لە سایەی باغی حوسنی تۆ لە دنیا گشتی بێزارم

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 2 دقیقه  901 مشاهده
لە سایەی باغی حوسنی تۆ لە دنیا گشتی بێزارم
لە شەوق و ئارەزووی وەسڵا وەکوو پەیمانە سەرشارم
لە خۆشی ئەو شەهەنشاهە لە دڵما دەرچووە دنیا
بە جەزبەی عەشقی ئەو شۆخە لە شاخا پڕ لە هاوارم
لەبەر چاوم هەموو دنیا پڕی جیلوە و جەمالی تۆ
سەراسەر سوورەتی تۆیە لە سینە و چاوی خوێنبارم
نەکەم عەهدە هەتا ماوم خەیاڵی خاوی دنیایی
بە ئەمری تۆ بسووڕێتۆ هەموو ئەتوار و ئەفکارم
چە شۆرێکە لە دڵمایە کە چاوانم ئەجۆشێنێ
چە جۆشێک و خرۆشێکە میسالی هەورە ئازارم
بەڵێ بولبول لە گوڵ دوور بێ ژیانی ژان و گریانە
وەکوو بولبول ئەناڵێنێ لە دووری تۆ دڵی زارم
چییە ئەو شادی، ئەو شەوقە، کە دنیا کۆتە، هەر تەوقە
لە پامایە خەتام زۆرە، لە ملمایە ستەمکارم
دەخیل ئەی شەمعی بەزم ئارا لە لاتە جەمعی اهل اللةعربی
بە حاڵم ئیلتیفاتێکە کە بیمار و گرانبارم
سیراجی دین و دنیایی لە دڵ دەرچوو شەکیبایی
لە دووری تۆ ئەناڵێنم هەژارێکی دڵ ئازارم
سیراجی کوڕەیی ئەرزی لە دوو ڕێتا دڵم لەرزی
لەلای مەولاوە چەن بەرزی بەتۆ چی من خەفەتبارم
ئەلا ئەی نایبی ڕەحمەت خەفەتباری لەبەر ئافەت
منی بێ هۆشی بێ هیممەت چە بێ عەقڵ و چە بێ عارم
کە تۆ بی نایبی ڕەحمەت کە تۆ بی مەرجیعی ئوممەت
منی بێ قەدر و بێ قیمەت لەبەرچی بێ خەفەتبارم
لە جوانیما تەمام وابوو لە پیریما بە تاعەت بم
کە چی ئێستا کە زۆر زیاتر ئەسیری نەفسی بەدکارم
بەهەشت و دین و دنیامی بەڕاسی تۆ تەمەننامی
دەرم بێنی لە بەدنامی گەلێ بەدناو و ئاسارم
هەموو گەنجیم لە ڕەنجا چوو دەمی پیریمە دڵگیری
سروور و سەروەری تۆ، بە شەوقی تۆیە ئەشعارم
ڕەزی شیعر و بزەی لێوم مەزەی سەربەرزی تۆیە
کە تۆ سەربەرزی ئافاقی منیش ڕووسور و لاسارم
وتم تاکەی لەدەردا بم وتی ساردی لەسەر دەرکە
بەگەرمی دڵ بجۆشێنە منیش جا دەفعی ئازارم
دەخیلە شاکەلیتخلص دەستت لە چاکی پاکی هەڵ مەگرە
نەوا داماوی مەحشەر بی بە بێ ئەو بێ مەدەدکارم