی بەستوویەتی کەس گوێی لە خوڕەی نابێ، ئینجا پێی ئەڵێ:

گیانە وا مەزانە، ساقی هیچ باکێکی لە سارد و سەرمای ڕۆژی دەی «دەی مانگ» نییە - دەی ناوی مانگێکی فارسییە ناوەڕاست مانگی زستانە هیچ باکێکی لەوە نییە نۆشانۆشی مەی هەواکەی خۆش ئەکا... یاخود ئەڵێ: هیچ باکێکی نییە، چۆنکە دنیا کۆرپەی گۆڕانە لەسەر حاڵێک نامێنێتەوە، سبەی ڕۆژ خۆش ئەکا هەوای نۆشانۆشی مەی لە کەللەمانا دەنگ ئەداتەوە، گۆیا تۆ نازانی یەکێک ئەینێژێ و یەکێک ئەیخوا، نازانی کە سەرمەشقی مەیخواران پاشماوەی بەجێماوی ڕابوردووی یارانە؟ تۆ نازانی ڕابوردوانئەوی خواردیان، خواردیان و ئەوی لێیان بە جێما بە جێما؟ ئێمەش بەو چەشنە ئەبێ لەسەر ڕێچکەی ئەوان بین!.

ئاخ زمان بەم سۆز و گوداز و گۆرانییەوە، دەست بەم مەی و بادە و پیاڵەوە، بینێرێ و بڕێژێ ڕەحمەت و پیاڵە، بڕێژێ ڕەحمەت بەسەر خاکی مەزاری ئەواندا کە ڕزگار بوون لە دەست چەرخی چەواشە و لە مەزارەکانیانا چاوەنواڕیی ئەو بارانی ڕەحمەتە ئەکەن. بنێرێ پیاڵە لەبڕێزەکەش بیدەی بەدەست ئەوانەوە کە ماون و چاو لە ڕێگەن و چاوی بەزەیییان بڕیوەتە قاپی لێخۆشبوون. دیارە لەف و نەشرەکەش لەبەر چاوە. لەپاش ئەمانە ئەڵێ:

دەسا کوڕە، درەنگە با ئێمەش لەم ڕێبازەدا جامێک بگرین بەدەستەوە و سەر بخەین بە پشتا و دەست بگرین بە سەرەوە و تا دواچۆڕ بیخۆینەوە و بچینە یارانەوە.

مەولەوی بە سۆزێکی مەعنەوییەوە ڕوو ئەکاتە مەیدانی ستایش بێژانی لەشولاری خاڵ خاسان، لەو کۆڕەدا بە یادی دۆستێکی دێرینەوە بادەی مەینۆشانی دۆستپەروەرانی حەقیقی ئەنێتە سەرەوە، تەلی عاتیفەی بە شاپەڕی خۆشەویستی ئەو دۆستەی دەنگ ئەداتەوە ئەڵێ:

چۆن چیهرەی ڕوخسارەکەی وێش
نە پەردەی دڵەی «مەعدووم»ی دڵڕێش
نمانا جەمین شای سۆسەن خاڵان
کەم کەم جەگۆشەی لای سیاماڵان
نەتۆی تاریکی تای شەدەی بێگەرد
لەتافەت چون ناو حەیات مەوج مەوەرد

ئەڵێ: وەکوو پەیکەری خەیاڵی خۆی دەرخست!. لەکوێ دەری خست؟ لە گۆشەی دەواری ڕەشەوە!. کاتێک زانی ئاوا لەناو تاریکایی شەدە و پۆشینی ڕەشا کە لەسەری ئاڵاندبوو، وەیا زوڵفە ڕەشکانی، جوانی نازکی دەموچاوی وەکوو ئاوی ژیان لەناویا شەپۆلی ئەدایەوە.

بەڵام مەولەوی هەروا بەسەر زارەکی وەنەبێ ئەم ستایشەی کردبێ، بەڵکوو ئەم شعرانە کە ئێمە بەم جۆرە خوێندمانەوە و لێی تێگەیشتین، گەلێ قووڵترە لەم مەعنایە کە بەم جۆرە چووە دڵمانەوە، چونکە ئەڵێ:

تا ئەم دۆستە کە من قسەی لێوە ئەکەم دوو وێنەی هەیە: یەکێ لە دەرەوە «الشَّبَحُ الٗخارِجيُّعربی» یەکێ لەناو دڵی مندا «الشَّبَحُ الذَّهنيعربی». ئەوی لە دڵمدایە دەستکردی خەیاڵە. هێناویە ڕاستەوڕاست پەیکەری ڕوومەتی ئەوی دروست کرووە و خستویەتە دڵی مەعدوومیی دڵ بڕیندارەوە. بەم قسەیە ئەوەی دەرخست کە خەیاڵ وێنەیەکی لە نموونەی دڵخواز دروست کردووە و لە دڵێکی تاریکا دایناوە. دڵەکە تاریکە، چونکە تا ئێستە ئەو وێنەیەی تیا نەبووە تا ڕووناک بێت. شای سۆسەن خاڵان وردە وردە لە گۆشەی سیاماڵانەوە - کە دڵیەتی - وێنەی ناوچەوانی دەرکەوت وەکوو چۆن لە ناکاو لە تاریکی شەودا ڕۆژ گزنگ بدا هێدی هێدی شەوەکە ئەکا بە ڕۆژ، ئەمیش لە دڵی مندا وابوو!؛ حا لەناو ئەو تاریکی دڵەمدا کە تاریکییەکەی وەکوو شەدەی خاو وابوو، جوانی ازکی وەکوو ناوی ژیان وابوو لە خەیاڵی وێنەی ئەو لە دڵما وەکوو جوانی زنجیرەی شەپۆلی ناوی ژیان وابوو لەناو دەریایێکی تاریکدا!. دیسان مەولەوی گەلێ لەمە وردتر ڕۆیشتووە، چونکە باسی «مانگ»ت بۆ ئەکا لە کاتێکا کە لەبەین پەڵە هەورە ڕەشەکانا سەر هەڵئەدا.

