لایقێ باڵای تۆیە ئەی وەتەن کاڵای سوور
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
1 دقیقه
708 مشاهده
لایقێ باڵای تۆیە ئەی وەتەن کاڵای سوور
لێت موبارەک بێ کەمەرچین چین بە چینە سەوز و سوور
ئاوی شین و بە نەقشی ڕەنگی ئەفلاکت هەیە
نەرگست وەک لۆکس ئەنجوم وایە ڕووناکە لە دوور
هەر وەکوو دەشتی خەتا پڕئاسکی تاتارییە
هەر لە دەشتی شاکەلۆ بیگرە هەتاکوو بەردە سوور
جەدۆلی ئاوت کە وەقتێ عەکسی ڕۆژی لێ ئەدا
وەک هەیاسەی زیوی پشتی دولبەری گەردن بلوور
ئەی وەتەن مەعقوولە تەشبیهت بە جەننەت گەر بکەم
چونکە «مةحموود المقام»عربیە خاکەکەت تا نەفغی سوور
دڵ فیدای ئەو شێخە بێ ئەحمەدتخلصە لای من مەقدەمی
خاکی پاکی «شاکەل» و شیروانە بۆتە کێوی توور