سەی یاقۆ

(١٨٠٨-١٨٨١)
از کتاب:
مێژووی ئەدەبی کوردی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 12 دقیقه  1119 مشاهده

بوێژی خۆش بێژ کەلهوڕی زمان، مەلی خەیاڵی سەر لە ئاسمان، ئاوازی شێعری تارە لەو ناوە، پشتکۆ و پێشکۆ خەمی نەماوە، لە دەشتی بەرینی ماییەشتدا نەواخوانێکی دەنگ زەڵاڵ، لە لاپەڕەی مێژووی کەلهوڕدا نموونەیەکی بێ هاوماڵ. پاڵەوانی دەوری خۆی. نامەخوانی تەلارانی خەوانینی بەرزی خۆی. ئاشنا بە هەموو بیری شاعران، بە ئاگا لە هەموو ڕازی ئەدیبان، خۆش خوان و خۆش نەوا، شۆڕشگێڕی بێ پەڕوا. شاعری بەرزی ئەم هۆزەمان ناوی «یاقۆ - یەعقووب» و کوری «سەیید وەیسشخص» لە ساڵی «١٨٠٨» ی میلادی لە دێی «قەمەشەمکان» هاتۆتە دونیاوە. قەمەش گوندێکە لە دەشتی «مایدەشتمکان» لە بلووکەکانی «کرماشانمکان». خاوەنی ئەم داستانە بە پێی ئەو ئاگادارییانە کە دەست ئێمە کەوتووە لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار و میرزای کەلهوڕ بووە. لەسەر پەیڕەوی خوێندنی ئەو شوێنە و ئەو دەورە بە منداڵی خراوەتە بەر خوێندن. پایەی خوێندەواری لەو جێگەدا تەنها خۆ خەریککردن بووە بە فارسی و خەت خۆشی بۆ ئەوە ببێ بە میرزا. چەند ساڵێک بەمجۆرە خەریک بووە، جارجاریش بۆ ڕەوشتی میرزایەتی چۆتە کرماشان. هاتوچۆی «کرند» و «بێستوون» یشی زۆر کردووە، لە پاشا بە ئیش و فرمانی «مامە حەسەن خانشخص» گەلێ جاریش چۆتە «تارانمکان». چەند جارێکیش چووەتە «قوممکان» و کاروانێکی «شیراز» یشی هەیە.

سەردەمێ کە «گوڵستانی سەعدیشخص» و «حافزی شیرازیشخص» خوێندووە هەوەسێکی زۆری کەوتۆتە سەر شێعر، هەر لەو دەورەوە وردە وردە دەستی کردووە بە شێعر وتنەوە و تەبیعەتی لە گەڵیا گونجاوە. ئینجا خۆی داوەتە دیوانی شاعرەکانی کەلهوڕ، وەکوو «ئاقە»ی کوڕی «مەلیک قاسم خانشخص» و «ئەڵماس خانشخص»ی کەلهوڕ. لە بن دەست ئەمەشەوە بەشوێن شێعری شێوەی موکریشدا گەراوە و ئاشنایەتی لە گەڵا بووە. زۆری ئارەزوو لە ڕاز و نیازی چیرۆک بووە. لەبەر ئەمە هەموو دەمێ شێعرەکانی «خانای قوبادیشخص» و «مەلا وەڵەوخانشخص»ی حەز لێکردووە. لێکردووە. زۆرتر وەختی لە باری چیرۆکیدا بە خوێندنەوەی کتێبی «خورشید و خاوەر، شیرین و فەرهاد، بارام و گوڵەندام و ڕۆستەم و زۆراو» و ئەم جۆرە شتانەوە خەریک کردووە، بۆ ئەوە دەرزی شێعری ڕەوائییان لێوەرگرێ. لە پێ و شوێنی شێعری غەرامی شێوەی موکریشدا ئاوازەی دەنگی شێعری «مەلا خدری ناڵیشخص» و «ئەوڕەحمان بەگی سالمشخص» - کە هاوچەرخی خۆی بوون - گوێی لێ بووە و لەسەر ڕێگەی ئەوانیش ڕۆیشتووە.