مەولەوی لێرەدا بە پێچەوانەی هەموو عالمەکانی بەلاغە - کە ئەمە تەمە مەگەر هەر لەدەست ئەو هاتبێ- بە دوو جار تەشبیە- باسی یاری خۆیت بۆ ئەکا: جارێکیان یاری ئەکا بە پەیکەری خەیاڵ لە تاریکیدا جارێکیشیان خیاڵەکە کە «مُشَبَّه بِهعربی»یە تەشبیهی ئەکا بە مانگ و لەگەڵ ئەم کردەوەیدا باسێکی دەرهاتنی «مانگ» پشت بۆ ئەک! ئەڵێ:

دۆستی دێرینم وەکوو پەیکەری تاپۆی خەیاڵ چۆن لە دڵەوە سەر هەڵئەدا ئەویش لە تۆی بەردەی دڵی مەعدوومی دڵ بریندارەوە بەو جۆرەوە سەری هەڵدا؛ ئینجا باس و تاریف ئەکا. ئەم تەعرفە هەم بۆ خەیاڵ و پەیکەری یارە، هەم بۆ مانگەکەیە کە دەر ئەکەوێ! ئەڵێ: شای سۆسەن خاڵان - کە یارمە، یا مانگە - ناوچەوانی خۆی وردە وردە دەرخست لە گۆشەی سیاماڵانەوە. ئەم سیاماڵانە یا دڵیەتی بە چاو خەیاڵی دۆستییەوە. یا پەڵە پەڵە هەورە ڕەشە ئاودارەکانە بە چاو مانگەوە. بەم جۆرە خۆی دەرخست لە تۆی تاریکی شەدەی بێگەردی پەڵە هەورەکانەوە، وەیا [لە] دڵمەوە، لە تافەت و جوانی و فێنکی وەکوو ئاوی ژیان شەپۆلی ئەدا، دڵی ڕووناک و دونیای فێنک و ڕۆشن ئەکردەوە. لە ڕاستیدا ئەوا مانگی چواردەیە و چەن پەڵە هەورێکی ڕەشی ئاودارە، هەموویان بە عاسمانەوەن، مانگەکە ئەڕوا و جارجار لەبەین پەڵە هەورەکانەوە سەر دەردێنێ، ئەم دیمەنە تەنها مەولەوی نەبێ کەسی تر ناتوانێ باسی بکا. ئینجا سەر ئەوە ئەڵێ:

غەریب بیم چەنیم کەرەم نمانا
وە سەوقات پەرێم خەدەنگێ شانا
ئەر سەد چون یاران گیان تەسلیم کەردم
پەی یادگاری خەدەنگێ بەردم

لە سارای دووریدا بووم، لەو دەشتەدا بووم کە عەوداڵی بادی یارە خۆشەویستە بووم، لەو دەشتەدا غەریب و بێ ماوا بووم، بەڵام غەریبنەوازی هەر لەدەست ئەو دێت، لایەکی لێ کردمەوە. ئەو بینینەی لەو کاتەدا کە بە خەتێکی ڕاست لە گلێنەی چاویەوە کەوتە سەر بارسایی لەشم، ئەوەی بۆ کردم بە تیرێک و بە دیاری بۆی ناردم!. ڕاستە تیری بۆ هاویشتم و ئەنگاوتمی و تلانیمیەوە و منیش وەکوو یارانی سەرخۆشان گیانم دا بە دەستیەوە، بەڵام هەر قازانجم کرد، چونکە بۆ یادگار تیرێکم بەرکەوت. ئەم یادگارە دوو ئیشم بۆ ئەکا: یەکێ دڵی مەعنەویم بەوە خۆش ئەبێ کە پێکراوی دەستی یارم. یەکێ لە ڕۆژی دواییدا ئەڵێم من شەهیدی چاوی بیمارم و ئەمەش ناو و نیشانەکەمە.

