شاکەلی وەشای شیرین گوفتاران

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  716 مشاهده
شاکەلی وەشای شیرین گوفتاران
بە بەرزی ئەخلاق عالی ڕەفتاران
نامەی بە نامیت شەکر ئەفشانت
بە جیلوەی خامەی وەفا نیشانت
دڵ پر لە نەشئە بە شاد و کامی
وەک وەجد و نەشئەی مەولانای جامی
جیلوەی دا نامەت وەسەر دڵانا
وەک جیلوەی نەسیم وەسەر گوڵانا
با سەفای سەحەر بۆ دڵ بێداران
یا عەتری سەوسەن لە پای کۆساران
یا نووری ئیخلاس ئەهلی ئیستیعداد
بە یادی خودای بێ هەمتا دڵشاد
یا شەوقی دیدار غەمزەدەی فیراق
وادەی وەسڵی لەیل دڵ پڕ ئیشتیاق
دەی هەر دڵ شاد بی ئەحمەد شاکەلیتخلص
بە شەوقی وەلی و بە عەشقی عەلی
منیش هەر دایم بە تەمەنناوە
ئەپاڕێمەوە بە سەد دوعاوە
ئەڵێم خودایا بە جاهی مەردان
بە گەرمی سینەی لە دنیا سەردان
بە ڕۆحی ئەنفاس ئەربابی ئیخلاس
بە فتووحی قەلب ئەهلی ئیقتیباس
بە تووزی وادەی تەجەللای خودا
بە نیدای سەمای «اني انا اللة»عربی
بە سەرفی نەزەر بە خەتاباران
بە تکای مەردان پر ئیعتیباران
لە سایەی لیوای ئەحمەدا جەم بین
بە بادەی سەفا گشت خاتر جەم بین