بەمجۆرە ئەم شاعرەمان ئەکەوێتە کۆشی شێعرەوە و «سەیید» ئەکا بە ناوی شێعری. هەندێ جاریش هەر «سەی یاقۆ» بووە. لە میرزایەتیشدا دەستێکی باڵای بووە لە «١٨٣١» دا ئەبێ بە میرزا و شاعری تایبەتی «مامە حەسەن خان» حاکمی کەلهوڕ تا مردن لە گەڵ ئەو و شێعردا پێکەوە ئەبن، تا لە. «١٨٨١» دا لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی ئەکا و تەرمەکەی ئەبرێتەوە بۆ ئاوایی «قەمەشەمکان» و لەوێ ئەنێژرێ و خزمەکانی ئێستەش لە ماییەشت بە دەورییەوەن.

پیاوێکی باڵابەرز و زۆر ئەستوور نەبووە. چاوەکانی گەورە و برۆی پڕ و لێک جیا بوون، لووتی قەڵەمی، دوو سمێڵی قیتی سپی تەنگیان بە گوێچکەی هەڵچنیوە، ڕیشی تۆپ بووە، خوڵامانەی هەبووە، کەوا و سەڵتەی ڕەشی زۆرتر لەبەر کردووە لەگەڵ کوڵەنجەدا، تەپلەی لەسەر ئەنا لەگەڵ مشکی و سرکەیی. سوارچاک و دەست و نقامێکی نایابی بووە، لە قسەکردنا دەنگی نێر بووە، قسەی ڕەوان بووە، وشەی «چنەو ئەوت» ی زۆر بەکار هێناوە، واتە «چۆن ئەبێ». لە نووسینا زۆر خێرا و خەتێکی خۆشی هەبووە، هەموو دەمێ قەڵەمدانێکی زەردی پێ بووە، کردوویە بە بەر پشتێنەکەیدا، بە قەڵەم قامیش ئەینووسی، دوو مقەبایشی کردووە وەکوو «فایل» کاغەز و پارچە شێعرە تازەکانی - کە ئەیوتن - ئەیخستنە ناوی و لەگەڵ خۆی ئەیگێڕا و ئەیخستە دەستە بوخچەکەیەوە کە لە دیواخانی مامە حەسەن خان و «زەینولعابدین خانشخص» ی برای مامە حەسەن خاندا دائەنیشت بە گەف و گوڕێکەوە شێعرەکانی خۆی ئەخوێندەوە. لە گەڵ ئەوەش کە هاودیواخانی ئەمانە بووە، لە باری گوزەراندا زۆر ئامادە نەبووە و لە حاڵی خۆی ڕازی نەبووە. سەی یاقۆ بەرزتر شاعرێکی ئەو دەورەی وڵاتی «لوڕ» و «کەلهوڕ» بووە. لە شێوەی شێعری کەلهوڕی و موکریدا مامۆستا بووە. سەری کێشاوەتە قاپی هەموو جۆرە وتنێکەوە: غەرامی، ئایینی و ستایشی دیمەنی تەبیعت. ئێمە لەبەر ئەوە هەموو دیوانەکەیمان دەست نەکەوت، نەمانتوانی لەمە زیاتر و لەم چەند بڕە شێعرەی کە لێرەدا ئەینووسین زیاتر بنووسین، لە گەڵ ئەوەش «مستێ نموونەی خەروارێکە». سەی یاقۆ لەبەر ئەوە دڵخوازەکەی کاری کردۆتە هەموو ڕەگ و شادەمارێکی دێنێ باسی گیرۆدەیی خۆی و خۆشەویستییەکەی ئەو لە دڵیا و ستایشی بەم شێعرانە و ئەکا و ئەڵێ:

شۆرێ وە سەرم گۆتگە لەی مەستی چاوە
هیچ جێگە نەنیشم مەگەر ئەی جێ کە شەراوە
گۆنات وەکە مانگ و دوو زوڵفت وەکە عەقرەو
هەرچەن کە قەمەر گیرە لە عەقرەو چەووشم کارە کراوە
شۆری دڵمە باعیس تاو و تەوە گریان
مەعلوومە کە ئاگر سەبەبە جۆشەشی ئاوە
ئەی خاڵ و خەتە دڵبەرە؟ یا لەیل و نەهارە؟
یا هەوری ڕەشە پەردەکەشە ڕووی حەتاوە؟
چامان نگارم وە سوپاوە موژە ماچان:
کەی لەشکەر خیوەن ڕێژ ئەیە وەخت چەپاوە؟
ئووشن کە غەزالان چەڕنی شوورە زەمینە
پەس ئاهووی من ڕای چە کەلەی دیدە ڕماوە؟
دڵبەر لە غەمت «سەیدتخلص»ی بێچارە سەرە شەو
خیون ڕیژییە لەی دیدە حەتا سوبح دەماوە!
«سەیدتخلص»، وەکەلام، غەیر لە خەتی ئەبرۆی دڵبەر
مەیلم نە وەمزگت، نر میراو و کتاوە!

واتە: شۆرێکی وام کەوتۆتە سەر لە مەستی ئەم چاوانە، هیچ شوێنێک نییە تیایا دانیشم تەنها ئەو جێگە نەبێ کە وێنەی چاوی یارمی تێدا کێشراوە و ئەوی تێدا هەیە. کوڵمت هەر وەکوو مانگ و هەردوو زوڵفەکانت هەروەکوو دووپشک - لەوەدا کە لار بوونەتەوە - هەرچەند کە مانگی ڕوومەتت گیری خواردووە بە دەست دوومارەکۆڵی زوڵفتەوە، بەڵام بڵێم چی ئیشە و کراوە و واهاتووە، شۆڕشی دڵمە بۆتە هۆی ئەوە کە بارانی فرمێسکی گریانەکەم بە تاو و بە گەرمی ئەڕژێ، ئەمە شتێکی ڕاستە کە ئاگر هۆی کوڵان و جۆششی ئاوە!، ئەگەر ئاگری عەشقی تۆ نەبێ فرمێسکم بەمجۆرە ناڕژێتە خوارەوە. ئەم خاڵ و خەتە کە بەرچاوم ئەکەوێ، ئایا ئەمە دڵبەرمە؟ یا شەو و ڕۆژە؟ یا خود هەوری ڕەشە و پەردەی کێشاوەتە سەر ڕوومەتی وەکوو هەتاو؟ یا چاوەکانی یارم بە لەشکری برژانگ ئەڵێ: ئەی لەشکری خوێنڕێژ ئەمە کەی وەختی تاڵانە؟. ئەڵێن ئاسکەکان بەسەر زەوی و دەشت و دەردا ئەسووڕێنەوە و نەوای شۆری سەرمەستی بڵاو ئەکەنەوە، ئەگەر وایە ئەم ئاسکەی من چۆن هەر لە دیدەی مندا کەوتووە و بۆ هیچ لایەکی تر ناڕوا؟!. دڵبەرم، سەییدی بێچارە لە غەمتا هەر لە ئێوارەوە خوێن لە چاوی ئەڕژێت هەتا پاش بەیان و دەمەدەمی نیوەڕۆ!. سوێندم بە کەلام - قوڕئان - بێت، بێجگە لە خەت و خاڵی دڵبەر، مەیلم نە لە مزگەوتە بۆ نوێژ و تەعات، نە لە میراوی کەوسەرە و نە بە کتێبی موحاسەبە، هەموو شعوورێکم لای تۆیە!.

ئێمە ناتوانین بڵێین ئەم شێعرانە لەو پەڕی بەرزییەوەن، چونکە ڕەخنەیان لێ ئەگیرێت، تەماشا ئەکەی لە شێعری دووهەما کە ئەڵێت: «گۆنات وەکە مانگ»، گۆنا ناشوبهێنرێ بە مانگ، گۆنایەک کە سوور بێ و مانگێک کە سپی بێ - با هەردووکیشیان جوان بن -. لەگەڵ ئەوەش ناتوانرێ وەکوو یەکیان لێ بکرێ، بەڵکوو ڕوومەت ئەکرێ بە مانگ کە گۆناکەشی تێدایە، گۆنا ئەبێ بکرێ بە شتێکی سوور و ئاڵ.