دیار بوو ئەمانە هەموو ئاگڕی دووری دۆستە گیانی بە گیانییەکەی - شێخ عەزیزی جانەوەرە - بوو کەوا بەم جۆرە بڵێسەی دایەوە و لەتاو لێ بڕانی لەو و لەبەر ئەوبوو کە ئەمانەی وت و دیسان پێشی ئەڵێتەوە:

ئازیز دیارەن کۆچی دواییمەن
زایەڵەی پیچی ساڵاوایمیەن
دەوڵەتەکەی وەسڵ پا نە زەواڵەن
دیدەنی باڵات ئیتر مەحاڵەن

دۆستی خۆشەویستم وادیارە بارگەی کۆچی دوایی ئەپێچێنمەوە، و دیارە ئەو دەنگە دەنگە کە لێمەوە دێت، دەنگی ناڵەی ماڵاواییێکە کە لێت ئەکەم، ئاخ دەوڵەتێ - کە پێک گەیشتن و دانیشتنەکەمانە پێکەوە - وا خەریکە دوایی دێت! کەوابوو جارێکی تر ئیتر دیدەنی کردن لەو باڵایەت - کە ئاوێنەی باڵانمای من بوو - بوو بە مەحاڵ و ناتبینمەوە!

مەولەوی نیوەی سەرچاوەی ژینی - خاتوو عەنبەرشخصی ژنی - کۆچی دوای ئەکا و چەند بە سۆز ئەیلاوێنێتەوە و ئەڵێ:

شوورای عاشورا دیسان بەزمش بەست
«مُحَرَّمعربی» ئاما «مَح٘رمعربی» شی نەدەست
ئەو خەریک نەچۆڵ شامی عەدەمدا
من نە «کەربەلا»ی سارای ماتەمدا
ئەو «یەزید»ی مەرگ وەئەسیر بەردە
من زادەی «زیاد» خەم پاقبر کەردە
بازاڕەن، وادەی مامەڵەن، ساقی
هەی بگرە فانی، وەی بدەر باقی
ڕۆ «حوسەین» ئاسا فەردا کە ڕۆ بۆ
داخۆ سەر جە کۆ؟ لاشەم جە کۆ بۆ؟
***
ئیمساڵ نەووەهار چون خەزانی سەرد
بەرگی وەردی باغ «مەعدووم» بەرد پەی هەرد
مشیۆ تاڵەی من خیلاف ئەنگێز بۆ
وەرنە کەی؟ کێ دی؟ وەهار گوڵڕێز بۆ؟
دڵ وە کە چبازی چەپگەرد بازیش کەرد
جفت ئارەزوو کەرد، چەپگەرد تاق ئاوەرد
بۆی «عەنبەر» نە تۆی دەماخم دوور کەرد
فرسەتش ناوەرد هەوای وەبای دەرد
نەیچی وە بێ بەزم یارانی گیانی
کام سەفا مەندەن پەی زیندەگانی؟
چون مەزاق تاڵەن جە گردین لاوە
بۆ وە شیرینی یەک دوو نەواوە
یەکێ یەکجاری تاونۆمەوە
نەو یەک یاونۆم، یاونۆمەوە!
***
دووریت دیارەن چەند ساحێب نێشەن
تۆی دەروون وە خار نێشێوتەر ڕێشەن
هەرچی مەوینوون شێوەی تۆ پێشەن
دڵ وە هەتیتەی حەسرەتدا کێشەن
هەر ماهێ نەو بۆ حاڵم پەشێوەن
هیلالیش شێوەی ئەبرۆی تۆش پێوەن
نە شەو ڕاحەتم، نە ڕۆژ دڵشادم
شەو زوڵف و ڕۆ ڕووت مەوزا وە یادم
شمشاد و نەرگس، وەنەوشەی چەمەن
سەیرشان ئازار بیایی چەمەن
ئەو مارۆ وە یاد تەرزەکەی باڵات
ئێد دیدەی مەستت، ئەو خاڵی تەڵات
سۆچنۆم حەسرەت دەردی جوداییت
نەک چون بڵێسەی یادی تەنهاییت
وە مەرگت دیدەم هام نە گوزەردا
منیچ ڕای لای تۆن ئارۆ نە، فەردا
موتریب مەقامێ دەردم ناچارەن
ساقیا جامێ دۆس ئینتزارەن

شوورا ڕۆژی دەیەمینی مانگی عاشوورایە کە مانگی موحەڕڕەمە.

ئەڵێ:

شوورای عاشوورا دیسان بەزمی خۆی گێڕا، مانگی موحەڕڕەم هاتۆتەوە بۆ گریان و زاری، چونکە مەحرەمی هاوسەرم لە دەس چوو. ئەو لە چۆڵ و بیابانی ئێوارەی نەبوونی - یا وەڵاتی شام - دا ئەسووڕێتەوە، من لە دەشتی کەربەلای ماتەمیدا، ئەو یەزێدی مردن هات و بە دیل بردی، من عویەیدیللای کوڕی زیاد پێی چەقادوومەتە قیری ماتەیی مانەوەوە!. ئۆف بازاڕ گەرمە وەختی کڕین و فڕۆشتنە، دەسا مەیگێڕیی فەلەک وەرە، ها ئەوە گیانی ئەمانەتی وەرگرە و ژیانی هەتا هەتایی پاش مردنم بدەرێ. بەیانی کە ڕۆژی دەی موحەڕڕەمە، ڕۆڕۆی تازیەی حوسەینی بۆ ئەگرم. ئاخۆ منیش دەردی حوسەین سەرم لەکوێ بکەوێ و لاشەم لەکوێ؟ تەماشا ئەکەی ئیمساڵ تازە بەهار وەکوو خەزان و گەڵاڕێزانی قەوسی پاییزی ڵێهاتووە!. پەڕەی گوڵی باخی مەعدوومی هەڵوەران و بردی بۆ کێوان. ئەبێ بەخت و نگینی من پێچەوانە بێ، ئەگینە لە چە وەختێکا کەسێ دیویەتی کە لە بەهارا هەڵوەرێ؟!.

