ئەی شەفیعی دەشتی مەحشەر فەیزبەخشی مورسەلین

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  751 مشاهده
ئەی شەفیعی دەشتی مەحشەر فەیزبەخشی مورسەلین
گۆشەیی چاوت لە من بێ رةحمتة للعالمينعربی
مەعدەنی عیلم و حەقیقەت مەخزەنی سەبر و سەفا
وەی شەهنشاهی دوو عالەم سەروەری دنیا و دین
ئەی شەهی تەختی «لعمرك»عربی «قاب قۆسين»ت مەقام
بەر لە «مازاغ البصر»عربی جێ ما لە ڕێ روح الامينعربی
ڕۆحی من قوربانی رێگە و خاکی بەرپێتە و مەقام
تۆ مەقامی لي مع اللةعربی کەی دەرم دێنی لە شین
شین و گریانم لەبەر زۆری گوناهـ و غەفڵەتە
بۆ ڕجای عەفووی ئێمە ورد و گەورە هیچ نین
تۆ ڕەئیسی شافعین و من ئەنیسی موفلسین
ڕەحمەتێ ئەی تۆ جەلیسی ساحێبی عەرشی بەرین
ئاخری ڕۆژی ژیانە و سووئی ئەعماڵم درێژ
توخوا بابێتە کورتی خوڵق و ڕشتی ناشیرین
شاکەلیتخلص شوومی گوناهی نایەتە حەدد و حساو
لوتفی تۆیە گەر نەجاتم بێ لە دەس «بئس القرين»عربی