ئەی شەفیعی دەشتی مەحشەر فەیزبەخشی مورسەلین
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
754 بینین
ئەی شەفیعی دەشتی مەحشەر فەیزبەخشی مورسەلین
گۆشەیی چاوت لە من بێ رةحمتة للعالمينعەرەبی
مەعدەنی عیلم و حەقیقەت مەخزەنی سەبر و سەفا
وەی شەهنشاهی دوو عالەم سەروەری دنیا و دین
ئەی شەهی تەختی «لعمرك»عەرەبی «قاب قۆسين»ت مەقام
بەر لە «مازاغ البصر»عەرەبی جێ ما لە ڕێ روح الامينعەرەبی
ڕۆحی من قوربانی رێگە و خاکی بەرپێتە و مەقام
تۆ مەقامی لي مع اللةعەرەبی کەی دەرم دێنی لە شین
شین و گریانم لەبەر زۆری گوناهـ و غەفڵەتە
بۆ ڕجای عەفووی ئێمە ورد و گەورە هیچ نین
تۆ ڕەئیسی شافعین و من ئەنیسی موفلسین
ڕەحمەتێ ئەی تۆ جەلیسی ساحێبی عەرشی بەرین
ئاخری ڕۆژی ژیانە و سووئی ئەعماڵم درێژ
توخوا بابێتە کورتی خوڵق و ڕشتی ناشیرین
شاکەلیناسناوی ئەدەبی شوومی گوناهی نایەتە حەدد و حساو
لوتفی تۆیە گەر نەجاتم بێ لە دەس «بئس القرين»عەرەبی