دڵ بە کەچبازیگ چەرخی چەپگەرد یاری کرد و پێکەنی، چونکە ئەم ئەیویست جووت بن و بەمە گاڵتە بە چەرخ بکا، کە چی ئەو تاکی هێنا، دڵەکە لە داخا پێکەنین گرتی!، نەم ئەویست لەگەڵ خاتوو عەنبەردا پێکەوە بمێننەوە، کە چی ئەو لێکی جیا کردنەوە!. بۆنی گوڵی عەنبەری لە سەر و مێشکم دوور خستەوە، ئای هەوای ئەم ساز و نەوایە چییە لێتەوە دێت؟ بەبێ بەزمی دۆستانی گیانی؟! ئایا ئیتر خۆشییەک بۆ ژیان ماوەتەوە؟. نەیچی ئەوا ژیان تاڵ بوو و لە هەموو سووچێکەوە. دەسا وەرە بە شیرینی، یەک دوو هەوایەک لێ بدە: یەکێکیان با بە تەواوی بمتوێنێتەوە، ئەوەی تریان بملاوێنێتەوە و بمهێنێتەوە!.

ئاخ دوورییەکەت دیارە کە چەند بە ئێشە، تۆی دەروونم بە نێشی دڕکێکی تر خەراش خەراشە!، هەرشتێکم بەر چاو ئەکەوێ هەمووی شێوەی تۆی تیایە. کەوابوو دڵ هەموو دەمێ ئەبێ جەزرەبەیەکی تری بۆ بگا. هەر مانگێ کە نوێ ئەبێتەوە، حاڵم بەدحاڵ ئەبێ! چونکە مانگی یەکشەوەکەی شێوەی برۆکانی تۆ ئەنوێنێ، دڵم ئەکولێتەوە!. نە بە شەو ئارامم هەیە نە بە ڕۆژ، بۆیە وامە، چونکە شەو زوڵفت، ڕۆژ ڕووت ئەخاتەوە بیرم!. شمشاد و نێرگس و وەنووشەی چەمەن، سەیرکردنیان ئازاری بینایی جاوی منن، چونکە شمشادەکە قەد و باڵاکەت و نێرگسەکەت دیدەت و وەنەوشەکە خاڵە ڕەشە ئاڵەتییەکەت دێنێتەوە یادم.

ئایا ئەم ئیعجاز و لەف و نەشرە چییە مەولەوی نواندوویەتی؟!.

گیانە، بڵێسەی ئاگری یادی تەنهاییەکەت لە گۆرەکەدا سووتاندوومی!. ئەم هەر ئەوەندەی کرد، بەڵام ئاخ و حەسرەتی جیابوونەوەکەت بە جۆرێکی لێکردم، کردمی بە قەقنەس. دیدەم بە مەرگت قەسەم چاوم هەروا لە ڕێدا، ڕێگەی منیش هەر بۆلای تۆیە، بەڵام نازانم ئیمڕۆژە یا سبەینی؟ دەسا موتریبی زەمانە بەزمێکی تر بێتەوە ناوەوە چارم ناچارە، مەی گێڕی فەلەک جامی مردنم بدە بە دەستەوە، دۆستم وا چاوەڕێم ئەکا!. ئەگەر ئێمە بڵێین لاوانەوەکەی مەولەوی بۆ خاوو عەنبەر گەلێ بەرزترە لە هینەکەی «دانتیشخص» شاعری سەدەی سیانزەهەمی ئیتالی بۆ دۆستە جوانەمەرگەکەی «بیاترتشیشخص»، وەنەبێ لە حەقیقەت دوور کەوتبێتنەوە وەیا قەومییەت بێنیە ناوەوە.

***

مەولەوی بەمانەش واز ناهێنێ ئەم پەردانە دائەداتەوە و خۆی ئەخاتە عالەمێکی ترەوە، لەوێدا گوڵ و گوڵزارێکە، باخ و بەهەشتێکە دڵێ هەزار دڵ حەیرانیە، بولبولی زەوقی دەست ئەکا بە فڕین لەم چڵ بۆ ئەو چڵ و لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ، شابازی خەیاڵیشی لەسەر سەرەوە لە ئاسمانی نوکتەزانی و وردەکاریدا لەنگەری گرتووە. تەنها ئیلهامێکی تەبیعی نەبێ، هیچی تر مەولەوی فێری ئەو شتانە نەکردووە؛ تەنها ئیلهامێکی تەبیعیە کە بکاتە کارێ مەولەوی بڵێ:

باڵەخانەی چەم دڵ دیوانی تۆن
بانەتاو وە خاک ئاستانی تۆن
تکەش عاجز کەرد خەیاڵت تێشدا
ئازیز بۆ جارێ پا بنیە پێشدا

ڕوو ئەکاتە دۆستی دێرینی و پێ ئەڵێ:

