دەستی شاکەلی و هێزی جانانە
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
2 دقیقه
796 مشاهده
لە کاتی گەڕانەوەی شێخ ئەحمەد لە سێیەم گەشتیا بۆ بیارە لە ساڵی ١٩٧٠، بە دڵ شکاوی ئەگەڕێتەوە ئەم شیعرە موتەزادەی داناوە.
دەستی شاکەلیتخلص و هێزی جانانە
ئەم حەوشە و بانە
تەکیە و خانەقای شاهی عوسمانە
ئەم میوانخانە
مەنزووری ئەو بوو ئەو دەشتە شۆرە
بوو بە مەنزەرە
ئەر نە شاکەل و ئەم سەوز و سوورە
چۆن وا ئاسانە
ناڵەی مەکینە و تافەی لوولەی ئاو
مانەندی بەرکاو
گریانە وەک من بە تین و بەتاو
سەیلە و بارانە
مەکینە «مەی چی» ساقی ئاوبارە
چاوەڕێی یارە
فڕەی فرمێسکی حەوز و فوارە
دەردی هیجرانە
دەردی هیجرانت بۆ نەبوو تەواو
دڵم بوو بە ئاو
یەکسەر داڕژا لە سەرچاوەی چاو
بوو بە ڕۆخانە
ئینتیزاری ڕێی دووڕۆی ئێرانم
من و ئیمانم
بۆ گەڕانەوەی شای هەورامانم
بەڵ شای زەمانە
هانا هاوارە، شای شیرین سوار
تەنهام و غەمبار
کاتی غەمخواری فەقیر و هەژار
جڵەو گەردانە
موخلیس مورید و سۆفی داماون
ڕێی لێ گیراون
لە دووری تۆدا چاو پڕ لە ئاون
کاتی سەردانە
نیساری ڕێگەت شاکەلی و شاکەل
بە کۆمەڵ گەل گەل
ئیتیزاری تۆن وەک ڕۆژی سەرکەل
چەند درەخشانە