دیسان لە شێعری چوارەما ئایا مەبەستی بە خاڵ و خەت چییە؟ ئەگەر مەبەستی ڕوومەت و زوڵفییەتی، بەڵێ. هەموو تەشبیهی شێعرەکە دروستە، بەڵام ئەمەش نەبیسراوە کە خاڵ و خەت، ڕوومەت و زوڵف بێت؟! ئەوا خاڵ خاڵە، خەت چییە؟ ئەگەر بڵێین خەت ڕوومەتە، ئەم ڕوومەتە لە شێعرەکەدا بوو بە کوورەی ڕۆژ و بوو بە هەتاو بۆ ئەوە خاڵ - کە شەوە، یا هەوری ڕەشە - دایپۆشێ. دەی ئەو خاڵە نەبێ، چە خاڵێک بێ کە هەموو ڕووموتی داپۆشێ؟!. ئەگەر خاڵێک ئەمە بێ کە هەموو ڕوومەت داپۆشێ، ئەمە نابێ ناو بنرێتە خاڵ، بەڵکوو ئەبێ بڵێین ساجێکی ڕەشی خستۆتە سەر ڕوومەتی و هەمووی داپۆشیوە! ئەگەر بڵێین نە، با خەت زوڵف بێ و خاڵ ڕوومەت بێ، دیارە ئەمە بەولاترەوە خرابتر و ناڕێکترە. ئەوەشمان لە بیر نەچێ کە لە شێعری هەشتەمیشدا خەتی کردووە بە برۆ!. لەگەڵ ئەمەشدا ئەم شێعرانە وەنەبێ لە پایەی سەی یاقۆ کەم بکەنەوە و یا پیاو بخەنە شکەوە لە شاعرییەتی سەی یاقۆ، ئەم شێعرانە ئەوە بۆ ئێمە دەرئەخەن چە پەردەیەک لەو دەورەدا بەسەر شاعرەکانی بەشی موکریاندا کێشراوە، هەر ئەو پەردەیە کە بەسەر بیر و باوەڕی شاعرەکانی کەلهوڕیشدا کێشراوە، چە هەوا و دیمەنێک ئەمانی پێگەیاندووە؟ هەر ئەو هەوا و دیمەنە بووە کە تەلی عاتیفەی ئەوانی بزواندۆتەوە، هەروەها ئەوە بۆ ئێمە دەرئەخەن کە ئەمانە لەهەر سووچێکی کوردەوارییەوە بووبێتن، لەشەکەیان با لە یەک دوور بووبێت، بیر و باوەڕیان پێکەوە بەسراوە و پەروانەی یەک مۆم بوون. جا ئەو مۆمە خاڵ و خەت بووبێت یا دیمەن و پەیکەر بووبێت، یا بیر و هۆشێکی تر.

دیسان سەی یاقۆ لە باسی بادەی مەی نۆشی و بەربەرەکانێی زاهید و مینبەرنشینەکانا وێنەیەکی تر بە جۆرێکی تر دێنێتەوە ناوەوە و ئەو پەردەی پێشووە دائەداتەوە و ئەڵێ:

خانە بەگ وەو سەوت وەو قەتارەوە
عەنبەر وەو ئاواز سەدای تارەوە
ئەگەر بوینی، بشنەوی وە گۆش
حەق پەرستی وێت مەکەی فەرامۆش
تۆ هەر های لە فیر ڕۆژە و نمازان
منیش هام لە فیر کەمەن درازان
تۆ هەر های لە ویر مەحراب و مەنبەر
من هەر هام لە ویر زوڵف بۆ عەنبەر
ڕای ڕووبا و ئەنجیر گرتنی لە پێش
باوە تۆ گورگی های لە جەڵد مێش
هەریەک نامەمان بگەریم وە دەس
نیکی و بەدیمان ئەوت موشەخەس
ئەوسا لەو دونیا خودا شاهیدەن
حەق وە «سەی یاقۆتخلص» یا وە زاهیدەن؟!