یاری شیرینم چاوم باڵەخانەکەتە، چونکە هەرکە سەیری تۆم کرد تاپۆکەت لە گلێنەی چاوما مایەوە، دڵم بوو بە دیواخانەکەت، چونکە بێجگە لە تۆ و لە بیر کردنەوە لە باڵای نەونەمامی تۆ، کەسی تری تێدا نەبوو؛ ئەوا چاو و دڵ کە یەک لە یەک بەنرخترن بوون بە شوێنی ئارمگا و باڵەخانە و دیواخانەی تۆ. باڵەخانە و دیوا خانە بەبێ گڵەبان نابێ، گڵەبانەکەیان خاکی بەر قاپییەکەی تۆیە، چوونکە ئەوەندە لەوێ کەوتوون، ئەو گڵە بووە بە گڵەبانیان!. جا کە خەیاڵەکەت کە لە دیواخانی دڵەکەمدا و تاپۆکەت کە لە گلێنەکەمدایە فرمێسکی چاوم لەبەر دووریت بۆیان بوو بە دڵۆپە و عەزیتیان ئەدا!، وەرە پێیەک بەو ناو بانەدا بنێ - کە چاوەکەمە - و بیکوتەوە با ئیتر دڵۆپە نەکا و تایبەتی خەیاڵەکەت لە دیواخانەکەدا نەڕەنجێت!.

سەرەمێ کە مەولەوی لە شاخ و کێوەکانی کوردستانا فیکری بۆ ئەوە چووە کە تاپۆ لە گلێنەی چاودا ئەمێنێتەوە، ئاورووپا و عیلمی تازەی ئیمڕۆژ کە ئەڵێن گلێنەی چاو پیاوکوژی پێ ئەبینرێتەوە، بەبێ گومان ئەو سەردەمە لەوان ویتبوون!.

مەولەوی بە تەنها شعرێک پارەکەی ئەلاوێنێتەوە کە ئەمە مەگەر هەر لەدەست ئەو هاتبێ، ئەڵێ:

قازان قەتاران قوڵنگان حەوایی
حەیفەن باڵاکەت شەو وە تەنیایی

یاری ئازیزی کۆچی ماڵاوایی ئەکا ئمیش هەم ئەیلاوێنێتەوە، هەم ئەو کارەساتە ئەگێڕێنتەوە، ئەڵێ: لە لایکەوە مەنجەڵەکان ڕیز کراون، ئاویان تیایانا گەرم کردووە بۆ شۆردنەکەت، لەلایەکی کەوە گۆڕ هەڵکەنەکان قوڵنگە و پاچەکانیان هەموو بەرز ئەکنەوە و ئەیدەنەوە بە زەویدا بۆ هەڵکەندنی گوڕەکەت ئاخ حەرفە ئەو باڵاتە شەو بە تەنیا لە گۆڕەکەدا بمێنێتەوە، ئەوە بۆ لەگەڵت نەبووم؟!.

مەولەوی بە دوو بەیت تایشی ڕوومەتی ئازیزی ئەکا، ئاخۆ بێجگ لە مەولەوی کەسی تر توانیویە بڵێ:

ڕوخسارش وەختێ مەسقەڵ مەدۆ لێش
وەشنۆی پارێز خەیاڵ مبۆ ڕێش
ئەسرینی جەرگت دەن وە بان ئێشدا
چەنی دڵ تامای، تامانی پێشدا

ئەڵێ: ئەم دۆستەم کە ڕوومەتی خۆی مشت و ماڵ ئەدا ئەزانی چۆنە؟ ئەگەر خەیاڵ بەبێ چرپە و بەبێ دەنگ و سەنگ بچێتە پارێزی ئەوەوە کە خۆی لێ داگرێ و خۆی بۆ باوێژی ئەو ڕوومەتە لەوێوە لەم کردەوەی خەیاڵە ئەڕووکێ و عەزیەتی ئەگاتێ!. کەوابوو ڕوومەتی ئەمە کارەساتی بێ ئەرێ هەی فرمێسک! جەرگت بەر دڕک و داڵ کەوێ تۆ چۆن دڵت هات هاتی بەسەریا؟!.

مەلەوی باسی ڕۆژی پیری خۆی ئەکا ئەڵێ:

پۆسی کۆسی گۆش نم کێشان کەم کەم
ئەم سەرئەوسەرەن دووربینەکەی چەم

تەماشا ئەم فیکرە ئەم کردوویەتی؟!: پێستێ کە ئەگیرێ بە تەپڵا ئەبێ ئەوەندە وشک بێ زرنگەی لێوە بێت، هەتا وشکتر بێ دەنگی زیاتر لێوە دێت. هەتا تەڕ و خاوتر بێ دەنگی کپتر ئەبێ. ئەمیش ئەڵێ: پێستی تەپڵی گوێجکەکەم وردە وردە وا لەبەر پیری نمی کێشا و دەنگی لێوە نایە کەڕ بووە، دووربینکەی چاویشم ئەمسەر و ئەوسەر بووەتەوە، واتە: دوور بە نزیک و نزیک بە دوور ئەبینێ، پیاو کە پیر بوو چاوی هێزی نامێنێ ئەو شتە کە لە نزیکەوە ئەبینرێ پێویستە ئەو تۆزێ دووری خاتەوە ئەو وەختە ئەیبینێ، ئەوەش کە دوورە خۆ هیچ!.

