شاکەل و شیروانە میرم کەوتە ژێرپەنجەی نیفاق

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  356 مشاهده
شاکەل و شیروانە میرم کەوتە ژێرپەنجەی نیفاق
هەرچەنی بێ پوولە خوتبە و شیعری من بۆ ئیتیفاق
زۆر خەفەتبارم کە شیعرم قیمەتێکی قەت نەکرد
وا لەداخی بێ ڕەواجی سککەمە، پڕ سکمە دەرد
دیمەنی ئەو دەشتە جوان و پانە ئاڵ و واڵە لام
ڕاوچی ڕێگەی بڕیوە دەشتەکەی زەوقی حەرام
شاکەل و شیروانە میرم یا بە جارێ تەرک ئەکەم
گۆشەیێ ئەگرم لە کانی چاڵ و خۆم بێ ئەرک ئەکەم
یا وەکوو ئاسک لە هەردی شاکەلا کەڵ باز ئەکەم
زەوقی خۆم تێکەڵ بە زەوقی کۆمەڵی بێ ناز ئەکەم