واتە: «خانەبەگ» - کە گۆرانی بێژێکی کەلهوڕ بووە - بە دەنگی خۆشی ئاوازی «قەتار و ئەڵڵاوەیساعلامی» یەوە، عەنبەریش دیسان دەنگ خۆش و تارچییەکی کەلهوڕ بووە، ئەویش بە دەنگ و ئاوازەوە با تێ چریکێنن. ئەگەر تۆ بێیت و بە چاوی خۆت ئەم بەزمە ببینی و بە گوێی خۆت گوێت لێبی، حەق پەرستی خۆتت لە فیکر ئەچێتەوە، تۆ ساتێک لە لای ئەمانە دانەنیشتووی تا گوێ بدەیتە دەنگی ناڵەی هەرا و زوڕنای ئەمانە!. تۆ هەر وایت لە فیکری ڕۆژوو و نوێژەوە، منیش هەر وام لە فیکری کەمەن درێژانەوە - کە خاوەنی زوڵفی درێژن. تۆ هەر هایت لە بیر کردنەوە لە مێحراب و مینبەر، منیش هەر لە بیری زوڵفی بۆن عەنبەردام. تۆ ڕێگەی ڕێوی و هەنجیرەکەت گرتووە - کە ئەمە پەندێکی پێشینانی وڵاتی کەلهوڕە ئەڵێن: «ڕوا دەمی وەدار هەنجیر ناڕەس، ئووشیت خراوە». واتە: ڕێوی دەمی ناگاتە دار هەنجیر، ئەڵێ خراپە - جا ئەمیش ئەڵێ: تۆ دەردی ئەو ڕێوییەت لێ هاتووە، بابە، تۆ خۆتت کردووە بە گورگ و چوویتە پێستی بەرانەوە، بەم جۆرەشتانە ڕێ لە مەردم تێک ئەدەیت. من و تۆ هەر یەکەی نامەی خۆمان بگرین بە دەستەوە، ئەو وەختە چاکی و خراپیمان دەرئەکەوێ. ئەو وەختە لەو دونیا خوا خۆی ئەزانێ حەق بەلای سەی یاقۆدایە یا بەلای زاهیددا؟.

سەی یاقۆ لەم شێعرانەدا خۆی نزیک کردۆتەوە لەو کەسانە کە لە ئاهەنگ و بەزمدا مەیگێڕن. بەو بۆنەوە دەست ئەکاتە بەربەرەکانێ کردنی ئەو کەسانە کە خۆیانیان بە بادەیەکی ترەوە خەریک کردووە. ئەڵێ: من هەموو هەستێکم کەوتۆتە گۆشەی چاوی زوڵف لوولانەوە!. لە پاشا ئەکەوێتە عالەمێکی ترەوە وەکوو عالەمی فەلسەفە و تەسەووف، ڕوو ئەکاتە ئەو کەسانە کە لە ژێر پەردەی ئاییندا مەردم هەڵئەخڵەتێنن و خۆیان سەر ئەخەن. ئەڵێ: ئەم ڕێگەیە کە من گرتوومە، ئەمە باشترە، چونکە ئەگەر زیانی ببێ هەر بۆ خۆمە، بەڵام ئەو ڕێگەی تۆ گرتووتە چاو بەستە، خواناسی ڕاستەقینە بەوجۆرە نابێ، تۆ خوێنی مەردم ئەمژی، من بۆنی مەردم ئەکەم.

کەوابوو سەی یاقۆ چۆن شاعرێکی غەڕامی بوو، هەر وەها نەفسییەتێکی فەلسەفی تێکڵاو بە تەسەووفیشی هەبوو. وادیارە لە ژیانیا زۆرتر ئەم دوو ڕێگەیەی گرتووە.

«سەی یاقۆ» لەم بڕە شێعرەیدا زۆرتر شێوەی «گاوەرۆ» ی گرتووە. ئەمە نیشانەیە بۆ ئەوە کە ئاشنای گەلێ شێوەی کوردی بووە لە هەموویانا مەیدانداری کردووە.

ئەم شاعرە زیاتر لە بیست هەزار شێعری لە شوێن بەجێماوە، بەڵام تا چوارهەزارێکی لێ کۆ کراوەتەوە و بۆی کراوە بە دیوانێک، ئەوانی تری سەری تیاچووە. ئەم دیوانەش هەروا دەسخەتی ماوەتەوە و تا ئێستە لە چاپ نەدراوە و لەلای خزمەکانیەتی.