شێخ عەزیزی ئاشنای لە سنە «ئاوڵە» دەرئەکا، مەولەویش گۆیا باسی ئەکا و ئەڵێ:

چین کەفتەن و ڕووی پێشانی چون سیم
چون زنجیرەی ناو وە شنۆی نەسیم

ئەڵێ: دۆستی ئازیزم لەتاو ژانی ئاوڵە کە ناوچاوی هێنابووە یەک، بەڵام ئەو ناوچاو هێنانەوەیەکەی چۆن بوو؟ بەجۆرێک بوو کە پێشانی - ناوچەوانی - وەکوو زیو لە تاو ئازار لۆچی تێکەوتبوو. جا ئەو ناوچەوان و لۆچە لە زنجیرەی وردە شەپۆلی ئاو ئەچوو کە «با» لەسەر دەریاچەیەکی پاک و خاوێن و ڕوونەوە درووستی ئەکرد!.

بە دۆستی ئەڵێ:

دیدە هێند خەیاڵ باڵات بی تێشدا
ڕاگەی خاو نەبی بویەرۆ پێشدا

ئەڵێ: چاوم ئەوەندە بە خەیاڵ سەروباڵای تۆی هێنابووە ناو خۆیەوە، خەو هەرچەندی کرد سووچێکی تیایا دەست نەکەوت کە ستاری تێدا بگرێ!. مەولەوی لە هەڵەبجە لەبەردەم «شێخ مەحموودشخص»ی باوکی موفتی هەڵەبجەدا وەستابوو، فەرەنجییەکەی لەبەرا بوو، گاڵۆکەکەی بە دەستەوە بوو، سەری خستە سەر گاڵۆکەکەی و لەپاشا سەری بەرز کردەوە و وتی:

گوڵ چون ڕووی ئازیز نزاکەت پۆشان
وەفراوان چون سەیل دیدەی من جۆشان

ڕووی کردە شێخ مەحموود و پێی وت: تەماشا کە ئەم قوڕمساغە چە فیکرێکی کردووە؟! مەبەستی خۆی بوو. ئایا بێجگە لە مەولەوی کێی تر بێ بتوانێ ئەم کۆرە تەشبیهە ڕێک خا و بڵێ ئەو جوانی و نزاکەتە کە لە ڕووی گوڵدایە، ئەوە وەکوو هی ڕووی ئازیزم وایە، بەفراوی کوێستانان کە ئەتوێتەوە ئەوە لە لافاوی فرمێسکی خۆشەویستیی من ئەچێ!. مەولەوی تەنیا بەم شعرەی بە جارێ ئەدەبی کوردی هەڵگێڕایەوە، زۆر حەیفە تا ئەم شعرە وەستابێ ئەهلی بەلاغە و بەیان بڵێن: «أبوحنيفة كأبي يوسُفعربی»!

توخوا چاوێکت لەم شعرەی مەولەوی بێ کە ئەڵێ:

بیکۆڵ وەیوە کۆڵ پەی زەردانی دەرد
ماساو جە سەروا ڕێزاو هەرزان کەرد

ئایا ئەم شعرەی مەولەوی بە چی ئەزانی و چۆن مەعنای لێ ئەدەیتەوە؟ هیچ سەرت تیایا سڕ نامێنێ؟ جا بۆ ئەوە تۆزێکی لێ تێ بگەین ئەڵێین: جارێک تازەبووکێک زەردوویی گرتبوو - گۆیا زەردووییدار تەماشای ماسی بکا زەردوویەکەی لە کۆڵ ئەکەوێ - ئەمیش هەڵئەستێ ڕوو ئەکاتە ئەو چۆڵە تووشی کانیاوێک ئەبێ لە بناری «هانەسوورە» کە ماسی تێدا ئەبێ و دار «بی»یەک لقی بەسەر کانیەکەیا شۆڕ کردبووەوە، ئەچێتە سەر لقی داربییەکە سەیری ماسییەکان بەکا لەناو ئاوەکەدا. مەولەویش لەو وەختەدا بەسەرا ئەچێ تەماشائەکا ماسییەکی زۆر کەوتووەتە سەر ئاوەکە، تومەز ئەمە «بووک»ە هەر تەماشای ماسییەکانی کردووە مردوون و کەوتوونەتە سەر ئاوەکە!. ئەمیش ئەڵێ:

«بیەکۆڵ»ەی وەوی لە کۆڵ، کە بۆ ئەوە هاتووە دەردی لە کۆڵ کەوێ! بە هۆی دەروەکەیەوە ئەوەندە ماسی ڕژاندن سەر ئاوەکە هەرزانی کرد!.

مەولەوی چاوەکانی کوێر ئەبێ ڕوو ئەکاتە دڵخوازەکەی و پێی ئەڵێ:

وەختێ چەم نە چەم شێوەت دیار بی
جەلام فەسڵ و وەسڵ بەزمی ئەغیار بی
ئیستا لێڵایی گرتی دوو دیدە
خەڵوەتەن سا بۆ هەی بەرگوزیدە!

