لە میعراجی تەجاروبدا خیرەد وا گەیوەتە کێوان

پێنج خشتەکی لەسەر غەزەڵێکی میرزا مارف
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 3 دقیقه  770 مشاهده
لە میعراجی تەجاروبدا خیرەد وا گەیوەتە کێوان
غەم و شادی ئەزانێ لەحزەیەکە دێ بەسەر ئینسان
بە نرخێکن لە بازاڕی هونەر گریان و هەم خەندان
نەفس دێت و دەچێ لای پیاوی دانا هەر وەکوو یەک وان
چە قاقای پێکەنین بێت و چە پڕمەی حەسرەت و گریان
ئەساسی عاریەی دونیا میسالی پەردەیە بۆ ڕووم
عەجەب ماوم ئەچم بۆ کوێ لە ئەووەڵ دا لە کوێ هاتووم
بە چۆگانی قەزا ئەمبات و ئەمهێنێ قەدەر وەک گووم
بە قوڕگی پڕ لە گریان و بە ڕووت و قووتی وەک هاتووم
بەعەینی شت ئەڕۆم گەر بشمبە شاهنشەهی دەوران
لەژێر پەردەی حەقیقەت دا درەخشانە جەماڵی عەقڵ
لە بورجی ئاسمان عیلم ئەدا پرتە و هیلالی عەقڵ
لەژەنگی جەهل دوورە جەوهەری تێغی جەلالی عەقڵ
لەئازاروو سرووری عاریزی دوورە کەماڵی عەقڵ
لەلای یەکسانە بەزمی مەجلیس ئارا و گۆشەیی زیندان
دەمێ لادە لە ڕێگەی کەچ وەرە سەر جادە ئەی سۆفی
لە مەعنا دیقەتێ بگرە لە ماددە لادە ئەی سۆفی
دڵت ڕۆشن کە تۆ ساتێ بە نووری بادە ئەی سۆفی
لە تەزویر و ڕیای میحراب و منبەر لادە ئەی سۆفی
سلووکی ساحەی دڵ کە ئەگەیتە مەنزیلەی عیرفان
بە زومرەی عاشیقان زانیم کە زاهید پەندی پێ داون
چە پەندێ بەندی مەحکەم بوو کە وا بۆ پەندی پێ داون
نەسیحەت کەڵکی چی ئەگرێ ئەوان گیراوی بێ داون
لە ڕێی ڕاستی محەببەت دا ڕەقیب و دووری بێ ناون
بیابانێکی ماڵاماڵی وەسڵە مەجلیسی ڕەندان
نەوەک بلبل لەسەر چل هەر غەزەل خوانە شیعاری عەشق
نە هاوارە، نە ناڵینە، نە گریانە، شیعاری عەشق
بەچاکی پێت بڵێم هەرکاری مەردانە شیعاری عەشق
بەبێ دەنگی وەکو پەروانە سووتانە شیعاری عەشق
بەسەر چوو دەنگی ئاخ و ئۆف و شیوەن و گریان
ئەساسی پارسایی بێ مەحەببەت پەشمە ئەی زاهید
ئەتۆ مزگەوت و من مەیخانە و مەی بەسمە ئەی زاهید
ئەزانی عەشقی دولبەر بۆ لەسەر من خەتمە ئەی زاهید
کە ئیدراکی حەقیقەت زینەت ئارایی دڵمە ئەی زاهید
نە ترسی دۆزەخم لایە، نە هیوای ڕەوزەیی ڕیزوان
دەمێکە بۆ محەببەت هەر ئەڵێم تەرکی ژیانت کە
بە سووتانی لە عەشقا تەرکی تەقریر و بەیانت کە
کەچی ئێستا ئەڵێم پەنهانی ئەسراری نیهانت کە
لەمانە لادە میرزا پەیڕەوی ئەهلی زمانت کە
زەمانێکە کە ڕەنگە وا بڕۆی پێشت بڵێن حەیوان
حەدیسە ئەکسەری ئەهلی ئەبلەهان مارفشخص
لە قیل و قال و دانش موستەریحن جاهیلان مارف
بە حەیرانی ئاگا «خادیمتخلص» بە کویی دولبەران مارف
بە نادانی نەبێ ناگەیتە بەزمی گوڵڕوخان مارف
لە جەننەتدا دەر ئەکرێیت گەر ببیتە ئادەم و ئینسان