تەماشا دەست و پەنجەی کە یەدی بەیزای مووسایە
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
1 دقیقه
681 مشاهده
تەماشا دەست و پەنجەی کە یەدی بەیزای مووسایە
کەڕ و کوێر و بەڵک ئێژن شەریکی بەزمی عیسایە
کە فەرمووی عالەمی ئێمە وەکو پەیغەمبەری خەڵکە
گەواهی سیدقی ئەو شاهە سیڕاجی دین و دنیایە
بە نەجمە و تاجی سەرشانی موشیری شاهی گەیلانە
بە توڕە و موری بەردەستی وەزیری شای بوخارایە
موریدی ڕاسی ئەو شاهە بکا تەسویری ئەو شێوە
لە بیری زولفقارایە لە یادی یاری غارایە
شەها ڕەحمێ بە حاڵم کە، کە چون موستەوجیبی لوتفم
لە ژێر باری خەتا پشتم شکستە و پەست و دووتایە
زەلیلی ئارەزووی دنیام و دیلی سەرکەشی نەفسم
دەوای ئەم دەرد و ئازارە لە عەتفی تۆم تەمەننایە
وەکوو تۆ شاکەلیتخلص حەیفە غەزەل هەڵدەی بە باڵایا
ئەدیبێ عالەمێ دانا بنووسێ وەسفی ئەو شایە