مەولەوی ئەو سەردەمە کە دۆستی چاوپێکەوتووە، چاوی خۆی بە بێگانە زانیوە لەبەینیانا، ئەڵێ: ئەو وەختە کە چاوم بە چاوت ئەکەوت شێوەت دیار بوو ئەوە بەزمی بێگانەیەک بوو کە چاوم بوو، ئێستە وا لێڵایی داهات، وەختێ خەڵوەتە کەس لەبەینمانا نییە، بەزم هەر ماوەتەوە بۆ دڵم و خۆت! دەسا وەرە.

***

لەگەڵ ئەمانەشا مەولەوی پیاوێکی قسە نەستەق و بەزمچی بووە، زۆری حەز بە قسەی خۆش و نوکتە کردووە، وەکوو ئەوە جارێک ئەچێتە پاوە میوانی مەلایەکی پاوەیی ئەبێ، سێ ڕۆژ لەوێ ئەبێ و هەر «توو» و «دۆ»ی بۆ دائەنێ. لەپاش سێ ڕۆژە ئەیەوێ بگەڕێتەوە، مەلا پێی ئەڵێ: مامۆستا زوو ئۆغرت کرد، مەڕێکم بۆ دانابوویت بۆت سەر ببڕم. ئەمیش ئەڵێ: کە وا بێت سوێندم وا بێت تا نەیخۆم نەڕۆم!. مەلای هەناسە سارد ئەچێتە تاسەوە. جارێک مەولەوی پیاوێکی ئەبێ لەگەڵ خۆی هەڵی ئەگرێ و بە نیازی حەج لە «سەرشاتە» وە بەڕێ ئەکەون تا ئەچنە بەغدا و ئەچنە تەکیەی «شێخ عەبدولقادری گەیلانیشخص»؛ لەوێ مەولەوی نەخۆش ئەکەوێ و ئەکەوێتە حاڵی خۆیەوە، پیاوەکەی کە ئەزانێ وا مەولەوی تازە ڕزگاربوونی نییە، هەڵئەستێ هەچ پارەیەکی پێ ئەبێ لە باخەڵی دەردێنێ و پێی لێ ئەکا بە پشتا بەرەو ماڵ!. مەولەویش لەوێ لە گیانەڵادایە. کە دێتەوە هەر لە دوورەوە خۆی ئەنێتە قوڕ و دەست ئەکا بە «باوە مەولەویم ڕۆ». ئەڵێ: باوە مەولەویم لە بەغدا نەخۆش کەوت و مرد، خۆم ناشتم و پارەی حەجەکەشم بۆ کرد بە خێرات!. ماڵی مەولەویش ئەکەونە شین و شەپۆڕ و گریان، لە پرسە ئەبنەوە و دوو مانگێکی پێ ئەچێ، مەولەوی نامرێ و بەڵام پارەی پێ نەماوە، پەکی حەجەکەی ئەخا و ئەگەڕێتەوە. ڕۆژێ قوت ئەکا بە ماڵا!. کابرای پیاوی کە ئەمە ئەزانێ هەڵدێت و ئەداتە کێو. کوڕەکانی مەولەوی دەستی لێ ئەدەنە تفەنگ، مەولەوی ئەڵێ دەستی لێ مەدەن هەرچی بووە بووە خۆ من وا هاتمەوە. کە کابرا ئەگرن و ئەیهێننە بەردەم مەولەوی، پێ ئەڵێ: برا، خوا ڕووی مردن ڕەش کا وا تۆی شەرمەزاری لای من کرد، ئەگەر بمردمایە تۆ بۆچ ئەم خەجاڵەتییەت بەسەرا ئەهات؟! لەپاشا بەرەڵای ئەکەن. جارێک لە سنە لە کۆڕێکا ئەبێ، لێی ئەپرسن: تۆ هەر ئەڵێیت هۆزەکەم خۆشیان ئەوێم و بە گەورەم ئەزانن، بە چییا پیشانی ئەدەیت کە ڕاست ئەکەیت؟ مەولەویش ئەڵێ: خۆ ئەگەر هیچ نەگێڕمەوە ئەمە بۆ من بەسە هەورامییەک کە بارێکی ئێجگار گران لە کەرەکەی ئەنێ، ئەیەوێ بە ملەی «ئەوێهەنگ»دا سەری خا بەڵام کەرەکە ناڕوا، پێی ئەڵێ: هەچە دەی، بەخوا ئەگەر وەکوو مەولەویش بی هەر سەرت ئەخەم!. مایەوە سەر ئەوە کە ئایا مەولەوی بۆچی بە شێوەی هەورامی شعری وتووە؟ لەگەڵ ئەوەشا خۆی هەورامی نەبووە؟ ئەمە یەکەم لەبەر ئەو کارەساتە بووە کە لە پێشودا قسەمان لێوە کرد. دووهەم لەبەر سۆزی مەعنەوییاتی شێخ وەسمانی تەوێڵە بووە، شێخ وەسمان لە بازاڕی تەسەووفدا قیبلەنمای مەولەوی بووە زمانی شێخ وەسمان زمانی هەورانمی بووە، لەو ڕۆژەوە کە شێخ وەسمانشخص بەم دوو شعرە ڕوو ئەکاتە مەولەوی و پێی ئەڵێ:

یا کاغەز وڕیان یا مەڵا مەردەن
یا هەر عارتەت دۆس وە یاد کەردەن
غەمگین مەنیشۆ غەم بدەرد وەباد
فەڵەک نمازۆ کەس وەخاتر شاد

وە مەولەویش لە وڵامدا ڕوو ئەکاتە موڕشیدی پایەبەرزی و بە بڕە شعرە بەناوبانگەکەی کە ئەمە دوو شعری هەوەڵیەتی و ئەڵێ:

شێخی دەوڵەمەن بەهرەی سەرمەدی
یاگەی حەقیقەت جیلوەی ئەحمەدی
جە وارگەی مەنزڵ فەنا ویەردە
پای هەردەی بەقا یاتاغگە کەردە

ئیتر زمانی شعری لە خۆشەویستی شێخ وەسمانی تەوێڵەوە ئەبێ بە زمانی هەورامی.

***

کە وا بوو ئێستا مەولەوی چۆن هاتە پێش چاو و لە چەند پەردەدا دەرکەوت؟ مەولەوی بە بەبرزتر ئەدەبێکی کورد هاتە پێش چاو و لە پەردەی فەلسەفە، تەسووف، غەرام، مەفتوونی دیمەنی تەبیعەت، شاعرێکی زۆر وردی بیرتاش، نوکتەزان و فیکر بەرزدا خۆی نواند. بە جۆرێک خۆی نواند کە هەرە شوێنی بەرزی لە مەیدانی ئەدەبیاتی کوردیدا بۆ خۆی تەرخان کرد و بوو بە مامۆستای مامۆستاکان. دیوانی شعرەکەی «حاجی تۆفێق پیرەمێردشخص» بە ناوی «ڕۆحی مەولەوی»یەوە شعر بە شعر خستوویەتە سەر شێوەی سولەیمانی. لە ساڵی ١٩٣٥دا بە دوو بەرگ لە چاپخانەی «ژیان» لە سولەیمانی بۆ جاری یەکەم لە چاپی داوە. هەروەها دیوانێکی کوردی و فارسیشی بە ناوی «العقيدةالمرضيةعربی» وە لە لایەن «محی الدین صبری نعیمیشخص»یەوە لە ساڵی ١٣٥٢ی هیجری لە میسر لە چاپخانەی «سعادةعربی» بۆ جاری یەکەم لە چاپ دراوە. دیوانێکی عەقائیدی عەرەبی زۆر بەرزیشی هەیە کە سەرەتاکەی بە:

متي اتي حتي اتي اليةعربی
من اين اين ينتمي اليةعربی

دەست پێ ئەکا هێشتا لە چاپ نەدراوە.

هۆی دانانی ئەم کتێبەی ئەوە بووە لە ١٨٥٥ هەر بە هۆی فرمانێکی شێخ وەسمانی تەوێڵەوە ئەچێتەوە بۆ سنە، ڕۆژێک لە ماڵ «مەلا موحەممەد ساڵک فەخرولعلوومداشخص»دا ئەبن، «مەلا لوتفوڵڵا شێخولئیسلام و مەلا موحەممەد ئەمینی ئەئینولئیسلام و مەلا فەتحوڵڵا قازیشخص» و گەلێکی تر لە عالمەکانی سنە لەوێ ئەبن، وردە وردە بەدەم قسەکردنەوە باسیان ئەچێتە سەر عیلمی کەلام و عەقائید تا ئەگەنە باسی «لاهو و لاغيرةعربی» کە گۆیا سیفەتەکانی خوا نە زاتی خوان و نە جیان لە خواش. لەوێدا مەلەویش ئەکەوێتە قسە کردن لێوە، کتوپڕ مەڵا فەتحوڵڵای قازی ئەڵێ: باوە مەولەوی تۆ چەت داگە بەسەر ئەمەوە؟ بچۆ ئامان لەرزانەی خۆت بێژە؟!.

ئەم قسەیە زۆر کار ئەکاتە مەولەوی، تەنانەت دانیشتووانیش ئەمەیان ئێجگار پێ ناخۆش ئەبێ کە ئەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەو عەقائیدە عەرەبییە دائەنێ بە شعر، نوسخەیەکیشی لێ ئەنووسێتەوە و ئەینێرە بۆ مەلا فەتحوڵڵا. ئیتر خۆی ئەگەرێتەوە بۆ هەورامان. کە مەلا فەتحوڵڵا سەیری ئەکا هیچی لێ نازانێ. بە کۆششێکی زۆر لەپاش ماوەیەکی دوور و درێژ ئەو وەختە لە قسەکانی ئەگا!. ئینجا هەڵئەستێ کاغەزێکی دڵنەوایی و لێبووردن ئەنووسێ بۆ مەولەوی و ئەڵێ: ئاخ سەلامەت بی مەولەوی! تۆ کە مەلایەکی وایت، نە خۆنت بشارەوە نە مەردمیش شەرمەزار بکە!.

مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیسی شێخ عەبدولقادری گەیلانی دیوانەی مەولەوی کۆ کردووەتەوە، خۆش شەرحێکی لێ کردووە، لە ساڵی ١٩٦١دا لە چاپخانەی نەجاح لە بەخدا لە چاپی داوە بۆ جاری یەکەم.